چوار شەممە, 22 شوبات 2012 14:55

به‌رێزان/ سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان (نیچره‌ڤان بارزانی)
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان (د.ئه‌رسه‌لان بایز)
پاش سلاو رێز.....
هه‌روه‌کو خۆتان داواتان له هاولاتیان کردووه که بۆچوون‌و پیشنیار‌و ره‌خنه‌کانیان دەربارەی ئەدای حکومەت بخه‌نەروو تا له‌کابینه‌ی تازه‌ی حکومه‌تدا کاری له‌سه‌ربکرێت، چونکە دەتانەوێ كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كار بۆ خزمه‌تكردنی ته‌واوی خه‌ڵك بکات.
ئێمه‌ش به‌نوێنه‌رایه‌تی خواست‌و داواکاریه ئینسانیه‌کانی په‌نابه‌ران له هەنده‌رانو په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کان‌و که‌سوکاریان له کوردستان ئه‌م نامه‌یه‌تان ئاراسته ده‌که‌ین لەباره‌ی کێشه‌و گیروگرفتێک که چه‌ندین ساڵه بێ وه‌لام جێهێڵراوەو وه‌ک به‌شیک له کێشه‌و گیروگرفتەکانی خه‌ڵکی کوردستان به هه‌ڵواسراوه‌ی ماوه‌ته‌وه و دواخستنی ئاکام‌و کاره‌ساتی زیانبار به‌دوای خۆیدا دێنێت.
ئێوه ئاگادارن ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه حکومه‌ته ئه‌وروپێکان که‌وتوونه‌ته زه‌ختو زۆر و فشاری ده‌روونی‌و فیزێکی بۆ په‌نابه‌رانی عێراقی به گشتی‌و په‌نابه‌رانی کورد به‌تایبه‌تی، که‌سه‌رئه‌نجام سیاسه‌تی گرتن و راونان‌و زیندانیکردن‌و سنورداشکردنه‌وه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه. ته‌نانه‌ت بەهۆی ئه‌و زه‌ختو زۆره‌وە چه‌ند په‌نابه‌ر به ناچاری خۆکۆژیان کردوه. ئەمە بیچگە لەوەی کە ژمارەیەکی بەرچاوی ئەو پەنابەرانە له رێگای سه‌ختی په‌نابه‌ریدا بەناو کیلگه‌ی میندا رۆشتوون وه‌یان له ده‌ریاکه‌ندا خنکاون، یاخود کراونه‌ته یاری ده‌ستی با‌نده قاچاخچیه‌کان‌و به‌نرخی گیان له داستدانیان ته‌واو بووه. ئه‌م کاره‌ساتو تراجیدیایانه به‌رده‌وام‌و دوبارە ده‌بنه‌وه، به شیوه‌یه‌ک که ساڵ‌و مانگ‌و هه‌فته نیه گۆیبیستی هه‌واڵێکی ناخۆشی په‌نابه‌ران نه‌بین‌و دڵمان رانه‌چڵه‌كێ.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ره‌نج و کارەساتی ژیانی په‌نابه‌ران، داکۆكیكردن له‌ماف‌و حورمه‌تی ئینسانیان‌و ریگه‌گرتن له دیپۆرتكردنه‌وه‌ی به‌زۆرو ئازادکردنیان له زیندانه‌کان. له ئاستێكی فراواندا ده‌یان‌و سه‌دان چالاکی ئەنجامداوەو كه‌مپینی به‌ریخستووه. لەوبارەشەوە خۆشبەختانە توانیویەتی کە پشتیوانی چەندین رێکخراوی جیهانی‌و شەخسیەتی سیاسی به‌ده‌ست بێنێ.
سه‌رباری ئه‌و هه‌ولانه به‌لام هێشتا ترس له‌گرتن‌و دیپۆرتکردنه‌وه تارماییه‌کی کوشنده‌یه به‌سه‌ر ژیانی په‌نابه‌رانه‌وه. حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامن له سیاسه‌تی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی پەنابەرانی کورد بۆ فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا به‌شێوازی نامرۆڤانه‌و بە هاوکاری حکومه‌تی عێراقی. ئەو پرۆسه‌یه‌ش لەگەڵ بێده‌نگی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا چوەتەوە پێشەوە.
به‌رێزان!
ئێستا دوای هه‌وڵو ماندوبوونێکی زۆر لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی موڵه‌تی یاسایی وه‌رگرتووه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه، له رۆژی 4-2-2012 نوسینگه‌ی خۆمان کردۆته‌وه تا بتوانیین هاوکاری ئه‌و په‌نابه‌رانه بکه‌ین که له چه‌ند ساڵی رابردووا بەزۆره ملی دیپۆرتی کوردستان کراونه‌ته‌وه. تا ئێستا نزیک به 4هه‌زار په‌نابه‌ری دیپۆرتکراو فۆرمیان له نوسینگه‌ی فیدراسیۆن پرکردۆته‌وه. ئێمه پرۆژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی كه‌سانی ديپۆرتكراو بۆ ناو كۆمه‌ڵگاو تیكەڵبونەوەیان بەژیانی ئاسایی کۆمەڵگاوە هەیە. هه‌ريه‌كێک له‌و په‌نابه‌رانه‌ی نێردراونه‌ته‌وه بۆخۆی گرفتێكی گه‌وره‌یان هه‌یەو پێویستیان به دا‌مه‌زراندنه‌وه‌ی ژیانه، پێویستیان به کاره، پێوسیتیان به‌کۆمه‌ک هه‌یه تا تێکه‌ڵبنه‌وه بە کۆمەڵگا. زۆربه‌یان ماڵ‌و حاڵیان فرۆشتوه. بەشێکیان پێشتر وه‌زیفه‌یان بووە‌و ئێستا پێویسته بگه‌رێنه‌وه سه‌رکارەکانیان. به‌شێکیان خێزان‌و منداڵیان لەدوای خۆیان جێهێشتووه، مومته‌له‌کاتیان له دوای خۆیان له وولاته ئه‌وروپێکان جێهێشتوە، هەندیکیان باری ده‌روونیان تێکچووه‌و پێویستیان بە هاوکاری تەندروستی‌و چاودێری هەیە.. هه‌موو ئه‌مانه پێویستی بەوە هەیە کەلایەن حکومەتەوە لەبەرچاوبگیرێن‌و چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە، دەنا دەکرێ ببنە خه‌ته‌رێکی گه‌وره بۆسەر خۆیان و بۆسەر کۆمەڵگاش.
سه‌رباری ئه‌وه ئه‌وان له‌ناو ژيانی په‌نابه‌ريدا فێری چه‌ندين به‌هره‌و توانایی‌و زمان بوون، ئه‌كرێت ئه‌و تواناييانه بخرێنه‌گه‌ڕ و سه‌رئه‌نجام كۆمه‌ڵگاش سووديان لێ وه‌ربگرێت.
ئێمه وه‌ک فیدراسیۆن له سونگه‌ی به‌رپرسیاریته‌وه جاریکی دیکه دۆسییه‌ی په‌نابه‌ران‌و داواکاریه ره‌واکانیان ده‌خه‌ینه‌وه به‌رده‌ست کابینه‌ی تازه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌و په‌رله‌مانی کوردستان. داواکارین ئه‌مجاره‌یان به چاوێکی به‌رپرسیاریانه له‌م داواکاریانه بروانن و هه‌نگاوی به‌کرده‌و هه‌ڵبگرن له‌پێناو چاره‌سه‌رێکی گونجاوو کارسازو عه‌مه‌لی بۆ کێشه‌کانی په‌نابه‌ران. داواکارین:
فیدراسیۆن پێشوازی لەهه‌ر هه‌ولێک دەکات کە رووی لەباشکردنی ژیان‌و گوزەرانی پەنابەرانی دیپۆرتکراو بێت‌و بەدەم خواسته‌کانی په‌نابه‌رانه‌وه بچێت.
به هیوای وه‌لامی ئێوه.
ده‌شتی جه‌مال
سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
22-2-2012
ژماره‌ی کوردستان
07701421416
ده‌ره‌وه؛ 78560329910044