چوار شەممە, 15 شوبات 2012 19:07

بۆ ڕای گشتی سه‌باره‌ت به ئاڵ وگۆڕی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كان
به‌و پێیه‌ی كه ئاڵ وگۆڕی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت به پێی ڕێكه‌وتنی ستراتیژی سیاسی نێوان یه‌كێتی و پارتی یه‌و ، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواست و داوای جه‌ماوه‌ری كوردستان نیه‌و ، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌و گرفته كه‌ڵه‌كه بوه‌كانی كوردستان نه‌بووه ، به‌ڵكو بۆ دابه‌ش كردنی پۆسته‌كانه له نێوان خۆیاندا و، هیچ پرس و ڕایه‌ك به فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن نه كراوه كه سێیه‌كی نوێنه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان پێك ده‌هێنن ، ئێمه هه‌رسێ فراكسیۆنی گۆڕان و یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ بڕیارماندا ده‌نگ به‌م ئاڵ وگۆڕه نه‌ده‌ین ، چونكه هیچ كاریگه‌ریه‌كی نابێ بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چونی خواسته‌كانی هاوڵاتیان و ، چاره‌سه‌ری كێشه جۆراوجۆره‌كان ..
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ر سێ لایه‌ن یاداشتێكمان گه‌یاندۆته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه تیایدا پرس و بابه‌ته گرنگه‌كانی هه‌رێم و داواكاریه‌كانی هاوڵاتیانمان خستۆته ڕوو ، به‌و هیوایه‌ی له‌م دوو ساڵه‌ی داهاتوودا په‌رله‌مان كاراتر بێ و ، به وردی ئه‌ركی چاودێری حكومه‌ت جێ به‌جێ بكا‌و ، له ئاست چاره‌سه‌ری گرفت و كێشه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی هه‌رێمدابێت ، هه‌رسێ فراكسیۆنیشمان به‌ڵێنی پشتگیری هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌ده‌ین كه به‌ئاراسته‌ی كاراكردنی په‌رله‌ماندا بنرێت .
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا
فراكسیۆنی گۆڕان
فراكسیۆنی یه‌کگرتوو
فراكسیۆنی کۆمه‌ڵ