چوار شەممە, 15 شوبات 2012 20:05

پێنوسه‌کان
پاش ئه‌وه‌ی له‌پێنوسه‌کاندا، هه‌واڵێك بڵاوکرایه‌وه، نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا، هه‌مان ئاگاداری ( که‌کۆپییه‌کیان بۆ پێنوسه‌کان ناردووه) بڵاوده‌کاته‌وه که له‌پێنوسه‌کاندا، پێشتر بڵاوکرابۆوه:
ئه‌مه‌ی خواره‌وه، ده‌قی ئاگادارینامه‌که‌یه:
ئاگاداریه‌ك سه‌باره‌ت به گۆڕانی ناونیشانی شوێنی پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری کونسوڵگه‌ری.
به هۆی زیادبوونی داواکاری ڕه‌وه‌ندی کوردی بۆ خزمه‌تگوزاری کونسوڵگه‌ری که له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیاوه پێشکه‌ش ده‌کرێت. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خزمه‌تگوزاریه‌کانمان به باشترین ڕێگه پێشکه‌ش به ئێوه‌ی به‌ڕێز بکه‌ین، له ڕۆژی پێنجشه‌مه‌وه 16-2-2012 خزمه‌تگوزاری کونسوڵگه‌ری به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه ده‌گوازرێته‌وه ئه‌و نیشانه‌ی خواره‌وه .
Language Friendship & Co
1E Shepherds Bush Road
London
W6 7NA
بۆ ئاگاداری به‌ڕێزتان ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه که خۆیان له دروستکردنی بریکارنامه‌کان و پشتڕاستکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان و ته‌واوی کاره‌کانی تر ده‌گرێته‌وه و ته‌نها له دووشه‌مه و پێنجشه‌مه پێشکه‌ش دکرێن.
نزیکترین وێستگه‌کان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
وێستگه‌ی شه‌په‌ردس بوش له‌سه‌ر هێڵی سێنتڕاڵ ( 10 خوله‌ك ڕۆیشتن)
گۆڵدهۆك ڕۆود له‌سه‌ر هێڵه‌کانی سێرکڵ و هامه‌رسمیس ( 7 خوله‌ك)
شه‌په‌ردس بوش ماڕکێت له سه‌ر هێڵه‌کانی سێرکڵ و هامه‌رسمیس ( 7 خوله‌ك)
هامه‌رسمیس له‌سه‌ر هێڵه‌کانی پیکادیلی، دیستریکت، سێرکڵ و هامه‌رسمیس (20 خوله‌ك)
ژماره‌یه‌کی زۆری پاس له‌و شوێنه تێده‌په‌ڕن و ڕاده‌گرن، له‌وانه‌ش:
72, 283, 220, 295, 94, and 237.
له ڕۆژی پێنجشه‌ممه 16-2-2012 هیچیتر خزمه‌تگوزاری کونسوڵگه‌ری له باره‌گای سه‌ره‌کی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا له 23 به‌کینگهام گه‌یت پێشکه‌ش ناکرێت. ته‌واوی خزمه‌تگوزاریه‌کان ته‌نها له‌و ناونیشانه‌ی خه‌ره‌وه ده‌بێت له شه‌په‌ردس بوش و ته‌نها له ڕۆژانی دووشه‌ممه و پێنجشه‌ممه.
له‌و بڕوایه‌داین و هیواداریشین که ئه‌م گۆڕانکاریه ئاسانکاری زیاتر پێشکه‌ش به ڕه‌وه‌ندی خۆشه‌ویستمان له به‌ریتانیا بکات.
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به‌م ته‌له‌فۆنه‌وه بکه‌ن: 07925631652
بۆ زانیاری گشتی په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژماره‌یه: 02033018340
ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه، ده‌قی هه‌واڵه‌که‌ی پێنوسه‌کانه:
http://www.penusakan.com/hawal/3967-2012-02-15-01-31-05.html