سێ شەممە, 14 شوبات 2012 22:58

ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان
سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان KCK موراد قه‌ره‌یڵان ده‌ستنیشانی کرد که AKP خۆی ناکات به‌خاوه‌نی قۆناخی دیالۆگی 2008 که خۆی له ئۆسڵۆ ده‌ستی پێ‌کردبوو و ده‌ستنیشانیشی کرد که ئه‌و قۆناخی دیالۆگه وه‌کو سه‌رقاڵکردن و لاوازکردنی لایه‌نی کورد و ئاماده‌کردنی بناخه و زه‌مینه‌ی پاکتاوکردنی کورد له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
قه‌ره‌یڵان وتی:" ئێمه نه‌ک له‌گه‌ڵ MIT به‌ڵکو چاوپێکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامداوه." و ده‌ستنیشانی کرد که هۆکاری کۆتاییهاتنی دیالۆگه‌کان ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی ره‌شبگیری به‌ناوی KCKه‌وه بووه ئه‌مه‌شی وه‌کو خه‌نجه‌رێک که قۆناخی دیالۆگی له‌ت کردبێت هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و ده‌ڵێت:" ده‌ستوه‌ردانی قووڵ و جددی له‌دژی قۆناخی دیالۆگ کران، ئه‌م چه‌مکه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا شه‌ڕ به‌بنه‌ما ده‌گرێت، ئه‌وه‌ی بوو به رێخۆشکه‌ر بۆ ئه‌مه، زیهنییه‌تی AKPیه، چونکه AKP خۆی نه‌کرد به خاوه‌نی قۆناخی دیالۆگ".
قه‌ره‌یڵان له‌باره‌ی هه‌وڵه‌کانی دژ به راوێژکاری ده‌زگای سیخوڕی میللی تورک MIT هاکان فیدانیش وتی:" ده‌یانه‌وی به‌م کاره‌یان به‌ته‌واوی رێگه له قۆناخی دیالۆگ بگرن و ئه‌مه‌ش هه‌وڵ وخواستی چاوترساندنه بۆ هه‌ر دیالۆگێک که دواتر ئه‌نجام بدرێن". هه‌روه‌ها قه‌ره‌یڵان ده‌ستنیشانی کرد که نامه‌ی ئۆجالان و به‌ڵگه‌کانی دیکه له ئه‌رشڤی MITه‌وه وه‌رگیراون و بڵاو کراونه‌ته‌وه.
زه‌مینه‌ی دیالۆگ وه‌کو زه‌مینه‌ی پاکتاوکردن لێکدرایه‌وه
قه‌ره‌یڵان ده‌ستنیشانی کرد که که‌ناڵه‌کانی دیالۆگ وه‌کو زه‌مینه‌ی بنه‌بڕکردن و قڕکردنی کوردان لێکدرایه‌وه و ده‌ڵێت:" تا ئێستا ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تی کۆماری توریکا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که به رێگه‌ی دیالۆگ، هیچ سیاسه‌تێکی به‌جێ و به بڕیاریان ده‌رنه‌خسته‌ڕوو، که‌چی چه‌ند جارێک ئاماده‌کاری زه‌مینه‌سازییان بۆ دیالۆگ کردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه که ده‌وڵه‌تی تورک هه‌میشه ئه‌و زه‌مینانه‌ی دیالۆگی بۆخۆی قۆستۆته‌وه و ئه‌مه‌شی بۆ لاوازکردنی و سه‌رقاڵکردن و قڕکردنی لایه‌نی کوردی لێکداوه‌ته‌وه".
ئێمه نه‌ک له‌گه‌ڵ MIT چاوپێکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت کردووه
قه‌ره‌یڵان رایگه‌یاند که هه‌ندێک لایه‌ن له‌ناو ده‌وڵه‌تیشدا داوای دیالۆگ ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها وتیشی دیداره فه‌رمییه‌کانی ئۆسڵۆ به‌لای لایه‌نی کوردییه‌وه زۆر گرنگه چونکه به ئاستێکی به‌رچاو گه‌یشتبوون، له‌م باره‌یه‌وه‌ی وتی:" ده‌وڵه‌تی تورک ئه‌مه وه‌کو دیداری PKK و MIT ده‌بینێ و تا ئێستاش سیاسه‌تمه‌دارانی کوردیش وا لێکی ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام ئێمه نه‌ک له‌گه‌ڵ MIT به‌ڵکو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت دیدار و چاوپێکه‌وتنمان ئه‌نجامداوه." وتیشی که ئه‌وان زۆر به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دیالۆگه‌کانی ئۆسڵۆدا کردووه و ده‌ڵێت:" له‌پێناو سه‌رکه‌وتنی چاوپێکه‌وتنه‌کان ئه‌وه‌ی که‌وته سه‌ر شانمان جێبه‌جێمان کرد."
ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی KCK وه‌کو خه‌نجه‌ر قۆناخه‌که‌ی بڕی
قه‌ره‌یڵان ده‌ستنیشانی کرد که له ساڵی 2009 دا و دوای ساڵێک به‌سه‌ر چاوپێکه‌وتنه‌کانی 2008 له ئۆسڵۆ، له‌به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی کوردان ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنی به‌ناوی KCK ه‌وه کرا، قه‌ره‌یڵا وتی:" ئێمه پێشتر وتمان ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له ژێرناوی KCK ده‌کرێن، داینامێت ده‌خه‌نه ژێر قۆناخی دیالۆگه‌وه" و رایشی گه‌یاند که هۆکاری کۆتاییهاتنی دیالۆگه‌کان ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی ره‌شبگیری به‌ناوی KCK ه‌وه بووه و ئه‌مه‌شی وه‌کو خه‌نجه‌رێک که قۆناخی دیالۆگی له‌ت کردبێت هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و ده‌ڵێت:" ده‌ستوه‌ردانی قووڵ و جددی له‌دژی قۆناخی دیالۆگ کران، ئه‌م چه‌مکه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا شه‌ڕ به‌بنه‌ما ده‌گرێت، ئه‌وه‌ی بوو به رێخۆشکه‌ر بۆ ئه‌مه، زیهنییه‌تی AKPیه، چونکه AKP خۆی نه‌کرد به خاوه‌نی قۆناخی دیالۆگ".
AKP خۆی نه‌کرد به خاوه‌نی دیالۆگه‌کان
قه‌ره‌یڵان ده‌ڵێت:" AKP خۆی نه‌کرد به خاوه‌نی قۆناخی دیالۆگ، که ده‌ڵێن ده‌وڵه‌ت دیدار له‌گه‌ڵ لایه‌نی کورد دا ئه‌نجام ده‌دات، نازانرێ ده‌وڵه‌ت کێیه و چیه" هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانیشی کرد که AKPدڵسۆزانه و سه‌میمیانه نزیکی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد نه‌بۆته‌وه ده‌شڵێن چاره‌سه‌ری ده‌کات، به‌ڵام هیچ گۆڕانکارییه‌کی یاسایی ناکات. هه‌روه‌ها سه‌رنجیشی بۆ سه‌ر بانگه‌شه‌کانی AKP راکێشا که له‌لایه‌ک ده‌ڵێت رێگه بۆ گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنی دیموکراسی کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌کی تره‌وه ئۆپه‌راسیۆنی قڕکردنی سیاسی له‌به‌رامبه‌ر به کوردان ئه‌رێ ده‌کات.
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری KCK موراد قه‌ره‌یڵان ده‌ستنیشانی کرد که تا ئێستا AKP هیچ گۆڕانکارییه‌کی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له‌لایه‌نی یاسا و ده‌ستووره‌وه نه‌کردووه و وتی:" بۆ نموونه ته‌له‌فزیۆنی TRT6 هه‌یه، ئایا زمانی یاسایی TRT6 هه‌یه؟ نه‌خێر نییه، له‌ڕاستیدا ئه‌و که‌سانه‌ی له‌دژی ئه‌ندامانی MITی به‌شداربووی دیداره‌کان ده‌ستیان به لێپرسینه‌وه کردووه ده‌توانن سبه‌ینێ لێپرسینه‌وه و دۆز له‌سه‌ر TRT6 بکه‌نه‌وه و له‌دژی به‌کارهێنانی پیته‌کانی (Q.W.X)یش لێپرسینه‌وه دۆز بکه‌نه‌وه."
هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانیشی کرد که کێشه‌ی کورد کێشه‌یه‌کی سیاسی و جڤاکییه و رایگه‌یاند که یاسا و حقوقی ده‌وڵه‌تی تورک له‌سه‌ر بناخه‌ی نکۆڵی و قڕکردنی کێشه‌ی کورد ئاماده کراوه، قه‌ره‌یڵان وتی:" به گوته‌یه‌کی دیکه، حقوقی ده‌وڵه‌تی تورک، حقوقی داگیرکه‌رییه" ده‌ستنیشانیشی کرد که ئه‌گه‌ر له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد دا گۆڕانکاری ده‌ستووری به بناخه وه‌رنه‌گیرێت، ئه‌وا هه‌میشه ده‌بێته ئامانج و ئه‌و حقوقه حقوقی داگیرکه‌رییه".
ئامانج له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی MITدا ئه‌ردۆگان نییه
قه‌ره‌یڵان سه‌رنجی بۆ هه‌ندێک هه‌ڵسه‌نگاندن راکێشا و ده‌ڵێت:" ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دژی MIT له راستیدا ئه‌ردۆگان ده‌که‌نه ئامانج" و وتی:" بڕوا ناکه‌م که ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دژ به MÎT ئه‌ردۆگان بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆگانیان بکردایه‌ته ئامانج، ئه‌وا له ده‌ره‌وه ئه‌و هه‌وڵانه جێبه‌جێ ده‌کران، به‌ڵام ئه‌مه‌ش له‌ناو خودی سیسته‌مه‌که‌وه هات."
نامه‌کانی ئۆجالان چۆن که‌وتنه ده‌ست
قه‌ره‌یڵان سه‌رنجی بۆ سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی قڕکردنی سیاسی له ژێر ناوی KCK راکێشا که رۆژانه ئه‌نجامده‌درێت به‌ده‌یان سیاسه‌تمه‌داری کورد ده‌ستگیر ده‌کرێن و ده‌ستنیشانی کرد لێره‌وه دیاره که ده‌ستێوه‌ردانێکی قووڵ هه‌یه و لایه‌نی ناونه‌ته‌وه‌یشی پارسه‌نگه، قه‌ره‌یڵان وتیشی نامه‌کانی ئۆجالان و به‌ڵگه‌کانی دیکه له ئه‌رشیڤه‌کای MÎT وه‌رگیراون و بڵاو کراونه‌ته‌وه و ده‌ڵێت" ئه‌و نامه و به‌ڵگه‌نامانه هه‌موو له ئه‌رشیڤی MÎT ه‌وه وه‌رگیراون و بڵاو کراونه‌ته‌وه"
له کۆتاییشدا قه‌ره‌یڵان ده‌ستنیشانی کرد که AKP به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ ده‌دات کێشه‌ی کورد به رێبازی قڕکردن و له‌ناوبردن و سه‌رکوتکردن چاره‌سه‌ر بکات و وتیشی AKP له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌رنامه‌ی داڕشتووه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی قرٍِکردنی کوردان کرد و وتی: "دیاره له‌پشت ئه‌و هه‌وڵانه‌وه ده‌ست و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی هه‌یه و لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردان قورستره".