چوار شەممە, 08 شوبات 2012 10:18

ڕیپۆرتاژ: دیاری موحه‌مه‌د
ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری KCK جه‌میل بایک مانیفێستۆکه‌ی حزبولڵای هه‌ڵسه‌نگاند که ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا بڵاو کرابۆوه و وتی" له رووێکه‌وه ئه‌مه به ئیفلاسی AKP و فه‌تحولڵا گوله‌ن له‌کوردستاندا ده‌زانین و لێکیده‌ده‌ینه‌وه". بایک ده‌ڵێت:" نزیکبوونێکی وه‌هامان نه‌بووه که له‌به‌رامبه‌ر حزبولڵا هه‌ڵوێستێکی ئه‌وتۆ وه‌ربگرین، رووبه‌ڕووی یه‌ک ببینه‌وه، بکه‌وینه ناو گرژی، شه‌ڕ و پێکادانه‌وه". له لێدوانه‌که‌یدا رایگه‌یاند که AKP ئێستاکه سه‌رله‌نوێ هه‌ندێک کوردپه‌لکێشی سه‌ر مه‌یدان ده‌کاته‌وه و وتی:" AKP نه له فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و نه له (کوردی باش)ه‌کانیدا ده‌توانێت چاره بۆ ئه‌و ته‌نگه‌تاوییه‌ی بدۆزێته‌وه".
جه‌میل بایک له به‌شی رابردوودا ده‌ستنیشانی کردبوو که حکومه‌تی AKP له ژێرناوی وشککردنی سه‌رچاوه ئابوورییه‌کانی PKK چه‌ندین بازرگان و کارسازی کورد و چه‌ندین کوردی نیشتمانپه‌روه‌ری کردۆته ئامانج و سه‌رقاڵی دانانی یاسایه‌که که بتوانێ به ئاسانی ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانێکیدا بگرێت. جه‌میل بایک وه‌ها ئه‌م بابه‌ته شیرۆڤه ده‌کات:" ئه‌و یاسایه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به PKK ه‌وه نییه، ئه‌و یاسایه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی دیموکراتی و دام و ده‌زگا و رێکخراوه دیموکراتییه‌کانی کوردستانه‌وه هه‌یه، چۆن هه‌وڵ ده‌درێ بواری سیاسی به ده‌ستبه‌سه‌رکردن و ره‌شبگیری بێ کاریگه‌ری بکرێت، ئێستاکه‌ش له بواری ئابوورییه‌وه ئامانجیان قورگبه‌ستکردنه. دیاره ده‌یانه‌وێ ئه‌وانه له بناخه‌وه له‌نێوببه‌ن". هه‌روه‌ها وتی :" له‌ژێر ناوی وشککردنی سه‌رچاوه ئابوورییه‌کانی PKK یاسایه‌ک له‌سه‌ر BDP وبزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی کورد ده‌رده‌خه‌ن. رێگری له‌و کار و خه‌باتانه‌ی کوردان ده‌که‌ن که له‌ناو خۆیاندا پشتیوانی و هاوکاری کردنی یه‌کتریان پته‌وتر ده‌کات، ده‌یانه‌وێ رێگری له کاروخه‌باتی ژیاندنی رێکخستنی دیموکراتی کورد بکه‌ن، ئه‌گه‌رنا هیچ ئه‌نجامێکی وه‌کو وشککردنی سه‌رچاوه‌ئابوورییه‌کانی PKK به‌ده‌ست ناهێنێت, گومان له‌وه‌دا نییه که بزووتنه‌وه‌که‌مان به‌هاوکاری و یارمه‌تی گه‌ل ده‌ژی, گه‌له‌که‌مان ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌سه‌ر پێ راده‌گرێت, به‌ڵام وه‌کو ئه‌وه نییه که‌ده‌وڵه‌تی تورک ده‌یڵێت و ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بودجه‌یه‌کی سه‌دان ملیۆنی نییه, ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بزووتنه‌وه‌یه‌کی زۆر موته‌وازیعه, هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌کانی ژیانیش هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌یه, بزووتنه‌وه‌یه‌کی وه‌ها نیین که له پاره‌دا خنکاو بین و هه‌موو شتێک خه‌رج بکات, شێوازێکیژیانمان هه‌یه که به فه‌لسه‌فه‌ی )پاروێک و قومێک( تێده‌کۆشین و سه‌ره‌کیترین پێدوایستییه ناچارییه‌کانمان دابین ده‌که‌ین, ئه‌مه هه‌میش وه‌ها بووه و ئێستاش وه‌هایه. هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه‌یPKK به پاره‌زۆری هه‌ڵده‌سه‌نگێنن, دیماگۆژین, درۆن. باس له ژماره‌ی وه‌ها ده‌که‌ن که خه‌رجی 40 ساڵ تێکۆشانی PKK کۆبکه‌یته‌وه هێشتا ئه‌و بڕه پاره‌یه ناگات."
جه‌میل بایک هه‌روه‌ها له‌باره‌ی تاوانبارکردنی PKK به هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ قاچاخچێتی مادده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه ده‌سنیشانی کرد که ئه‌وانه هه‌موو دیماگۆژین و درۆن و گوتی:" له درێژه‌یهێرشه راگه‌یاندنییه‌کانیاندا هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندی له‌نێوان PKK و قاچاخچێتی مادده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه دروست بکه‌ن, ئه‌وانه هه‌موو درۆن و هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان نییه که راستی ئه‌و درۆیه بسه‌لمێنن. ئه‌و جۆره بانگه‌شانه به‌هۆی سیاسه‌ت و پێویست شه‌ڕی ده‌روونییه‌وه بڵاوده‌کرێنه‌وه. PKK بزاوتێکه ده‌زانێت له زۆری و زه‌حمه‌تیدا بژی". هه‌روه‌ها وتیشی"قڕکردنی ئابووری به‌سه‌ر کوردستاندا په‌یڕه‌و ده‌کرێت, هیچ بوارێکی ژیانی ئابووری بۆ کوردان ناهێڵرێته‌وه, ئێستاش ده‌یانه‌وێ به‌و بیانووه یاسای رێگریکردن له دابینکردنی ئابووری تیرۆریزم په‌سه‌ند و جێبه‌جێ بکات, که ئه‌مه‌ش به ئامانجی ده‌ستگۆڕکێی سه‌رمایه‌یه".
بایک بابه‌تی ROJTV هه‌ڵسه‌نگاند و گوتی" ده‌وڵه‌تی تورک هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا له‌سه‌ر داخستنی ROJTV به‌ست, هه‌موو جۆره به‌رتیلێکی پێدان, له هه‌موو بازرگانییه‌کانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ئه‌وروپادا ئه‌مه‌ی وه‌کو کارتێکی سوور به‌کار هێنا, لێره‌شه‌وه گوشارێکی توندی خسته سه‌ر دادگای ده‌وڵه‌تی دانیمارکا و له ئه‌نجامدا دادگا ته‌سلیم بوو." هه‌روه‌ها وتیشی:" به‌لای ئێمه‌وه گرنگ نییه ئه‌مریکا ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌رگرتووه یان فڵان شوێن وه‌ریگرتووه, یاخود فڵانه که‌س, ئه‌مانه گرنگ نین, بۆ ئێمه گرنگ قه‌ناعه‌تی گه‌لی ئه‌ورپایه. گه‌لانی ئه‌وروپا و دیموکراته‌کانی ئه‌وروپا چۆن ته‌ماشای ROJTV ده‌که‌ن, ئه‌مه به‌لای ئێمه‌وه گرنگه. ئێستاکه ئه‌گه‌ر له ئه‌وروپا ئه‌م بڕیاره بخرێته ریفراندۆمه‌وه له 90%ی هاوڵاتیانی ئه‌وروپا له‌دژی بڕیاره‌کانی دادگا و کۆمپانیاکه ده‌رده‌که‌ون. با رێگه به ریفراندۆم پرۆپاگه‌نده‌ی ئازادانه بده‌ن، له دانیمارکا و له فه‌ره‌نسا له خه‌ڵک بپرسن (ROJTV دابخرێت یان دانه‌خرێت) با تورکه‌کانیش پرۆپاگه‌نده‌ی خۆیان بکه‌ن و کورده‌کانیش پرۆپاگه‌نده بکه‌ن، هێز و لایه‌نه دیموکراسییه‌کانیش هه‌روه‌ها، جا ده‌بینین چۆن ئه‌نجامێک به‌ده‌ست ده‌خرێت.
بایک له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا رایگه‌یاند که ده‌وڵه‌تی تورک تا ئێستا چه‌ندین جۆره رێبازی قڕکردن و پاکتاوکردنی کوردی تاقیکردۆته‌وه ئاماژه‌ی به‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستاکه‌ی AKP کرد و تی:" ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی AKP له رابردوودا زۆر تاقیکرانه‌وه و شکستیان خوارد، ئێستاکه‌ش به هه‌ندێ کوردی به‌کرێگیراو ناتوانن به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بزاوتێکی ئه‌ڵته‌رناتیفی کوردی دروستبکه‌ن." بایک وه‌ها به‌رده‌وامی کرد:" ئامانجی بناخه‌ییان PKKیه، ده‌یانه‌وێ هه‌ندێک لایه‌ن که جوێن به PKK ده‌ده‌ن و له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی شه‌ڕی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورک‌دا پروپاگه‌نده له دژی PKK ده‌که‌ن بکرێن به بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئه‌ڵته‌رناتیفی، که ئاکامه‌که‌ی شکست ده‌بێت." بایک وتیشی"هه‌ندێ که‌س هه‌ڵده‌ستن و جوێن و قسه‌ی ناشرین به PKK ده‌ڵێن، که PKKش ره‌خنه‌یان ده‌کات، دونیایان به‌سه‌ردا ده‌ڕووخێت. ئه‌وه ره‌خنه‌یه تۆ بڵێی PKK ده‌وڵه‌ت دروستی کردووه؟ ئه‌وه ره‌خنه‌یه بڵێی ئاپۆ پیاوی میت و ده‌وڵه‌تی نهێنییه؟"
جه‌میل بایک له‌سه‌ر بابه‌تی تاوانبارکردنی PKK و ئۆجالان له‌لایه‌ن که‌مال بورکایه‌وه‌هه‌ڵسه‌نگاندنێکی وه‌های کرد"که‌مال بورقای له رابردووش‌دا هه‌ڵوێستی نه‌رێنی هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا به وته‌یه‌کی گشتگیرانه وه‌کو ئه‌وه وایه له سنوور تێپه‌ڕی بێت، له رابردوودا هه‌ندێک سنووری دیاری هه‌بوو، به‌گوێره‌ی خۆی ره‌خنه‌ی ده‌کرد، خاوه‌نی سیاسه‌تێکی دیکه بوو، به‌ڵامئێستاکه نه‌ک سیاسه‌ت و ره‌خنه‌گرێکی جیاواز، به یه‌کجار بووبه پارچه‌ی شه‌ڕی ده‌روونی."
که‌سێ هه‌بێ نه‌توانی سێ قاز به‌ڕێوه‌ببات ئه‌وه که‌مال بورقایه
بایک ده‌ستنیشانی کرد که ئه‌و جۆره سیاسه‌تانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌نجامگیر نابێت و ده‌ڵێت:" AKP نه له فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و نه (کوردی باش)ه‌کانی ده‌توانێت چاره بۆ ئه‌و ته‌نگه‌تاوییه‌ی بدۆزێته‌وه." گوتیشی: " ئه‌وه‌نییه ده‌ڵێت - ناتوانێ سێ قازیش به‌ڕێوه ببات – ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌بێت و نه‌توانی سێ قاز به‌ڕێوه ببات، ئه‌و که‌سه که‌مال بورقایه."
جه‌میل بایک مانیفێستۆکه‌ی حزبولڵای هه‌ڵسه‌نگاند که ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا بڵاو کرابۆوه و وتی"هه‌ر له ئێستاوه ناتوانین شتێکی مسۆگه‌ر له‌و باره‌یه‌وه باس بکه‌ین" و وه‌ها به‌رده‌وامی کرد: "له رووێکه‌وه ئه‌مه به ئیفلاسی AKP و فه‌تحولڵا گوله‌ن له‌کوردستاندا ده‌زانین و لێکیده‌ده‌ینه‌وه. دیاره حزبولڵاچییه‌کانیش هه‌ستان به‌مه کرد و ده‌یانه‌وێ هه‌ڵمه‌تێکی نوێ بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بواره ئه‌نجام بده‌ن، ده‌شێ وه‌ها هه‌ڵبسه‌نگێندرێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌مان هه‌ڵسه‌نگاندنێکی نیازپاکییه، به‌ڵام نازانین شتی تر هه‌یه یان نا."
بایک وتیشی ئه‌گه‌ر ده‌ست به قۆناخێکی نوێ ده‌که‌ن، ده‌بێ پابه‌ندبن به به‌ڵێنی "له‌گه‌ڵ که‌سدا ناکه‌وینه پێکدادانه‌وه"یانه‌وه و وتیشی" نزیکبوونێکی وه‌هامان نه‌بووه که له‌به‌رامبه‌ر حزبولڵا هه‌ڵوێستێکی ئه‌وتۆ وه‌ربگرین، رووبه‌ڕووی یه‌ک ببینه‌وه، بکه‌وینه ناو گرژی، شه‌ڕ وپێکادانه‌وه، له سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی قوربانی و ئێش و ئازارێکی زۆر له رابردوودا، له ناو هه‌ڵوێستێکی وه‌هادا نین که سه‌رله‌نوێ ئه‌و روداوانه بکه‌ینه مه‌سه‌له‌ی خوێن".
ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌ری KCK له باره‌ی لێدوانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود به‌رزانییه‌وه که وتبوی (له‌م ساڵدا کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجام ده‌ده‌ن) نرخاندنێکی گرنگی کرد و گوتی:" له قۆناخی هه‌نووکه‌ییدا به بناخه وه‌رنه‌گرتنی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی به‌واتایا نابه‌رپرسیارێتی مێژوویی دێت. گه‌لی کورد و رێکخستنه‌کانی گه‌لی کورد ده‌یان ساڵه به ئاواتی بینینی یه‌کێتی کوردن به ده‌وری کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییدا و هه‌میشه له چاوڕوانیشدا بووه". هه‌روه‌ها تیشی:" ناتوانرێ به‌چاوی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاسایی له‌و کۆنگره‌یه بڕوانرێت، کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد پێگه‌ی کورد له سه‌ده‌ی 21 مدا ده‌ستنیشان ده‌کات، له‌م مژاره‌دا پێویسته ببێته کۆنگره‌یه‌ک که تێیدا هه‌موو پارچه‌کان هاوکار و پشتیوانی یه‌کتر بن، سیاسه‌تی هاوبه‌ش به بناخه وه‌ربگرن و هێزه‌کانی خۆی تێدا بکات به یه‌ک، ئێمه به‌و شێوه‌یه له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌رواڕین".
بایک وه‌ها به‌رده‌وامی کرد:" گوتنی ئه‌نجامدانی کۆنگره له‌م ساڵدا، له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی یه‌وه پێشکه‌وتنێکی گرنگه، بێ گومان ئه‌مه داوا و ویستی ئێمه‌ش بوو، هه‌ڵوێستی گرنگ و دوولایه‌نه‌شمان له‌سه‌ر ئه‌م مژاره هه‌بوو، چونکه له‌پێناو ئه‌نجامدانی کۆنگره‌یه‌کی وه‌هادا پێویسته رێکخستنه دیار و به‌رچاوه‌کانی کوردستان به‌شداری تێدا بکه‌ن. چۆن کۆنگره‌یه‌ک بێ PKKنابێته کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی، به‌هه‌مان شێوه کۆنگره‌یه‌ک بێ پ.د.ک و کۆنگره‌یه‌کی بێ ى.ن.ک و کۆنگره‌یه‌کی بێ PJAK نابێته کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی". هه‌ر لێره‌شه‌وه ره‌خنه‌ی له‌و گوتنانه کرد که ده‌ڵێن "سه‌رده‌می شه‌ڕی چه‌کداری به‌سه‌رچووه" و وتی:" نازانین گوتراوه یان نه‌گوتراوه، ئه‌گه‌ر گوترابێت، به شتێکی راستی نازانین له‌کاتێکدا باس یاسی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه ئه‌م گوته‌یه به‌کار هێنرابێت، به‌و هۆیه‌وه ئه‌مه نه‌بووه به کارێکی به‌جێ و شایسته. ئه‌وانه زیاتر خواست وویستی ده‌وڵه‌تی تورک و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه جیاجیاکانه".
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا جه‌میل بایک سه‌رنجی بۆ سه‌ر باس و گفتوگۆکانی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی کوردستان راکێشا و گوتی"ئێمه لایه‌نگری چاره‌سه‌ری دیموکراتییانه‌ی کێشه‌کانین له ناو یه‌کێتی ئێراقدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێزه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان روو له بژاریه‌کی جیاواز بکه‌ن، ئێمه رێزی لێده‌گرین؛ ناتوانین بڵێین ناچاره و هه‌ر ده‌بێ به‌م شێوه‌یه بکرێت، پێویسته ئیراده‌ی گه‌لی باشووری کوردستان به بناخه وه‌ربگیردرێت. ئێمه به‌م شێوه‌یه له‌و رووداوه ده‌ڕوانین."
بایک وه‌ها به‌رده‌وامی کرد:" هیوادارین به‌ڕێگه‌ی سیاسی و دیموکراتیانه یه‌کپارچه‌یی ئێراقبپارێزرێت، له‌گه‌ڵ کێشه‌ی که‌رکوکیشدا دان به مافه‌کانی کوردان‌دا بنرێت، به‌وشێوه‌یه کێشه‌ی نێوان کورد و حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌رباز ده‌کرێت. کوردان له باشووری کوردستاندا داوا مافه ده‌ستوورییه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن، داوای مافه ره‌واکانی خۆیان ده‌که‌ن، ده‌ستوورێکی دیار و به‌رچاو دروست بووه، ده‌یانه‌وێ هه‌موو لایه‌ک ئه‌و ده‌ستووره په‌یڕه‌و بکات و له‌و ده‌ستووره ده‌رنه‌چێت، له‌م رووه‌وه ئاگامان له داواکانی گه‌له، ئێمه‌ش چاومان له‌سه‌رێتی."
له کۆتاییدا بایک ده‌ڵێت:" تاوه‌کو دان به مافه‌کانی کورد دا نه‌نرێت کێشه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین چاره‌سه‌ر ناکرێت، بڕواشمان وایه گه‌ر کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بێت رێگه‌ی ژیانی ئاشتی وئارامی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و دیموکراسییه‌که‌ی ئاوه‌ڵاده‌بێت"..