پێنج شەممە, 16 شوبات 2012 19:07

نوسینی: دیدار نانه‌كه‌لی
دیموكراسیه‌ت ته‌واو ئاوێته‌ی بوار و چاڵاكیه‌كانی ژیانه. به جۆرێك ناتوانرێت دیموكراسیه‌ت بۆ بوارێك و مه‌سه‌له‌یه‌ك به ڕه‌وا بزانی بۆ لایه‌كی دیكه به گوناه و تاوان, وه‌كو پێناسه‌ش, زاراوه‌یه‌كی لاتینی هاوچه‌رخه به واتای حوكمی گه‌ل بۆ نیشتیمان و له هه‌ر ووڵاتێك جۆرێك گوزارشت و لێكدانه‌وه‌ی بۆ كراوه. ووڵات هه‌یه دیموكراسیه‌تی پوخت كردۆته‌وه له موماره‌سه‌كردنی سه‌ره‌تاترین هۆكاری به‌رده‌وام بوونی ژیان. ووڵاتی واش هه‌ن تاریكی سانسۆر و دیكتاتۆریه‌ت دایپۆشیون و بانگه‌شه‌ی دیموكراسیه‌تیش ده‌كه‌ن.ئه‌و دۆخه مه‌عنه‌ویه, سومبول و ناوه‌ڕۆكی ڕاسته‌قینه‌ی به‌رخودان و شۆڕش و ئازادی و ڕزگاری گه‌لانه.وه‌لێ به‌پێی لێكدانه‌وه و ڕووه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی.ئه‌و ئازادیه‌ی كه هه‌رمڕۆڤێك له‌سه‌ر ڕووی زه‌مین داوای ده‌كات و خه‌ونی پێوه‌ده‌بینێت, زۆر به‌ده‌گمه‌ن و ئه‌سته‌م له كونج و كه‌له‌به‌ری ئه‌و جیهانه بوونی هه‌یه .هاوشێوه‌ی ڕزگاری هه‌ر ووڵاتێكیش دیموكراسیه‌ت به گه‌لێك نابه‌خشرێت , ئه‌وه ئه‌ركی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه به‌ده‌ستی بێنن.ده‌شتوانرێت وه‌كو نه‌وت و سه‌رمایه و ئازادی و ئارامی ووڵاتێك به‌بوونی ده‌سه‌ڵات و بیركرنه‌وه‌یه‌كی نادروستی سیاسی زه‌وت بكرێ و خه‌ڵكی لێ بێ به‌ش بكرێت.وه‌لێ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی له‌گه‌ڵ دیموكراسیه‌ت هه‌ڵده‌كات, ئه‌وان خۆیان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و كارگێری و یاسادانان دروست ده‌كه‌ن و خۆیان سه‌رپشكی داهێنان و ئه‌فراندن و گه‌شه‌سه‌ندنی ڕاسته‌قینه‌ی ووڵاته‌كه‌یانن. له ووڵاتێك دیموكراسیه‌ت تێدا بوونی هه‌بێت سیاسه‌ت و كارگێڕی و دارایی له‌وپه‌ڕی گه‌شه‌سه‌ندن دایه. چونكه دیموكراسیه‌تی ڕاسته‌قینه وه‌ك چۆن تاكێك ئازاد ده‌كات له بیركردنه‌وه و جولانه‌وه ئاواش ژیان و ئارامی بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات. سنورداركردنی ئه‌و بواره خۆی له‌خۆیدا نیشانه‌ی پاكی و دروستی دۆخی دیموكراسیه‌ته. ئازادی و دیموكراسیه‌تی تاكێك كاتێك ده‌خوڵقێ و دێته جێ كه ئاسایش و ئارامی هاونیشتمانیه‌كانی نه‌به‌زێنێ و وه‌ك چۆن بۆخۆی ژیانی ده‌وێ بۆ ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه.ژینگه‌ی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردن ده‌توانن دیموكراسیه‌تی ووڵاتێك بێننه وجود. ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی بانگه‌شه بۆ فه‌راهه‌م بوونی ئه‌و دیموكراسیه‌ته بكات زۆر نادروست و هه‌ڵه‌یه. چونكه هیچ ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێت دیموكراسیه‌ت په‌یڕه‌و بكات و بیكاته به‌رنامه مه‌گه‌ر هۆشیاری و بیری داهێنه‌رانه‌ی تاكی كۆمه‌ڵگا, كه یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی دیموكراسی ئه‌و كاره بكات . له‌و ووڵاتانه‌ش كه خودان ئاڵا و ده‌وڵه‌ت نین ئه‌وه كاره‌كه زه‌حمه‌ت تر ده‌كات. ئه‌گه‌ر بشمانه‌وێ به شێوه‌یه‌كی تۆماتیكی سیسته‌می دیموكراسی بخزێته ووڵات و تێكه‌ڵ به سیاسه‌ت و حوكمڕِانی بێت ده‌بێت یاسا له لوتكه‌دابێت و هه‌مووان له پێش قانون دا ملكه‌چ و یه‌ك ئاست و بێ ده‌سه‌ڵات بین, له ووڵاتێك سیسه‌مێكی مۆدێرنی دیموكراسی نایه‌ته وجود ئه‌گه‌ر حوكمی به‌ڕێوه‌بردن له‌سه‌ر بنه‌مای تایفه‌گه‌ری و عه‌شایه‌ری و بنه‌ماڵه و خۆپه‌رستی بنیات نرابێ.له ووڵاتێك دیموكراسی به ئاسانی دروست نابێ ئه‌گه‌ر چه‌ندین ساڵ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری و سانسۆر و تاك لایه‌نه‌ی بیركردنه‌وه,
ژیان گوزه‌رابێت. به‌رقه‌راركردنی ئه‌و سیسته‌مه بۆ ووڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی بواری پیشه‌سازی و سیاسه‌ت و حه‌كمڕانی و ئازادیخوازه‌كانی نمونه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپا ئاسانتره وه‌ك له ووڵاتێكی دواكه‌وتووی بێ به‌رهه‌م و به‌كاربه‌ری نمونه‌ی ووڵاتانی ناوچه‌كه‌مان .نمونه‌ی دیموكراسیه‌تی هاوچه‌رخیش ئازادی ڕاده‌ربڕین و بیركرنه‌وه و ئازادی بواری ڕۆژنامه‌گه‌ریه.كه دیموكراسیه‌تیش ووجودی هه‌بوو خۆی ئه‌و قورساییه بۆ خۆی دروست ده‌كات و ناهێڵێت جارێكی دیكه سیسته‌مێك ناشرینتر له لایه‌ن تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه قه‌بووڵ بكرێت و له‌و بارودۆخه‌شدا سیاسه‌تی كوتك و زۆره‌ملێ ی وه‌ك چۆن ناتوانێت وه‌ها نیشانی خه‌ڵك بدات كه سیسته‌می دیموكراسیه‌ت ووڵات به‌ڕێوه‌ده‌بات ئه‌گه‌ر له ڕاستی دا وه‌نه‌بێت. ئه‌وهاش ناتوانێت ئه‌گه‌ر بشیه‌وێت وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن دیموكراسیه‌ت بچه‌سپێنێت. له كۆتایدا ده‌مه‌وێ بڵێم له‌و كاته ده‌زانرێ وولاتێك بۆنی دیموكراسیه‌تی لێوه نایه‌ت , كاتێك سیاسه‌تی پلان و به‌رنامه دارێژی بۆ ئاینده‌ی ئه‌و ووڵاته بوونی نه‌بوو.نه پیشه‌سازی و نه ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌به‌رچاوی خه‌ڵك ڕۆشن بوو.. له كۆتایشدا له‌شوێنی گه‌ل ده‌سه‌ڵات له داواكردن و بانگه‌شه‌ی سیسته‌می دیموكراسی دابوو.