دووشەممە, 20 شوبات 2012 08:54

تایبه‌ت به پێنوسه‌کان
هه‌ر ئێستا، په‌یامنێری پێنوسه‌کان، له‌سلێمانی ڕایگه‌یاند" ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی، له‌سه‌ر سوکایه‌تیکردن به‌هاوڕێکانیان هاتنه ده‌نگ و ده‌ستیانکرد به‌خۆپیشاندان".
وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆپیسانده‌رانه، هێشتا له‌ناو حه‌وشه‌ی زانکۆدان، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌یان کردووه ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌کدارانه‌ی دوێنێ شه‌و هێرشیان کرده سه‌ر به‌شه‌ناوخۆییه‌کانی دایك، ده‌ستگیر نه‌کرێن، ئه‌وا به‌رده‌وام ده‌بین و خۆپیشاندان ده‌به‌ینه ده‌ره‌وه‌ی زانکۆ".
هه‌روه‌ها خوێندکاره‌کان وتویانه" ئه‌وه جاری یه‌که‌م نییه ئه‌م ڕه‌وشته ناشیرینه ده‌نوێنن، به‌ڵکو پارساڵیش هه‌ر هه‌مان ئه‌تواریان نواند".
خوێندکاره‌کان، وێڕای ئه‌وه‌ی جه‌ختیان کردۆته‌وه له‌نه‌ترسانیان له‌و کاره نابوتانه، له‌ئاماده‌کاریدان بۆ خۆپیشاندانی فراوان".
پاش ئه‌وه‌ی به‌ناوی ده‌ستگیرکردنی دزێکه‌وه که گوایه ماتۆڕی دزیوه، کۆمه‌ڵێك چه‌کداری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر به‌شه‌ناوخۆییه‌کانی دایك، و چه‌ندین خوێندکاریان ئازار دا و سێ که‌سیان لێ ده‌سگیر کرد و لوتی خوێندکارێکیشیان به‌ناوی ( ئاسۆ حه‌بیب) شکاند و هه‌نوکه، له‌نه‌خۆشخانه، نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌کرێت.