چوار شەممە, 01 شوبات 2012 18:13

به‌یانی بوو
له‌سه‌ر سترانده‌که پاڵکه‌وتبووم
ئاسمان دایپۆشیبووم
شه‌پۆله‌کان ڕایان ده‌ژه‌نیم
خۆر هه‌ڵهات
له باوه‌شی گه‌رمی گرتم.
ئێواره له ماڵه‌وه دانیشتم
به شه‌راب ده‌مم شیرین ده‌کرد
خه‌یاڵی خۆش
ڵه سه‌رما دڵمی ڕۆشن ده‌کرد
تۆم ده‌بینی که سبه‌ی
له پارکه‌که پیاسه ده‌که‌ی
داده‌نیشی، گوێ له مۆسیقا ده‌گری
ئای که حه‌ز ده‌که‌م
ئێستا گۆرانیه‌کت بۆ بنوسم
به‌ڵام وام لا خۆشه
له‌گه‌ڵتا دانیشم و
له چاوتا
له زه‌رده‌خه‌نه‌تدا
خه‌یاڵی جوانی
به‌هار و زستان و پایز و هاوین ببینم.
به‌کر شاڵ
20/01/2012 ئوکراینا