دواى 17 مانگ یاسایەك نەچۆتە بوارى جێبەجێكردن

ئاماده‌کردنی: ئاواره‌ حه‌مید..

ئەندامێكى پەرلەمان راى دەگەینىَ تاوكو ئێستا یاساى دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ نەچتە بوارى جێبەجێكردن

ڤیان عبدالرحیم ئەندامى لیژنەى مافى مرۆڤ لەپەرلەمانى كوردستان لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى راى گەیاند: یاساى دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ كە لە ریكەوتى 2/8/2010 لە وقائعى كوردستاندا بلاوو كراوەتەوە ماوەى (17) مانگ بەسەر دەرچوونى یاساكەداو دووسالیش بەسەركابینەى شەشدا تیپەریوە، تائیستا جى بەجى كردنى یاساكەى نادیارە.هەرچەندە دەبوایە ئەم دەستەیە دەستەیەك بیت كە بەسستمكى یاساى ریك و پیك ریكخرابایە وئەكادیمیانەو خاوەن دەسەلات و زیندووبیت دەستەیەك بیت بەكردار رۆلى هەبیت لە پیشخستنى رەوشى مافى مرۆڤ هەرچەندە لەكۆمەلگایەكدا دەژین پریەتى لەبێریزى كردن بە مافەكانى مرۆڤ ولێوان لیوە لەكیشەى كۆمەلایەتى وەروونى و جەستەى . لە كاتیكدا ئامانج لە دەركردنى یاساكە بۆ بەهیزكردنى خزمەتى مافى مرۆڤ و ئەو ماف و ئازادیانەى كەلەدەقى دەستوورویاسا بەركارەكان و جارنامەى گەردوونى مافى مرۆڤ وهەردووبەلینە نیودەولەتیەكەو پرۆتۆكۆل وپاشكۆكان و بەلگە نامەو ریكەوتنى پەیوەندیدار بە مافى مرۆڤەوە هاتوون و حكومەتى عیراقى فیدرال واژۆى كردوون.لەبەر ئەوەش كەپرنسیپە بنچینەییەكانیان گرنگى گەورەى هەیە و دەشیت بكریتە پیوەر یك هەڵوێستى كۆمەلگاو حكومەتى پێ بپیوریت . نەبوونى ئەم دەستەیە كە واتە بەرپرسانى بە ناوو پارێزەرى یاسا هەریمەكەتان وا بۆ ماوەى 17 مانگە لە بۆشاییەكى یاساییدا دەژیت لەپاراستنى مافەكانى مرۆڤ و هەموو ئە وپیشیلكاریانەى دەرحەق بە بنەماو پرنسیپەكانى مافى مرۆڤ دەكرێت لە سەرجەم بوارەكاندا. سەرجەم پیشیلكاریەكانى كەبەرامبەر بەمافى رۆژنامە نووسان و هیرش كردنە سەریان دەكریت .وەك فراكسیۆنى گۆران لە ریكەوتى 11/9/2011 لەریگەى نووسراوەوەو بە ئیمزاى 24 پرلەمانتار داواى دانیشتنى نائاساى پرلمانمان كردسەبارەت بەو دۆخە ناهەموارەى كەرۆژنامەنووسانى تیا ئەژىبەلام لەلایەن سەرۆكایەتى پرلەمانەوە بەگرنگ تەماشا نەكرا. پاشان دەزگیركردنى هاوولاتیانى ئەم هەریمە بەبى بریارى دادوەر لە كاتیكدا ژمارەیەكى زۆرى تاوانباران كە دەستیان بەكووشتن و برینداركردنى هاوولاتیانى ئەم هەریمە سوورە كە نزیكترین رووداو خۆپیشاندانەكانى 17/2/2011 كە ئەوانەى فرمانى دەستگیر كردنیان هەیە رۆژانە لە داموودەزگاكانى هەریم دەوام ئەكەن یان وەزارەتى ناوخۆ كە بەرپرسیاریەتى یەكەمى لە ئەستۆیە سەبارەت بە دەستگیر كردنى تۆمەتباران بە لام خۆى بووە بە دالدەدەرى تۆمەتباران و لە وەزارەتى جەنابیاندا بە پلەى راویژكار مووچە وەرئەگیریت یان ئەو تۆمەتبارانەى كە لەپرۆسەكانى ئەنفالداهاوولاتیانى كوردیان ئەنفال كردووە كە لە 2007 فرمانى دەستگیركردنى 423 تۆمەتبارى ئەنفال لەلایەن دادگاى بالاى تاوانەكانەوە داواكراوون دواتر لە 2010 داوەك ئامادەكارى بۆدەست پیكردنى دادگاى دووەمى ئەنفال جاریكى تربەفەرمى لەلایەن دادگاى بالاى تاوانەكانەكانەوە داواى دەستگیركردنیان كراوە لەلایەن حكومەتى هەریمى كوردستانەوە كە ووینەى ئەو داوایە گەیشتۆتە سەرۆكایەتى هەریم و سەرۆكایەتى حكومەت وەزارەتى ناوخۆو وەزارەتى شەهیدان .دواتر لە 25/10/2010 وە لەلایەن وەزارەتى شەهیدانەوە داواى لە وەزارەتى ناوخۆ كردوە بۆ دەستگیر كردنیان لە كاتیكدا ئەو مستشارانە چۆن لەسەردەمى بەعسدا كاربەدەستى بالاى بەعس بوون ئیستاش هەر بەهەمان شیوەن بە لام لەژیر سایەى ئالاى كوردستان و دەسەلاتدارانى كورددا هەردووحیزبى دەسەلاتدار بوون بەجێگەو لانەیەكى ئارام بۆیان.ئەى بى زەحمەت بەرپرسانى كورد تیمان ناگەیەنن ئەو سەروەرى یاسایەو پاراستنى گیانى هاوولاتیان وپاراستنى سەلامەتى و ریزگرتن لەمافەكانى مرۆڤ كە ئیوە باسى ئەكە ن مەبەستتان چیە؟ ڕوونە كەى پێوویستان بەو ووشەى سەروەرى یاسا بوو زۆر جوان ئەیكەن بەهۆنراوەو ئەیكەنە دیارى بۆهاوولاتیانى هەریمى كوردستان.پاشان بێسەرو شوینكردنى هاوولاتیانى كوردستان و بوونى زیندانى نهینى ئەمە جگە لەوهەمووپیشیلكاریانەى دەرحەق بە مافى زیندانیان وتوندوتیژى دژى ژنانو مندال وبازرگانى كردن بە مندالانو نەبوونى سیاسەتى گشتى نیشتمانى تایبەت بە ئاوارەكانى هەریم وكەلە 2007 وە سنورەكانى هەریم تۆپ باران ئەكریت و زۆرترین زیانى ماددى و معنوى و زیان گەیاندن بەژیرخانى ئابوورى ئەوناووچە سنوریانەوجگە لەكوشتى چەندین هاوولاتى و ئاژەل و سوتانى باخ و بیستانى ئە ناووچانەلە كاتیكدا هەم بەرپرسانى هەریمى كوردستان و هەم نەتەوەیەكگرتووەكان و ریكخراوە بیانیەكانیش گوویچكەیان لە ئاست ئەم تاوانانەدا هەستى بیستنى لەدەستداوە لەكاتیكدا عیراق لەژیر بەندى7 نەتەوەیەكگرتووەكاندایەو هەریمى كوردستانیش وەك بەشیك لە عیراق .واتە بەشیك لەپاراستنى سنوورەكانى هەریم كە خۆى ئەبینیتەوە لە زەوى و ئاسمان و ئاوى كوردستان ئەكەویتە ئەستۆ ى هیزەكانى ئەمریكا .ئەمەوو چەندین پیشیلكارى تر كە بەرامبەر تاك بەتاكى هاوولاتیانى هەریمى كوردستان ئەكریت.ئیستا ئەمەویت تیشكیك بخەمە سەر وەزارەتى مافى مرۆڤى هەلوەشاوە لەكاتى راگەیاندنى كابینەى شەشەمى حكومەتى هەریم لە 28/10/2009 یەكیك لەو وەزارەتانەى رووبەروى هەلوەشاندنەوە بۆوە.وەزارەتى مافى مرۆڤ بوو هەرچەندە بەدریژاى حكومرانى كوردى رەووش و چەسپاندنى بنەماكانى مافى مرۆڤ وەك پیویست نەبوە.وا بەباشزانرا كە دەستەیەك هەبیت لە جیگەى وەزارەت ئەمەش بەوبروایەى بۆ ئەوەى بتوانریت كە ئەم دەستەیە سەربەخۆ تر كارەكانى ئەنجامبدات. بەلام ئەم سەربەخۆییە لەكویدا ئەبیت لەكا تیكد ا پرۆژەكەى لەلایەن حكومەتەوە پیشكەش كراوە لەناوەرۆكى یاساكەدا واباس لەم دەستە دەكات كەسەر بەپرلمانى كوردستانەوبەرپرسى یەكەمە لەبەردەم پرلمانى كوردستان كەواتە ئەبوایە ئەم پرۆژەیە لەلایەن ژمارەى یاساى ئەندامانى پرلمانەوە پیشكەش بكرایە بۆ ئەوەى نەبیتە دەستەیەكى جى بەجى كار .گەر مەبەستیشبو دەستەكە كارابووایەو كارى پاراستنى رە وشى مافى مرۆڤى لە ئەستۆدابایە. دەبوایەدەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ دەستەیەكى چاودیرى كار بوایە بە سەر ئەداى حكومەتەوە نابیت بەشیك بیت لەلایەنى جى بەجى كار.بەلام گەورەترین كیشەى ئەم یاسایە لەوەدایە دەستەكە نابیتە جیهەتیكى جى بە جى كار .بەلكو دەبیتە لایەنیكى راویژكار واتە لە پەیامەكەى پیشووتریش كەمتر دەبیتەوە كەواتە ئەمە لەگەل ناوەرۆكى یاساكەگەر ئیمە بمانەویت بەم یاسایە پشتگیرى لە مافى مرۆڤ بكەین .ئەمە چەند هەنگاویك لە مافى مرۆڤ دەگەریتەوە بۆ دواوە واتا لەبرى ئەوەى كە چاودیریكار بیت ، جیبەجى كاریش نیە بەلكو تەنها دەبیتە جیهەتیكى راویژكار.ماوەى 17 مانگە یاسا هەیە بەلام سەرۆكى دەستەكە تائیستا نەتوانراوە لەلایەن یەكیتى و پارتیەوە دیارى بكریت چونكە ئەم دەستەیەش ئەبیت پرنسیپى پەنجا بە پەنجاى بەسەردا جیبەجى بكریت ماوەى دووسالە دەستەى مافى مرۆڤ نەتوانراوە چارەنوسى دیارى بكریت نەبوونى ئەم دەستەیە وایكردووە كە ئیمە لەبۆشاییەكى یاسایدا بژین لەپاراستنى مافەكانى مرۆڤ و ئەو پیشیلكاریانەى بەرامبەر بەبەها مرۆییەكان ئەكریت هەرچەندە دانانى سەرۆك پەیوەست نیە بەگۆرینى كابینەوە بەلكو تاكە گرفت لە هیئەو میكانیزمى یەكلاكردنەوەى سەرۆكى دەستەكەدا هەیە. بەلام لە ماوەى حكمرانى كابینە ى 6 نەتوانرا یەكلا بكریتەوەو دواى دووسال لە هەلوەشاندنەوەى وەزارەتى مافى مرۆڤ .تائیستا وەك ئۆفیسك ماونەتەوەو . لە م ئۆفیسەى حكومەتى هەریم ماوەى دوو سالە (370)فرمانبەر دەوام دەكەن لە 8 نیوى بەیانیەوە تا3 ى دوانیوەرۆ بەبى ئەوەى هیچ كاریكى فەرمى ئەنجام بدەن و كە ئەمە گەندەلیەكە ئەیانەویت بەرگى یاساى بكەن بەبەردا. ئەم ئۆفیسەلە ماوەى ئەم دووسالەدا ( سێ ملیارو شەش سەدملیۆن دیناریان لە حكومەت وەرگرتووە بە بێ ئەوەى هیچ كاریكى فەرمى ئەنجام بدەن .وە تائیستا كار بەو یاسایە ناكریت گەر هەر نوسراویكیش كرابیت لەژیر هەر ناویكدا ئەوەپیشیلى یاسایە موئەسەسەیەكى فەرمى نیە بۆ هەلسەنگاندنى رەوشى مافى مرۆڤ لەبەرامبەر ئەو هەمووپیشیلكاریانەى كە روودەدات لەم هەریمەى ئیمەدا كەواتە ئەمە ئەى سەلمینیت كە مافى مرۆڤ لەم هەریمەدا بوونى نیە.هەرچەندە لە ریكەوتى 9-11-2010 بەپرسیار ئاراستەى سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیرانمانكردووە كە هۆكارى دانەمەزراندن وپیكنەهینانى دەستەكە چیە حكومەت كەوەلامى پرسیاریكى پى نەبوو یەكسەر دەلیت تیبینیمان هەیە لەسەر یاساكە لەكاتیكدافراكسیۆنى دەسەلات خۆیان بەزۆرینەیاساكەیان تێ پەراندوە لە لایەكیترەوە دواى دوو سال ئەگەر تیبنیتا ن هەیە بۆ نەگەیشتە دەستى پرلەمان كە تەنها دیواریك لەنیوانداهەیە .بۆ جارى دووەم لە ریكەتى 24-10-2011 هەمان پرسیار ئاراستەى سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران كرا. بەلام ئەم جارە سەرۆكى پرلەمان حكومەتى دەرباز كرد لە وەلامدانەوە. سەرۆكى پرلەمان بووبەپاریزەرى حكومەت و وەلامى داینەوە كە پرسیارەكەمان مەرجەكانى پرسیار كردنى تیادا نیەكە تەنها نوسراوە هۆكارى پیك نەهینانى دەستەكە چیە . من ئەپرسم سەرۆكى پرلەمان ئەى پرسیار كردن چۆنە بەڵام وادیارە ئەبێت بڵین حكومەت دەستت خۆش كە دەستەكەت پێك نەهێناوە دڵنیام ئەم پرسیارە بەدڵى سەرۆكى پرلمانە ....