چوار شەممە, 22 شوبات 2012 17:05

پێنوسه‌کان
له‌ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا که کۆپییه‌کیان بۆ پێنوسه‌کان ناردووه، عه‌بدوڵڵای مه‌لانوری وه‌ڵامی قسه‌کانی که‌مال که‌رکوکی ده‌داته‌وه:
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی ڕونکردنه‌وه‌که‌یه:
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له عه‌بدوڵای مه‌لا نوری یه‌وه...
له وڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له باره‌ی منه‌وه به‌ڕێز كه‌مال كه‌ركوكی، ده‌ڵێت (ئەویش كوڕێكی گەنجی كوردە و ڕێزم بۆی هەیە و دڵنیام دوای چەند ساڵی دیكە زیاتر لە ئەدای ئەندامی پەرلەمان و لە ئەركی سەرۆكی پەرلەمانی بۆ ڕوون دەبێتەوە، ئینجا ئەویش بە خۆیدا دەچێتەوە). كه‌ركوكی وای پیشان ده‌دات، ئه‌وه‌ی له په‌رله‌ماندا ڕویداوه په‌یوه‌ندی به گه‌نج بونی منه‌وه هه‌بووه، پێشبینیش ده‌كات دوای چه‌ند ساڵێك به خۆمدا ده‌چمه‌وه.
له و باره‌وه ئه‌م خاڵانه ده‌خه‌مه ڕوو..
1. وته‌كانی كه‌مال كه‌ركوكی هه‌ڵقۆڵاوی هه‌مان عه‌قڵیه‌ته كه گه‌نجی كوردستان به مه‌ترسی ده‌زانێت له سه‌ر مانه‌وه و به‌رژه‌وندیه‌كانی، بۆیه یا ناو و ناتۆره‌یان بۆ هه‌ڵ ده‌واسن یاخود هاوشێوه‌ی سه‌رده‌شتی ڕۆژنامه‌نوس و گه‌نجانی خۆپیشانده‌ر خڵتانی خوێنیان ده‌كه‌ن.
2. له دۆخی ئاسایدا كاروباری په‌رله‌مان ڕونه، به‌ڵام كاتێك ئاڵۆز ده‌بێت هاوشێوه‌ی ئۆرگانێكی حزبی هه‌ڵسوكه‌وت له گه‌ڵ هه‌یبه‌ت و قودسیه‌تی په‌رله‌مان بكرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كاك كه‌مال ده‌یكرد.
3. به خۆدا چوونه‌وه بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌بێت كه ڕۆژانێك به هۆكاری جیاواز دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی خه‌ڵكی كوردستانیان كردووه.