چوار شەممە, 15 شوبات 2012 19:29

ئاماده‌کردنی هه‌واڵ: ئارام سدیق
یه‌كێك له‌و شتانه‌ی له مێژووی كولتووری و هونه‌ری ئێمه‌دا فه‌رامۆش كراوه هونه‌ری شێوه‌كارییه. ئه‌م هونه‌ره راسته لای ئێمه مێژووه‌كه‌ی زۆر دێرین نییه، به‌ڵام ئه‌و مێژووه‌ی هه‌یه‌تی ئه‌گه‌ر نه‌نوسرێته‌وه ون ده‌بێت. بۆیه هه‌موو هه‌وڵێك به ئاڕاسته‌ی نووسینه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه و ناساندنی شێوه‌كاره‌كانی نێو ئه‌و مێژووه، یان ناساندنی ئه‌و ناوه‌ندو ئه‌و شوێنانه‌ی كه خزمه‌تی هونه‌ریی شێوه‌كارییان كردووه، كارێكی گرنگه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت تا ئێستا هه‌وڵه‌كانی ئه‌م بواره زۆر كه‌م و ده‌گمه‌نن پسپۆڕانی ئه‌م بواره‌ش وه‌ك پێویست ئه‌م مێژوانه‌یان نه‌نوسیوه‌ته‌وه.
له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوودا كوراسه‌یه‌كم به‌رچاو كه‌وت، كه بۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ژنانی شێوه‌كار له ژێر ناونیشانی (ژنانی شێوه‌كار له باشووری كوردستان) له‌لایه‌ن (به‌ختیار سه‌عید)ه‌وه ئاماده كرابوو. ئه‌م كوراسیه‌یه ده‌كرێت بكرێته ده‌ستپێكێك بۆ نووسینه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه نه‌نوسراوه‌ی شێوه‌كارانی كوردی، مێژوویه‌ك كه خه‌ریكه ون ده‌بێت و به فه‌رامۆشی ده‌سپێردرێت.
ئه‌م كوراسه‌یه (56) ژنه شێوه‌كاری له هه‌ر چوار شاری (هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی و كه‌ركوك)ی له خۆگرتووه و كه پێكهاتووه له ناساندنێكی ژنه شێوه‌كاره‌كان و هاوكات وێنه‌یه‌ك و تابلۆیه‌كی هونه‌رمه‌نده‌كان. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای كوراسه‌كه‌دا نووسه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌بایه‌خ له‌سه‌ر مێژووی هونه‌ری شێوه‌كاری له هه‌رێمی كوردستاندا و پێگه‌ی ژنان له‌و مێژووه‌دا كردووه، كه گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له نووسینه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌دا، چونكه پێشتر له هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كدا نه‌خراوه‌ته به‌ر باس. هه‌روه‌ها ناساندنی چه‌ند ناوه‌ندێكی هونه‌ری كه له شاری سلێمانی و له‌وانه‌شدا ناوه‌ندی (فنون البیتیه-هونه‌ره‌كانی ناوماڵا)كه له ساڵی (1962)دا كراوه‌ته‌وه و ناوه‌ندێكی گرنگ بووه بۆ فێركردنی ئافره‌تان به كاری هونه‌رییه‌كان و هه‌ر له‌م ناوه‌نده‌دا له ساڵی (1968)دا به‌شی شێوه‌كاری تێدا كراوه‌ته‌وه و رۆڵێكی دیاری بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌بووه له پێشخستنی هونه‌ری شێوه‌كاری له كوردستاندا. به‌ده‌ر له‌وه‌ش نووسه‌ر دواتر دێته سه‌ر گه‌شه‌كردنی هونه‌ری شێوه‌كاری له‌نێو خانماندا و به‌تایبه‌ت له شاری سلێمانی، كه چه‌ند گروپێكی شێوه‌كاری تایبه‌ت به خانمان دروست كران و چه‌ند پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌تیان كردۆته‌وه.
بێگومان قسه‌كردن له‌سه‌ر مێژووی هونه‌ری شێوه‌كاری كوردی به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ته‌وه كارێكی گران ده‌بێت. له‌نێو ئه‌و گرانیه‌شدا ئه‌گه‌ر به‌دوای مێژووی ژیانی ژنه شێوه‌كاره‌كاندا بگه‌ڕێت، ره‌نگه ئه‌مه كاره‌كه قورستتر بێت، بۆیه ئه‌م هه‌وڵه‌ی نووسه‌ر به‌ده‌ر له‌وه‌ی هه‌وڵێكی ناوازه‌یه له‌م بواره‌دا، هاوكات ده‌بێته ده‌روازیه‌یه‌كی گرنگ بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی تر و ده‌شبێته هاندانێك بۆ خوێندكارانی كۆلیژی هونه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌م بواره‌دا كار بكه‌ن و به‌دوای لایه‌نه نادیاره‌كانی ئه‌و مێژووه‌دا بگه‌ڕێن، كه تا ئێستا لای زۆرێكمان مێژوویه‌كی روون نییه.
بێگومان یه‌كێك له لایه‌نه گه‌شه‌كانی ئه‌م كوراسه‌یه ئه‌وه‌یه، كه هه‌ر چوار شاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی له خۆ گرتووه و هیچ شارێك په‌راوێز نه‌خراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی ره‌خنه له‌سه‌ر ئه‌م كوراسه‌یه ئه‌وه‌یه، كه پێویست بوو له ئاماژه‌دان به ژیاننامه‌ی به‌شێك له ژنه شێوه‌كاره‌كان زانیاری زیاتر بدرایه به خوێنه‌ر و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بوو هۆی ئه‌وه‌ی كوراسه‌كه ببوایه‌ته كوراسه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندتر. چۆن له ئێستادا ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تا، كه له‌سه‌ر مێژووی هونه‌ری شێوه‌كاری و به‌شداری ژنان له‌و مێژووه‌دا بایه‌خێكی زۆری بۆ كوراسه‌كه هه‌یه. هاوكات ئه‌گه‌ر زانیاری زۆرتر و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زانیارییه‌كان به گه‌ڕانی زیاتر له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و خانمه شێوه‌كارانه ئه‌وكات كوراسه‌كه له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی ئێستاش جێی بایه‌خه ئه‌وكاتیش بایه‌خی بۆ دوو هێنده به‌رز ده‌بویه‌وه. به‌و هیوایه‌ی له چاپی دواتردا ئاماده‌كاری كوراسه‌كه ئه‌م لایه‌نه فه‌رامۆش نه‌كات و كاری زیاتری له‌سه‌ر بكات.
ئه‌وه‌ی پێویسته له دواجاردا ئاماژه‌ی بۆ بكه‌م ئه‌وه‌یه، كه ئه‌م جۆره كارانه له وڵاتانی دنیا كۆلیژه‌كانی هونه‌ر و ئه‌و ناوه‌نده هونه‌ریانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، كه تایبه‌تمه‌ندن له‌و بواره‌دا، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین ئه‌م هه‌وڵه ناوازه‌یه له كوردستاندا تاكه كه‌سێك ئه‌نجامی داوه، كه ئه‌مه‌ش دووباره جێی ده‌ستخۆشییه و ئه‌و كه‌موكوڕییه، ئه‌مه‌ش كه ئاماژه‌مان بۆ كرد ده‌كرێت ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت، به‌ڵام وه‌كو هه‌وڵێكی سه‌ره‌تایی جێی ده‌ستخۆشی و ستایشه و هاوكات جێی ده‌ستخۆشی (یه‌كێتی ژنانی كوردستان)یشه، كه ئه‌ركی چاپكردنیان گرتۆته ئه‌ستۆ.