یەک شەممە, 19 شوبات 2012 04:54

هاونیشتمانه خۆشه ویسته کان !
هێزه پێشکه وتنخوازه کان !
ڕووناکبیران و چالاکوانانی مه ده نی !
حکوومه تی ئێران به بیانووی پووچاو و بێ به ڵگه ، بڕیاری له سێداره دانی دووڕٶڵه ی خۆشه ویستی نیشتمان ، زانیار و لۆقمان مۆرادی داوه !
تاوانی تێکدانی ئاسایشی وڵات و لادان له یاساکانی کۆمار ، دیارده ێیکه که ٣٣ ساڵێ ڕه به قه له ڕۆژ هه ڵاتی کوردستان دژ به گه لی کورد له لایه ن کۆماری ئیسلامیه وه بێ پسانه وه په ێڕه و ده کرێت .
سزا دانی ڕۆڵه کانی ڕۆژ هه ڵاتی کوردستان له دادگا کانی داخراو و نه هێنی ، و بڕیار دانی سێداره دان به بێ هیچ به ڵگه و دێکۆمێنتێک ، بووه ته باو و کۆماری ئیسلامی هیچ بایه خێک بۆ مافی مرۆڤ و یاساکانی نێو نه ته وه یی دانانێت !
نامه ی سه ر ئاواڵه ی زانیار و لۆقمان بۆ ڕای گشتی و داوای یار مه تیان بۆ ده رباز بوون له م حۆکمه ناڕه وایه ، به باشترین شێوه ده ری خستووه که ده زگای دۆزگه ری ئێران هیچ به ڵگه ییکیان بۆ سه لماندی تاوانه کان نییه وزانیار و لۆقمانی بێ تاوان به ره و ڕووی په تی سێداره بوونه ته وه !
لۆقمان و زانیار ڕٶڵه کانی بێتاوانی نیشتمانن که کۆماری ئیسلامی سزای مه رگی بۆیان بڕیوه ته وه ! زیندانیانی سیاسی ، به تایبه ت هاوڵاتیانی کورد له ئێران له بار و دۆخێکی زۆر نا خۆشدان وگیانیان له مه ترسی دایه .
چاودیری کوردوساید ( چاک – کۆمیته ی ڕۆژ هه ڵات )
١٨ی فوریه ی٢٠١٢