سێ شەممە, 14 شوبات 2012 01:29

تایبه‌ت به پێنوسه‌کان
له هه‌واڵێکدا، کۆمه‌ڵه‌ی موجاهیدینی سوری-فه‌له‌ستین، که ناردویانه بۆ پێنوسه‌کان، ڕای ده‌گه‌یه‌نن" حکومه‌تی ئێران، 15.000 پانزه هه‌زار، سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی سوریا کردووه".
له‌هه‌واڵه‌که‌دا ڕوونکراوه‌ته‌وه" حکومه‌تی ئێران، بۆ هاوکاریی به‌شار ئه‌سه‌د و ڕزگارکردنی له‌هه‌ره‌سهێنان و وه‌ستانه‌وه له‌دژی وڵاتانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا، ئه‌و هێزه زۆره‌ی له‌ڕێگای فڕۆکه‌وه ناردۆته سوریا".
هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه" وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی حیزبوڵڵا، که ژماره‌یان نزیکه‌ی 10.000 که‌سه، له‌سوریان و چه‌ندین تاوانیان دژ به‌خه‌ڵکی سوریا ئه‌نجام داوه، سه‌ربازه‌کانی ئێرانیش، له ماوه‌ی ئه‌م ذووڕۆژه‌ی ڕابوردوودا، ده‌ستیانکردووه به بڵاوه‌کردن به‌شه‌قام و بازاڕه‌کانی دیمه‌شقدا و چه‌ندین که‌سیان له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ڕۆژه‌دا، ده‌ستگیر کردووه و که‌سێکیشیان کوشتووه"..