هەینی, 17 شوبات 2012 09:33

پێنوسه‌کان
هه‌رئێستا، سه‌دان که‌س، له‌گه‌نجان و ڕۆشنبیران و هه‌ڵسوڕاوانی بوواری کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، له‌سێ لاوه ده‌ستیانکرد به‌کۆبوونه‌وه بۆ خۆپیشاندان.
له‌سه‌رای ئازادی، کۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ده‌ستیانکرد به فیتولێدان و وتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێك دروشم بۆ یاده‌وه‌ری ئه‌و خوێنبارینه‌ی پارساڵ. له‌به‌رامبه‌ردا، هێزه‌ئه‌منییه‌کان که‌وتنه په‌لاماردانیان و بڵاوه‌یان پێکردن و 20 که‌سیشیان ده‌ستگیرکردووه.
له‌جاده‌ی سه‌هۆڵه‌که، کۆمه‌ڵێك خه‌ڵك، کۆبوونه‌وه و له‌وێش بڵاوه‌یان پێکرا.
له‌حامیه‌ش، کۆمه‌ڵێك خه‌ڵك کۆبووه‌وه و به‌ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هێزه‌کانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمه‌رگه ده‌وره دران و بڵاوه‌یان پێکرا.
هه‌رئێستاش، سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپیشانده‌ران، به‌جفره‌ی تایبه‌تی خۆیان ڕایانگه‌یاند" له‌دووای نوێژی هه‌ینی فراوان بن".