یەک شەممە, 12 شوبات 2012 14:10

17 شوبات ساڵیادی دەستپێکردنی بزوتنەوەیەكی شۆرشگێڕانەی جەماوەریه، کە لە مێژووی کۆمه‌ڵگای کوردستاندا سەرەتای دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی وەستانەوەو بەرەنگاریه دژ به نایەکسانیو بێ عەدالەتیو دەسەلاتی میلیشیایی-بنەماڵەیی بۆرژوازی کورد، رۆژی ١٧ شوبات خاڵی وەرچەرخانو ساتەوەختی راگەیاندنی کۆتایی هاتنی دەورەیەکە لە خۆشباوەڕیو دەستپێکردنی هوشیاری چینایەتیو ناسینی بەرژەوەندیە سەربەخۆکانی جەماوەری چەوساوەو دەستەنگی کوردستان‌و سەرەتای بەرەنگاریهکی ئاشکرای چینایەتیه له به‌رامبه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیدا.
پارساڵ لە١٧ی شوباتدا، جەماوەری ناڕازی‌و ئازادیخوازی کوردستان، کەبەشی زۆریان لاوانی بێکارو ڕۆڵەی خێزانە کرێکاری‌و زەحمەتکێشەکانی کوردستان بوون، لەسەر زه‌مینه‌ی جیاکاریه‌کی زه‌قی چینایه‌تی وخەرمانێک لهناڕەزایەتی چەندین ساڵە وله‌ژێر کاریگه‌ری شۆڕشە جەماوەریەکانی "میسر‌و تونس"دا، لەدژی نایەکسانی، نەبوونی خزمەتگوزاری، بێ‌کاری وپێشێلکردنی ئازادی سیاسی‌و ئازادیە کۆمەڵایەتیەکان وبێبەشبوون لەمافی هاولاتی وژیانێکی شایسته‌ی ئینسانی، ڕژانە سەرشەقامەکان وبۆماوەی٦٢ڕۆژ، مه‌یدانی به‌شێکی زۆری شاره‌کانی کوردستانیان کرده ناوه‌ندێک بۆ کۆبونه‌وه وخستنه‌ڕووی داخوازیه ڕه‌واو به‌رهه‌قه‌کانی خۆیان وهاوکات حوکم وبڕیاری خۆیان له‌سه‌ر ده‌سه‌لاتێکدا، کههۆکارو سه‌رچاوه‌ی هه‌موو بهدبهختیو موسیبهتێکه که‌به‌رۆکی به‌زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا گرتووه. وه‌لامی بۆرژوازی کورد‌و حکومه‌ته هاوبه‌شه‌که‌ی پارتی ویه‌کیه‌تی به‌م جوڵانه‌وه‌یه وخواسته به‌رهه‌قه‌کانی، شتێکی ترنه‌بوو جگه‌له‌وه‌ی به‌عس ئاسا بکه‌وێته په‌لکێشکردنی هێزی چەکدارو دەزگای سەرکوتگەر ولهخوین هه‌ڵکێشانی خۆپیشاندانه‌کان وسه‌ره‌نجام گۆماوی خوێن بۆ ئەندامانی"میلله‌تی خۆ" بکاته ڕیگای سه‌رکوت ودامرکاندنهوهی خرۆشانی خه‌ڵکی ناڕازی، تا دەوڵەمەندانی"نەتەوە"و بەرپرسانی حکومەتو حیزبەکانی کوردایەتی ژیانی شاهانه‌ی خۆیان له‌سه‌ر حیسابی چەوسانەوەو بێمافیو به تاڵان بردنی ژیانی کرێکاران‌و جەماوەری زەحمەتکێش درێژەپێبدەن!
بەلام ئەو فاکتەرە سەرەکیەی کەرێگای لەسەرکەوتنی خرۆشانی ٦٢ ڕۆژەی جەماوەری زەحمەتکێشو لاوانی ئازادیخواز‌و دڵ پڕ لەهیوا گرت، تەنها توانای سەرکوتو هێزی چەکداری هەردوو حیزبی دەسەڵاتداری کوردایەتی نەبوو، بەڵکو لاوازی‌و نائاماده‌یی ناوخۆیی بزووتنەوە جەماوەریەکە بوو کەلەجیاتی ئەوەی، لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا، چارەسەربکرێن، بەپێچەوانەوە گەورەتربوون. لاوازیی بزوتنەوەی جەماوەری‌و رێکخراوەیی کرێکاران‌و لاوان‌و ژنان، لاوازیی بزوتنەوەی سیاسی‌و حزیی چینی کرێکار کەسەرەکیترین هێزی کۆمەڵایەتی‌و ڕابەری سیاسی هەر شۆرشێکی جەماوەرییە لەناوچەکەو لەکوردستانیشدا، لەپاڵ خۆشباوەری خەڵک بەئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی کورد (ناسیۆنالیستی‌و ئیسلامی)، بەپلەی سەرەکی"بزوتنەوەی گۆڕان"، بزوتنەوە جەماوەری‌و شۆرشگێڕانەکەی لەبەگەرخستنی هەموو تواناییەکانی بێبەشکردو کردیە نێچیرێکی ئاسان بۆ دەسەڵاتی سەرکوتگەری کوردایەتی.
بێگومان به‌سه‌ركوتی خوێناوی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری کوردستان، دەسەڵاتی کوردایەتی، دوژمنایه‌تی ته‌واوی خۆی له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکدا ڕاگه‌یاندو ئاکامی حوكمی ڕوخانی خۆشی دایە ده‌ستی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك. خرۆشانی پارساڵی خه‌ڵکی کوردستان، سەرباری ئەوەی کەنەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبێنێ، بەڵام هاوسه‌نگیی هێزی نێوان ده‌سه‌ڵاتی بورژوازی كورد‌و كرێكاران‌و جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌و ئازادیخوازی بەقازانجی بەرەی دووەم گۆڕی. بۆرژوازی دەسەڵاتداری کورد‌و حیزبەکان‌و سیاسەتمەدارەکانی لەوە تێگەیشتوونو دانیان پێداناوە که‌پاش ئه‌وه‌ی که‌لێنێکی گه‌وره که‌وتۆته نێوان جه‌ماوه‌رو ده‌سه‌ڵاته‌وه ئیتر ناتوانن وەکو پێش ١٧ ی شوبات فەرمانڕەوایی کوردستان بکەن، دەبێ بۆ مهترسیو هه‌ڕه‌شه‌ی ڕوخانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان حساب بۆ هێزی ناڕەزایەتی خەڵك بکەن!. هه‌روه‌ها ته‌جروبه‌ی بزوتنەوەی ٦٢ڕۆژهی خەڵکی زەحمەتکێشو لاوانی کوردستان نیشانی‌دا كه‌ته‌نها هاتنه‌مه‌یدان‌و خۆپیشاندان‌و میتینگه‌كانی مه‌یدانه‌كانی شارەکان كافیو كارساز نین. سیاسه‌تی ڕۆشن‌و تاكتیكی ووردو كارساز، ڕێكخراوبوونو ڕێكخستنی چینی كرێكار‌و جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز پێویسته. بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەش ئاسۆ‌و ئاڵا‌و ڕابهریهكی شۆڕشگێڕانه پێویسته کەبێجگه لهكۆمۆنیزمی چینی كرێكار شتێکی دیکە نیه.
لەڕەوتی بزوتنەوەی جەماوەری بەهاری ساڵی ڕابروودا حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وەکو هێزێکی سیاسی کۆمۆنیست‌و ڕادیکاڵ دووبارە هاتەوە سەرشانۆی ڕووداوەکانی کوردستان‌و پەیام‌و پلاتفۆرمێکی سیاسی دیکەو شێوازێکی کاری جیاوازی لەنەخشەو سیاسەتو کاری ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی خستە بەردەم کۆمەڵگاو بەردەم بزوتنەوە جەماوەریەکە. ئەگەرچی بەداخەوە ئەوکاتە لەژێر کاریگەری خۆشباوەڕی بەشێکی بەرچاوی خەڵك بەئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی‌و گۆڕان، سیاسەتو نەخشەکانی ئەم حیزبە نەبووە سیاسەتی بزوتنەوەکە، بەڵام هەڵوێستی قازانج پەرستانەو سەوداگەری هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی بەخرۆشانو ناڕەزایەتیەکانی خەڵکەوە، ئەوەی سەلماندوە کەبزوتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری کرێکار‌و زەحمەتکێشو لاوان‌و ژنانی ئازادیخواز، بەبێ کۆبونەوە لەدەوری سیاسەتی کۆمۆنیستی‌و ڕادیکاڵ کەحزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان نوێنەرایەتی دەکاتو بەبێ خۆرێکخراوکردنیان لەرێکخراوە جەماوەری‌و ڕادیکاڵەکانی خۆیاندا، ئەگەری ئەوەی هەیە کە هەمیشە لەلایەن دەسەڵاتەوە سەرکوت بکرێ یان لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازیەوە لەپێناو ئامانجە سیاسیەکانی خۆیدا بەکاربهێنیرێ.
که‌وایه له‌ساڵیادی خۆپیشاندانه‌کانی 17 شوباتدا، دەرسێك کە دەبێ لەبزوتنەوەی ناڕەزایەتی‌و خرۆشانی جەماوەری کوردستان وەریبگرین، ئەوەیە کەدەبێ کرێکاران رێکخراوەکانی خۆیان لەهەموو ناوەندێکی کار‌و خزمەتگوزاریدا پێك بێنن، ژنان‌و لاوان ڕێکخراوی جەماوەری‌و رادیکاڵی خۆیان پێک‌بێنن. جەماوەری خەڵك لەگەڕەکەکاندا کۆبونەوەی گشتی خۆیان بکەنو شوراکانی گەڕەك وکارگه‌و ناوهندهکانیتر پێك بهێنن. دەبێ ڕێکخراوەکان‌و شوراکانی گەڕەك خواستەکانی خۆیان بدەنەوە بەڕووی حکومەتداو بەهەڵخراندنی هێزی ڕێکخراوو جەماوەرییان فشاری بۆ بێنن تا جێبەجێیان بکات. دەبێ وەهمی خەباتی پەرلەمانیو خۆشباوەری بەئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوایی وبه‌رنامه چاکسازیه‌که‌ی لەلایه‌ن خه‌ڵکی ناڕازیه‌وه توڕههڵدرێ وباوه‌ڕ بهشۆڕس وخه‌باتی شۆڕشگێرانه، وه‌ک ڕیگای گه‌یشتن بهنانو کاروئازادی ویه‌کسانی وده‌سه‌ڵاتدارێتی جه‌ماوه‌ری شوێنی بگرێته‌وه. دوای ساڵیک به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانی 17 شوباتدا، هێشتا حوکم‌و بڕیاری جه‌ماوه‌ر به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا، له‌شوێنی خۆیدا ماوه، هێشتا خه‌بات وناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان بۆداخوازیهکان درێژه‌ی هه‌یه. که‌وایه با له‌یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌دا خهباتو ناڕه‌زایه‌تیه‌کانمان به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتدا، توندبکهینهوه وئامادهییهکانی خۆمان بۆ به‌ده‌ستهێنانی داخوازیه‌کانمان ببهیهنسهرهوه. با به‌کۆبونه‌وه وڕاوهستان له‌سه‌نگه‌ری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان‌و سیاسەتە رادیکال‌و ئینسانیەکانیدا، بکه‌یه‌نه سه‌ره‌تایه‌ک بۆ پێکهێنانی ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی لەشیوازی ژیان‌و گوزەرانو دامەزراندنی دەسەلاتێکی یەکسان‌و ئازاد‌دا.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
شوباتی ٢٠١٢