به‌په‌له‌: وێڕای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه‌، 4 په‌یجی تری یه‌کێتی، پشتگیری خۆپیشاندان ده‌که‌ن

پێنوسه‌کان

وێڕای ئه‌وه‌ی له‌پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاگادارینامه‌یه‌ك، له‌لایه‌ن 6 په‌یجی تۆڕه‌ه‌کانی فه‌یس بوك، که‌خاوه‌نی هه‌زاران لایکن، په‌یجه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، ڕه‌تیانکرده‌وه‌ که‌ ئه‌و په‌یجانه‌ سه‌ربه‌وانن و به‌ته‌زویر ناوی هێنان. که‌چی هه‌ر ئێستا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا، که‌ کۆپییه‌کیان بۆ پێنوسه‌کان ناردووه‌، 4 په‌یجی تری سه‌ر تۆڕه‌کانی فه‌یسبوك، پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ ده‌ربڕیوه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نن، که‌ ئێمه‌ یه‌کێتین و ڕای خۆمان ده‌خه‌ینه‌ پاڵ، ئه‌و په‌یجانه‌ی دژی به‌کارهێنانی هێزن و پشتگیری خۆپیساندان ده‌که‌ن.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی به‌یاننامه‌که‌یه‌:

ئیمە کە خاوەنی  چەند پەیجیکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانین  رای خۆمان ئەخەینە پاڵ رای ئەو کادیرو پەیجانەی چەند رۆژیکی پێش ئێستا وشیاری بەکار هینانی هێزیان دا

ئێمە کە سەدان کادیر دەبین هەلوێستی خۆمان دەبێت  و لە رۆژی ١٧ ی شوبات لەگەل دروستبوونی هەر توندوتیژییەک  هەموو پەیجەکان دەوەستینین و کۆتایی بە چالاکی دینین بۆ حیزبەکەمان

ئیمە بە داخەوەین  هەر لەگەل بلاو بوونەوەی هەوالی  ٥ پەیجی پیشوو  سەرکردەیەتی هیچ هەلوێستیکی نەبوو تەنها بەریز عیماد ئەحمەد لە پەیجی مەلبەند سوپاس نامەیەکی ئاراستەی سەرجەم پەیجەکان کرد.

دەتوانن بۆ دلنیا بوون سەردانی پەیجەکان بکرێت هەمان پشتگیری دەردەبرین .

ناوی پەیجەکان

١ .  ڕیفۆرمی سەردەم

http://www.facebook.com/Riformysardam


PUK YNK

http://www.facebook.com/puk.ynk

٣. پێشمەرگە دیرینەکانی یەکێتی نیشتیمانی

http://www.facebook.com/peshmarga.derin

٤.لایەنگرانی یەکێتی لە فەیس بووک

http://www.facebook.com/havalan



ئەمەش دەقی نامەی هەڤاڵانی پێشووە :
بەڕێز/سکرتێری گشتی (ی.ن.ک)
بەڕێزان/جێگرانی سکرتێری گشتی ی.ن.ک
بەڕێزان/پەرلەمانتارانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان 
بەڕێزان/ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی ( ی.ن.ک )
بەڕێزان/ کادیران وتێکۆشەرانی ریزەکانی ( ی.ن.ک )

بابەت/نامەیەکی کراوە دەربارەی 
(( خۆپیشاندان و ئامادەباشی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە ....هتد ))

پێشەکی:
سلاویکی هاوڕێیانەتان بۆ دەنێرین و دەستی ماندوبونتان دەگوشین. 
لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی و دلسۆزیمان بۆ یەکێتیەکەمان ئەم نامەیەتان ئاراستە دەکەین هیوادارین زیاتر ببێتە هۆکاری کرانەوەی یەکێتییەکەمان بەڕوی ئازادی و دیموکراسی .

ناوەڕۆک:
بەرێزان بۆ چەند جاریک دەبێت هاوڵاتیانی کوردستان دەنگی نارەزاییان بەرز دەکەنەوە بە داخەوە زۆربەی جارەکان خۆپیشاندانی هاوڵاتیان بە هێزی کۆتایی پێدەهینرێت بەر لەوەی داواکارییەکانیان دەربرن ، کە ئەمە لەگەل پرەنسیبی دیموکراتی( ی.ن.ک) ناگونجێت کە لە سەرەتای دروست بوونیەوە هەڵگری ئەم پەیامە بووە .
لەگەل ئەمەشدا هەر لەگەل دەنگۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندان و بلاوکردنەوەی چەند بابەتیک لە تۆرە کۆمەلایەتییەکان سەبارەت بە خۆپیشاندان کوچەو کۆڵانەکان پر دەکرین لە هێز بە جۆرێک کاتیک سەردانی ئەو شوێنانە دەکەین خۆمان بە نامۆ دەزانین لە خەباتی چەند ساڵەی حیزبەکەمان لە پیناوی ئازادی و دیموکراسی ، ئیمە باش دەزانین کە زۆربەی سەرکردەکانی یەکێتی نیگەرانن لەم دۆخە و بەهۆی ڕێکەوتننامەی ستراتیژی لەگەل پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم دۆخە دروست بووە تەنها زیانی لە یەکێتی داوە. 

داواکاری:
بەرێزان ئیمە داواکارین کۆتایی بە هەیمەنەی هێز بهێنرێت بەدیلی کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندان بەکار هێنانی هێز نییە بەلکو بە چونە ناو جەماوەرو جێبەجیکردنی داواکارییەکانیان دەبێت ، داوا دەکەین سەرکردەکانی یەکێتیەکەمان و لە پێش هەموویانەوە پەرلەمانتارەکانمان لەگەل هاوڵاتیان لە خۆپیشاندان بەشدار بن لە بری ناردنی فەرماندەو پێشمەرگە ماندو نەناسەکان بۆ قەدەغە کردنی خۆپیشاندان داواکارین سەرکردە گەنج و خاوەن بروانامەکانمان بنێردرێن بۆ ناو خۆپیشاندەران و گوێ گرتن لە داواکارییەکانیان .
ئێستاش کە دەنگۆی خۆپیشاندان لە تۆرە کۆمەلایەتییەکان و ڕاگەندنەکان هەیە بە پێویستی دەزانین ئەم داوایەتان ئاراستە بکەین و لەبری بەکارهێنانی هێزی چەکدار پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان بەکاربهێنرین . 
بەڕێزام ئێمە سوربوونی خۆمان لەسەر ئەم داوایە دووپات دەکەینەوە و لە ئەگەری بەرپەرچ دانەوەی نامەکەمان و ڕازیکردنمان بە چەند کۆبونەوەیەک وەک جارانی پێشوو قایل نابین ، لەگەل بەکارهینانی هێز ئەمجارە دەست بەجێ هەڵوێستی ترمان دەبێت سەدان کادیریش هاو هەڵوێست ڕێزەکانی یەکێتی جێ دەهێڵین لە پەیجی تایبەتی کە بۆ ماوەی ٢ ساڵە خزمەتی (ی.ن.ک) پێدەکەین پەیاممان ڕادەگەیەنین و چەندین کادیری تریش ئامادەییان دەربڕیوە بۆ هاو هەڵوێستی. 

بانگەواز:
هەر لەم نامەیەدا داوا لە سەرکردەوە تا کادیریکی یەکێتیەکەمان دەکەین پشتگیری نامەکە بکەن و ببنە جیی ئەوەی سەرکردەکانمان هەڵوێستەیەک بکەن لە ئاست داواکارییەکانمان . 

پشتگیری:
ئەم نامەیە تا ئێستا لەلەیەن دەیان کادیری (ی.ن.ک) پێشوازی لیکراوە و چەند ئەندام پەرلەمانیک و ئەم پەیجانەی خوارەوە کە رۆژانە بەشێوەیەکی چالاک خزمەتی بەرنامەی حکومەتی هەریم و (ی.ن.ک) دەکەن. 
١-گەورەترین پەیجی (ی.ن.ک) لە فەیس بووک پەیجی "یەکێتی نیشتیمانی کوردستان"
www.facebook.com/Puk75
٢- پەیجی گەنجانی یەکێتی 
www.facebook.com/yekety
٣- مەشخەلانی شۆرشی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
www.facebook.com/mashxalanishorsh
٣- پەیجی من یەکێتیم 
www.facebook.com/mnpuk
٤- پەیجی من یەکێتیم خوێنم سەوزە
www.facebook.com/yaketim
٥- سەروەرانی یەکێتی
www.facebook.com/syakety

لەگەڵ ڕێزدا.

١٠/٢/٢٠١٢

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌، لینکی به‌یاننامه‌که‌ی په‌یجه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌ که‌ دژی ئه‌و په‌یجانه‌ بڵاویان کرده‌وه‌:

http://www.penusakan.com/gshty/babaty-halbzharda/3905-2012-02-12-22-12-08.html