سێ شەممە, 21 شوبات 2012 13:47

پێنوسه‌کان
له‌سه‌ر ئه‌رکی کۆمه‌ڵێك چالاکوان و به‌بانگهێشتی ده‌زگای پێنوسه‌کان، د. فاروق ڕه‌فیق، که‌سایه‌تی ناوداری کورد، دێته مانچسته‌ری به‌ریتانیا و سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵێك پرسی هه‌نوکه‌یی، بۆ کوردستانیانی دانیشتووی به‌ریتانیا، کۆڕێکی فراوان ده‌گێڕێت.
شایانی باسه، د. فاروق ڕه‌فیق، له‌سه‌ر بانگهێشتی کوردستانپۆست له‌ئه‌وروپایه و له‌لایه‌ن چالاکوانانی کوردی بوواری مه‌ده‌نییه‌وه، له‌ناو ڕه‌وه‌ندی کوردی‌دا، له‌چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپی کۆڕ و سیمیناری بۆ ڕێك خراوه. و پاش ئه‌وانیش دێته به‌ریتانیا و ڕاسته‌وخۆش، له‌دووای ته‌واوبوونی کاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سوید.
سه‌باره‌ت به هاتنی بۆ به‌ریتانیا، د. فاروق، ڕایگه‌یاند" دێمه به‌ریتانیا و له مانچسته‌ر، بڕیاره سیمینارێك له‌سه‌ر پرسه هه‌نوکه‌ییه‌کان ڕێك بخه‌ین". هه‌روه‌ها وتی" من، خۆشحاڵم له‌ڕوبه‌ڕوو دانیشتن و گفتوگۆی فراوان له‌گه‌ڵ کوردانی به‌ریتانیا".
ناونیشان و ڕێکه‌وتی گردبوونه‌وه‌که:
ڕێکه‌وتی ڕۆژی شه‌ممه، 03/03/2012
کاتژمێر 1ی پاش نیوه‌ڕۆ بۆ 5 ی ئێواره
له
Bridge Club
30Palatine Road
Manchester
M20 3JJ
بۆ په‌یوه‌ندیی زیاتر، په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژماره ته‌له‌فۆنه‌وه:
07522065817