چوار شەممە, 18 ئایار 2011 09:02

په‌خشی ژماره(21)
هه‌ر جاره و گاتایه‌ك
به‌ناوی مه‌زداوه
دروود و خۆشه‌ویستی ئاهورامه‌زداتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نین
خۆشه‌ویستان و ئازیزانی زه‌رده‌شتی، مرۆڤ په‌روه‌ران و ڕاستی په‌رستانی سه‌ر زه‌وی، کورده‌کانی نه‌ژاد ماد، ڕۆڵه‌کانی دیاکۆ: وه‌کو به‌ڵێنمان پێ دابوون به‌رده‌وام په‌خشنامه‌تان بۆ بنێرین، ئه‌م جاره‌ش له‌م نامه تایبه‌ت و نهێنییه‌ماندا (هه‌ر جاره و گاتایه‌ك) گاتایه‌کتان بۆ هه‌ڵبژێرین و شیکردنه‌وه‌که‌تان بۆ بنێرین، به‌و نیازه‌ی سوودی لێ ببینن، وه‌کو ئاگاداریشمان کردنه‌وه که بڵاوکراوه‌کانمان له ئاینده‌دا به‌شێوه‌ی ماڵپه‌ڕ و کتێب و گۆڤار ده‌بیت(هیچ که‌سێکی زه‌رده‌شتیش به‌پێی توانا له‌مه بێ به‌ری ناکه‌ین).
له په‌ڕاوه پیرۆزه‌که‌ی(ئاوێستا) هاتووه (یه‌سانه‌ی 53 له های پێنجه‌مدا) زه‌رده‌شت ده‌فه‌رموێت(ئه‌ی بوکان و ئه‌ی زاوایان! ئه‌وه‌تا من نیازم وایه ئاگادارتان که‌م، هه‌ندێك شتی به‌نرختان فێر بکه‌م، په‌نده بایه‌خداره‌کانم له دڵ و ده‌رونتاندا بپارێزن، به‌و په‌ڕی هۆشیارییه‌وه بۆ گه‌شه‌پێدانی ژیانی مرۆڤ، به‌هۆی ئاینه‌وه تێ‌بکۆشن، هه‌ر یه‌ك له ئێوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئاینه پیرۆزه فێری که‌سانی تر بکه‌ن و ئه‌وانیش تێ‌بکۆشن. تاکو بتوانن به‌هۆی کاره جوانه‌کانتانه‌وه ژیانی خۆتان پڕ بکه‌ن له خۆشی و کامه‌رانی).
زه‌رده‌شتی مه‌زن، په‌یامبه‌ری خودا، نێردراوی دایکی سروشت، له‌ڕووی پێکهێنانی خێزانه‌وه له پرۆژه‌ی هاوسه‌رگیریدا بایه‌خێکی زۆر ده‌داته ئازادی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا و یه‌کسانی ژن و پیاو. ئامۆژگاریه‌کانی زه‌رده‌شت به‌ردی بناخه‌ی پته‌وی به‌یه‌که‌وه ژیانی ئه‌م هاوسه‌رگیرییه.
یه‌که‌مین ئامۆژگاری بریتییه له پێکه‌وه‌به‌ستنی هه‌ردوجه‌مسه‌ری نێر و مێ، به دروستکردنی پردێکی خۆشه‌ویستی پێش ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا بگه‌نه قۆناغی هاوسه‌رگیری. پردی خۆشه‌ویستی له سه‌ر بناغه‌ی هه‌ست و سۆز و گۆرینه‌وه‌ی دڵی هه‌ردوولا ده‌بێ و دوور بێت له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێك.
مافی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستی هه‌ردوولادا ده‌بێت و هیچ خزم و که‌س و کارێك په‌یوه‌ندییان نابێت به‌م هه‌ڵبژاردنانه‌وه و خۆیان خاوه‌نی بڕیار ده‌بن.
پێویسته له کاتی هاوسه‌رگیریدا چه‌ند که‌سێك گه‌واهی ئه‌م هاوسه‌رگیرییه بده‌ن. جا ئه‌وانه چ دایك و باوکی بووك و زاوابن یان خزم و که‌س و کار یان خه‌ڵکی تربێت جیاوازی نییه.
پێویسته یه‌کێك له موریده‌کان گه‌واهی نامه‌یه‌ك بنوسێته‌وه که ئاماژه‌یه‌که به هاوسه‌رگیرییه‌که.
له‌کاتی نوسینه‌وه‌ی گه‌واهی نامه‌که‌دا له‌نێوان بووك و زاوادا په‌ڕاوی پیرۆزی ئاوێستا داده‌نرێت و چه‌ند به‌شێك له هاکانی پازه‌ند له‌لایه‌ن موبیده‌که‌وه ده‌خوێنرێته‌وه.
مه‌رجه له‌سه‌ر زه‌رده‌شتییه‌کان ته‌نها یه‌ك ژن یان یه‌ك مێردیان هه‌بێت.
مه‌رجه له‌سه‌ر ئاته‌شگا گه‌ر بووك و زاوا بڕی دراوی تێچوونی پێداویستییه‌کانی هاوسه‌رگیرییان نه‌بێت،ئه‌و واتا ئاته‌شگا بۆیان ده‌سته‌به‌ر بکات.
پێویسته له کاتی هاوسه‌رگیریدا چاندنی دره‌خته‌کانی ڕۆژی له‌دایك بوونیان دوو به‌رابه‌ر بکه‌ن وه‌کو پیرۆز ڕاگرتنی کاری هاوسه‌رگیری. ئه‌م کاره پێویسته پێش جووت بوونیان ئه‌نجام بدرێت و دره‌خته‌کان بچێنرێت. هه‌ر بۆیه‌شه ئاینی زه‌رده‌شتی بناغه‌ی گه‌شه‌پێدانی سروشته و هه‌تا ئێستاش خاکی ماد سه‌وزه.
ڕاستی په‌رستان و مرۆڤ دۆستان، زه‌رده‌شتیانی نه‌ژاد ماد، پێویسته به ووردی ئه‌رکه‌کانمان جێ به‌جێ بکه‌ین و خۆمان به‌دوور بگرین له کاری هه‌ڵه و چه‌واشه‌کاری، ئازادی بڕیاردان له کیژو کوڕه‌کانمان نه‌سه‌نینه‌وه و ڕێگرییان لێ نه‌که‌ین له بڕیاردانی ئازاد، ئه‌وان سه‌رپشك بکه‌ین له‌و پرۆژه پیرۆزه‌دا، چونکه بناغه‌کانی هاوسه‌رگیری له ئاینی پیرۆزی زه‌رده‌شتیدا بریتییه له به‌رز ڕاگرتنی مافی تاك و خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه تاکو له‌وێوه خێزانێکی کامه‌ران درووست بکه‌ین.
دووباره په‌خشی ژماره (2) تان وه‌بیر دێنینه‌وه که به سێ بناغه‌که‌ی زه‌رده‌شتی ده‌ستمان پێ کردبوو، ئه‌وانیش که سێ کۆڵه‌که‌ی ئه‌م ئاینه‌یه(بیری چاك، کرداری چاك، ووته‌ی به‌نرخ).
هه‌ر زه‌رده‌شتییه‌کی خۆشه‌ویست ده‌توانێت پرسیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م په‌خشه ئاراسته‌ی موبید(پیر) بکات و ئه‌ویش به‌دڵێکی فراوانه‌وه وه‌کو ئرکی سه‌ره‌کی خۆی وه‌ڵامی هه‌ڵگرانی باوه‌ڕی پیرۆزی زه‌رده‌شتیه‌کان ده‌داته‌وه.
تاکو په‌خشێکی نوێ به ئاهوراتان ده‌سپێرین.
ئه‌نجومه‌نی باڵای زه‌رده‌شتیانی ماد