یەک شەممە, 12 شوبات 2012 01:00
ئامادەكرنى: كەریم مەحمود..
لە شەوێكى پڕ لە خۆشى شادیدا (ساكارحەمەد ئەمین)ى تەمەن (27) سال لە ناحیەى سەركەپكانى قەزاى رانیە بە هیواى ئەوەى بەیانى ئەڵقەى دەستگیرانى بكاتە دەستو دوارۆژێكى بەختەوەر بۆ خۆى دروست بكات خەیاڵەكان بردیانەوە خەوى لێكەوت, بەڵام لە ناكاودا باوكێكى دڕندە هاتو بە تفەنگ كچكەى دایە بەر گوللە لەشەوى 3-4/2/2012 دواى دوو رۆژ لە نەخۆشخانە كچەكەى گیانى سپارد دەپرسین چ باوكێك دەستى بەخوێنى رۆڵەكەى سور دەكات كە دڕندەتر نەبێت لە ئاژەڵە دڕندەكان كە خۆش بەختانە باوكى كچەكە لە گەرەكى ئازادى شارى رانیە لە شەوى 7-8/2/2012 لەلایەن پۆلیسى قەزاى رانیەوە دەستگیر كرا, بۆم ئەم مەبەستە رۆژى (7/2/2012) لە هۆڵى سەنتەرى چالاكى گەنجانى رانیە كۆبونەوەیەك لەگەلأ رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنىو سەنتەرو رێكخراوەكانى ژنانو ئافرەتانو چالاكوانانى مەدەنىو رۆژنامە نوسان كۆبونەوە بۆوەى ئیدانەى ئەو تاوانە درندانەیە بكەنو حكومەت وشیار بكەنەوە لەمەر كوشتنى بە ناهەقى ژنانو كچان لە دەڤەرەكە بۆیە رۆژى (8/2/2012) گردبونەوەیەك لەسەر ئەم باسە لە باخچەى گشتى رانیە ئەنجام درا كە رێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنىو چالاكوانانو رۆژنامەنوسانو رێكخراوەكانى ژنانو ئافرەتان ئامادەییان هەبوو هەموویان ئیدانەى ئەو كارە ئاژەڵیانەیان كردو داواى لێكۆڵینەوەى زیاتریان كرد لە كە مەڕ كوشتنى مامۆستا ساكار كە ئەنجامەكەى بخرێتە بەردەم راى گشتى.
ئەمەش دەقى بەیاننامەكەى رێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى دەڤەرى راپەرینە
بە یاننامەى رێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى دەڤەرى راپەرین
سەبارەت بە كوشتنى مامۆستا (ساكار)
دواى ئەوەى لە شەوى 3-4/2/2012 لە سنورى ناحیەى سەركەپكان باوكێك لە شیرینى خەودا كچەكەى خۆى خەڵتانى خوێن دەكات, دواى دوو رۆژ لە روداوەكە بە هۆى سەختى برینەكەیەوە گیان دەسپێرێت.
شایانى باسە مامۆستا ساكار مامۆستاى بەشى زمانى كوردى بوە لە سنورەكەدا, هیچ كێشەیەكى كۆمەڵایەتىو خێزانى نەبوە, مامۆستایەكى دڵسۆزو جێى باوەڕى خوێندكاران و مامۆستایانو دەروبەرى بوە , ئەو روداوە خەمهێنەرو دڵتەزێنە بوە مایەى پەژارەو نارەزایى سەرجەم خەڵكى ناوچەكە, بۆیە ئێمە وەك رێكخراوەكانى كۆمەڵى مەدەنى و سەنتەرو رێكخراوەكانى ژنانو ئافرەتان , چالاكوانانى مەدەنىو رۆژنامەنوسانو وێراى ئیدانەكردنو شەرمەزاركردنى ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتى یە, داواكارین لە دامو دەزگا پەیوەندى دارەكانى حكومەتكە بە زووترین كات ئەو داواكاریانەمان جآ بەجآ بكرێت:
1- بە سزا گەیاندنى تۆمەتبار بە زووترین كات, ئەنجامى لێكۆڵینەوەو دادگایكردنى بۆ راى گشتى رابگەیەندرێت.
2- داواكارى گشتى رۆڵى خۆى لەو كێشەیەو سەرجەم كێشە هەڵواسراوەكانى تر ببینێت كە پەیوەندیان بە ناحەق كوشتنى ژنانەوە هەیە لە دەڤەرەكەدا.
3- داواكارین حكومەت رێگرى بكات لە دەست خستنە ناو كاروبارى دادگاو كێشە یاساییەكان لەلایەن كەسایەتى یە كۆمەڵایەتىو عەشیرەتەكان , بۆ پاراستنى پێگەى كۆمەڵایەتى خۆیان بە هیچ جۆرێك تۆمەتباران داڵدەنەدەن بە تایبەت ئەوانەى دەستیان هەیە لە كوشتنى ژنان.
4- پێویستە لێكۆڵینەوەى زیاتر لە هەموو ئەو روداوانە بكردرێت كە دەبێتە هۆى كوشتنو بە ناهەق كوشتنى ژنانو سەرجەم ئەو دۆسیانەش كە بە هەڵواسراوى ماونەتەوە یەكلا بكردرێتەوەو تاوانبارانیان بە سزا بگەیەنرێت.
ئێمە وێراى دووبارە شەرمەزاركردنى ئەو تاوانە, وەك بەشێكى زۆرى رێكخراوە مەدەنیەكان , سەنتەرو كۆمەڵەكانى ناوچەكەو رێكخراوەكانى خانمان, كەمپینێك بۆ جآ بە جآ كردنى داواكاریەكانى سەرەوە رادەگەیەنین, وەك هەڵوێستێكى نارەزایى فشارەكانمان چردەكەینەوەبۆ رێگە گرتن لە دووبارە بونەوەى ئەو جۆرە تاوانە.
هەروەرها داواكارین بە زووترین كات لیژنەیەكى تایبەت بۆ لێكۆڵینەوە لە سەرجەم ئەو روداوانە پێك بهێنرێت و ئەنجامەكان بۆ راى گشتى رابگەیەنرێت, لە هەمانكات پێویستە نوسینگەى بە دواداچونى توندوتیژى دژى ژنان لە ناوچەكەدا فراوان بكرێت و دەسەڵاتى زیاترى پێبدرێت, هەولأ بدرێت بنكەیەكى داڵدەدان (شەڵتەر) بۆ ئەو كچ و ژنانە لە ناوچەكەدا بكرێتەوە كە هەرەشەى كوشتنیان لە سەرە.
رێكخراوو سەنتەرو كۆمەڵەكانى ناوچەكە
8/2/2012