چوار شەممە, 18 ئایار 2011 08:55

هه‌ر جاره و گاتایه‌ك، په‌خشی ژماره(31 )
په‌خشی ژماره(31)
هه‌ر جاره و گاتایه‌ك
به‌ناوی مه‌زداوه
درود و خۆشه‌ویستی ئاهورامه‌زداتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نین
خۆشه‌ویستان و ئازیزانی زه‌رده‌شتی، مرۆڤ په‌روه‌ران و ڕاستی په‌رستانی سه‌ر زه‌وی، کورده‌کانی نه‌ژاد ماد، ڕۆڵه‌کانی دیاکۆ: وه‌کو به‌ڵێنمان پێ دابون به‌رده‌وام په‌خشنامه‌تان بۆ بنێرین، ئه‌م جاره‌ش له‌م په‌خشه‌ماندا، کورته‌یه‌کی پوخت له ژیانی پێغه‌مبه‌ری خوداتان بۆ باس ده‌که‌ین، به‌و نیازه‌ی سودی لێ ببینن و ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له‌زانیاری ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان بێبه‌ش نه‌بن.
پێغه‌مبه‌ری کوردان له په‌سنای 46دا ده‌فه‌رموێت" مه‌زدا، سپێده‌ی به‌یان ده‌رده‌که‌وێت و مرۆڤه‌کان ڕوو له‌ڕاستی ده‌که‌ن. کێیه ئه‌و ڕابه‌ره مه‌زنه‌ی به‌وتاری پڕ په‌ندی خۆی ده‌گاته ئاوات؟. کامه‌ن ئه‌وانه‌ی وه‌هومه‌نی هه‌ستپاك، دێته فریایان؟. ئاهورا، پڕ ئاواتم ئه‌وه ده‌که‌یت به‌به‌شی من".
ئێستا، کاتی ئه‌وه هاتووه، نه‌وه‌کانی زه‌رده‌شت، بزانن، باپیره په‌یامبه‌ره‌که‌یان، چۆن هاتۆته سه‌رزه‌وی و که‌نگێ بووه به په‌یامبه‌ر. چۆن ئاهورا مه‌زدا، زه‌رده‌شتی وه‌کو پێشه‌وایه‌ك بۆ ڕێنمایی مرۆڤ، له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ستنیشانکرد؟.
زه‌رده‌شتی مه‌زن و په‌یامبه‌ری نه‌ته‌وه‌ی کورد، خاوه‌نی وزه‌ی یه‌زد بووه. وزه‌ی یه‌زد، بریتییه له: شنه‌یه‌کی ڕه‌وانی چه‌شنی تیشك و له‌لایه‌ن خوداوه‌ندی گه‌وره‌وه هاتووه. ڕووه و زه‌رده‌شت هاتووه و تێکه‌ڵ به‌جه‌سته‌ی پیرۆزی بووه.
ئه‌ندێشه و شکۆمه‌ندی زه‌رده‌شت، هۆکاری سه‌ره‌کیی ڕاکێشانی ئه‌و شنه ڕه‌وانه بوو که‌له‌لایه‌ن ئاهووراوه نێردرایه سه‌ر زه‌ویی سه‌وز. له‌شه‌شه‌مین پله‌ی ئاسمانه‌وه که ئاهوورا ناویناوه( ڕوناکی بێپایان)، سه‌رچاوه‌ی ووزه‌ی به‌دی هێنا. له‌وێوه گیانی ڕوناکی کرد به به‌ری خۆردا و له‌وێشه‌وه بۆ مانگ و ئه‌ستێره‌کانی دی. ئالێره‌وه، ئه‌م شنه‌یه‌ی به‌ره‌و خانه‌وادی زه‌رده‌شتی مه‌زن نارد و تێکه‌ڵی کرد به‌گیانی دایکی زه‌رده‌شت( ده‌غدۆڤا). ڕاسته‌وخۆ ئه‌م شنه‌ی ڕه‌وانییه، به‌شه هه‌ره گرنگه‌که‌ی ئه‌ودیو تێگه‌یشتن و بیرکردنه‌وه و تایبه‌تمه‌ندێتی زه‌رده‌شتی پێك هێنا.
ده‌غدۆڤا، له‌ناو خێڵه‌که‌ی به‌تاوانی جوانی، که‌باوه‌ڕیان وابوو ئه‌م جوانییه‌ی ئه‌و کێشه‌یان بۆ درووست ده‌کات، وه‌ده‌رنرا و ڕوویکرده خێڵێکی دی و له‌وێش له‌گه‌ڵ گوشتاسبدا، له عه‌شق و خۆشه‌ویستیه‌کی بێوێنه‌دا هاوسه‌رگیری ده‌که‌ن و به‌م هۆیه‌شه‌وه، په‌یامبه‌ری خودا، نوێنه‌ری ئاهوورامه‌زدا، له‌دایك ده‌بێت.
ڕه‌وانی زه‌رده‌شت، پێشتر، له‌لایه‌ن ئاهووراوه، له جیهانی مه‌نددا هه‌ڵگیراوه و له‌جیهانی سه‌روودا ژیاوه. پاشان، له‌پێش کاتی دووگیانی بوونی دایکیدا، له‌لایه‌ن هه‌ردوو یه‌زدی شکۆمه‌ندی ئاهووراوه( به‌همه‌ن و ئوردی به‌هه‌شت) ه‌وه، ڕه‌وانه‌که‌ی هێنراوه بۆ سه‌ر زه‌وی سه‌وز و له‌ناو چڵه‌گیای پیرۆزی( هه‌ومه) دا هه‌ڵگیراوه.
باوکی زه‌رده‌شت(گوشتاسب) شوان بوو. به‌همه‌ن و ئۆردی به‌هه‌شت، ده‌چنه لای و ده‌یبه‌نه سه‌ر گیاکه و ئه‌ویش ده‌یهێنێته‌وه و تێکه‌ڵ به‌شیری مانگای ده‌کات و هه‌ردوکیان لێی ده‌خۆنه‌وه، پاشان ده‌غدۆڤا، به‌زه‌رده‌شته‌وه دوگیان ده‌بێت، ئیدی جه‌سته‌ی پێغه‌مبه‌ری کوردان، سپێردرا به‌دوو یه‌زدی دیکه و له‌لایه‌ن هه‌ردوو زه‌ندی ئاهوورامه‌زداوه( خورداد و ئامورداد) چاودێری ده‌کرا. پاشانیش زه‌رده‌شتی به‌خته‌وه‌رهێنه‌ر و پێغه‌مبه‌ری کوردان، له‌دایك ده‌بێت.
زه‌رده‌شتی پێغه‌مبه‌ر، به‌پێکه‌نینێکی پڕمانای تریقانه‌وه له‌دایك بوو، ته‌نانه‌ت ته‌واوی دانیشتوانی گونده‌که‌یان گوێیان له‌م پێکه‌ینه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ی ئه‌وبوو. ئه‌و تاقه منداڵێک بوو به پێکه‌نینه‌وه له‌دایك بێت. پشتی سه‌ری پێغه‌مه‌ردی خودا، ده‌رپه‌ڕیوبوو. کاتێك ده‌ستیان خسته سه‌ر سه‌ری، ته‌واو هه‌ستان به ترپه‌ی لێدانی دڵی ده‌کرد. به‌جۆرێك ئه‌و جودابوو، که‌هه‌رگیز وێنه‌ی نه‌بوو.
زه‌رده‌شتی مه‌زن، پێغه‌مبه‌ری کوردان، له‌لایه‌ن ئاهوورامه‌زداوه، پله‌ی یه‌زد وه‌رده‌گرێت و ووته‌کانی خوداوه‌ند ده‌گه‌یه‌نێته خه‌ڵکی و له‌پێناوی بڵاوکردنه‌وه و به‌رقه‌رارکردنی یه‌کسانی و شادی و به‌خته‌وه‌ری له‌سه‌ر زه‌وی. له‌دژی درۆپه‌رستان و خراپه‌کاران کۆششی تا مه‌رگ ده‌کات. ئه‌و، ده‌یگوت؛ (بۆ چاکه‌کردن، ڕاستی هێنان، له ئاینی مه‌زدابه‌ولاوه هیچ که‌ره‌سته‌یه‌کی دی نییه. ئه‌وه باشترین چه‌که، که‌بتوانرێت یه‌کسانی به‌رقه‌رار بکه‌ین و به‌خته‌وه‌ری بۆ سه‌رزه‌وی بگێڕینه‌وه).
"هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خه‌ڵکانی دژی ڕاستی و خودا، ده‌زانن ئه‌و منداڵه له‌ئاینده‌دا، ماك و جادوو و ئه‌فسون، له‌ڕیشه هه‌ڵده‌کێشێت و کۆمه‌ڵه‌ی به‌دکاران له‌سه‌ر زه‌وی ڕاده‌ماڵێت، بۆیه کاتێك که ده‌غدۆڤا له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌که‌ی سه‌رقاڵی کارکردن ده‌بێت، دێن و ئاگر له‌ماڵه‌که به‌رده‌ده‌ن. ده‌غدۆڤا، کاتێك ده‌زانێت، به‌په‌له وه‌ناو ئاگره‌که ده‌که‌وێت، که‌چی ده‌بینێت، زه‌رده‌شتی پێغه‌مبه‌ر، له‌ناو ئاگره‌که‌دا یاریده‌کات، ئیدی ده‌زانێت که خوداوه‌ند ئاگری بۆ ساردکردۆته‌وه و به‌ساخیش ڕزگاری بووه".
پێغه‌مبه‌ری مه‌زن، هه‌ر له‌منداڵییه‌وه تاکو ته‌مه‌نی پانزه ساڵی له‌ژێر ده‌ستی زانای مه‌زنی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا( به‌رزین) فێری ڕه‌وشتی ئاینی و تیمارکردنی بیماران و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی و ڕۆشنبیری بووه. به‌و هۆیه‌شه‌وه بووه‌ته یه‌کێ له ده‌مڕاستانی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی و نیشانه‌ی پایه‌به‌رزی به‌پشتییه‌وه کراوه.
له‌پاش ئه‌وه‌ی تورانیه‌کان هێرش ده‌که‌ن، زه‌رده‌شتی په‌یامبه‌ر به شمشێره‌که‌ی به‌رگری له خاك و ئاو و نیشتیمان و خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌کات. پێغه‌مبه‌ری مه‌زن، له‌و جه‌نگه درێژخایه‌نه بێزار ده‌بێت و بڕیار ده‌دات؛ له‌جیاتی شه‌ڕکردن و مرۆڤ کوشتن تیماری برینداران بکات و نه‌خۆشه‌کانی کاتی قاتوقڕی چاك ده‌کاته‌وه.
پێغه‌مبه‌ری مه‌زن، نه‌یتوانیوه له‌ئازاره‌کانی خه‌ڵك دووربکه‌وێته‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ژاران و بیماران و نه‌خۆش و بێده‌ره‌تان و برسیه‌کاندا ژیاوه و هه‌میشه خه‌می خواردوون و هاوکاری کردوون. ئه‌و ده‌یگوت؛ (جیهان بووه‌ته زه‌مینه‌ی کێشمه‌کێشمی نێوان چاکه و خراپه، جه‌نگ و ئاشتی، درۆ و ڕاستی، ڕوناکی و تاریکی، بۆیه ده‌بێت به‌دکاری و ناپه‌سه‌ندی له‌ناوبه‌رین، ئه‌ویش به‌هۆی ئاینی پیرۆزی ئاهوورامه‌زداوه).
په‌یامبه‌ری خودا، له‌ژێر ئامۆژگاریه‌کانی باوکی‌دا، کچێك له خێڵه‌که‌ی خۆی ده‌خوازێت و ژیانی هاوسه‌رگیری پێك ده‌هێنێت.
پێغه‌مبه‌ری کوردان، ته‌واوی ژیانی به کۆشش له‌پێناوی ڕزگاری مۆڤدا برده‌سه‌ر، پێش ئه‌وه‌ی ئاڤاێستای بۆ بێته خواره‌وه، ڕۆژێك به‌خێزانه‌که‌ی ده‌ڵێت( ماوه‌یه‌ك ده‌مه‌وێت په‌ناگر بم و بیر له‌چاکه و خراپه بکه‌مه‌وه. تا سه‌رچاوه‌ی خراپه‌م بۆ ده‌رده‌که‌وێت. ئیدی وشکی ده‌که‌م و ڕووی کۆمه‌ڵ له‌خۆشی پڕ ده‌که‌م). وقزه‌ی دایه خۆی و (وزه و شکۆفه‌ی بیر) خێزانی پێ به‌جێهێشت و له‌کێوی ( سیلان) گیرسایه‌وه. ئیدی بڕیاریدا، ( تاکو ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ڕزگاری و سه‌رفرازی کۆمه‌ڵگا نه‌دۆزێته‌وه، ئه‌وێنده‌ر به‌جێ نه‌هێڵێت)
پێغه‌مبه‌ری کوردان، ئه‌و ده‌مه ته‌مه‌نی 20 ساڵ ده‌بێت و ماوه‌ی 10 ساڵی له‌و کێوه‌دا، به‌ته‌نها، به‌بیرکردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه به‌سه‌ر برد. خۆراکی ئه‌و 10 ساڵه‌ی ته‌نها په‌نیر و میوه و چڵه‌گیای خۆراکی خواردووه.
پاش 10 ساڵ، بیرکردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه، نه‌یتوانی بگاته ڕێگایه‌کی ته‌واو بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا، ئیدی بڕیارده‌دات ئه‌وێنده‌ر به‌جێ بهێڵێت و بگه‌ڕێته‌وه. ئێواره‌ی ڕۆژی کۆتایی، ده‌چێته سه‌ر کێوی سیلان و چاو ده‌بڕێته ئاوابوونی خۆر. له‌پڕ، ڕاستی و بناغه‌ی مه‌زنی هۆشی بۆ ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌وجا له‌خۆشیدا کشت گیانی کرژ ده‌بێت و پڕ به‌دڵ شاد ده‌بێت. ئه‌وه‌ی بۆی ده‌رکه‌وت، ( چه‌رخی ڕۆژ و ڕه‌وتی شه‌و و ڕۆژیه‌تی. تاریکی و ڕوناکی ده‌بێت ته‌واوکه‌ری یه‌كدی بن. هیچ کات ڕۆژ له‌بڕانه‌وه نایه‌ت و شه‌ویش بێ ئه‌نجام نییه. له‌گێتیدا، وه‌ك ناشیرینی هه‌یه، جوانیش هه‌یه. که‌خراپه‌ی تێدابێت، چاکه‌یش هه‌ر هه‌یه. چۆن شه‌و هاوتای تاریکیه و ناگاته ڕوناکی ڕۆژ، ئاواش چاکه په‌یوه‌سته به کرده‌وه‌ی چاك و خراپه‌ش په‌یوه‌سته به به‌دکاریه‌وه). ئیدی بۆ زه‌رده‌شت ڕوونبۆوه که ( له‌چاکه چاك په‌یداده‌بێت و خراپه‌کاریش خراپه‌ی لێ سه‌وزده‌بێت). هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌ری کوردان ده‌فه‌رمووی" ئه‌ی ئه‌خته‌ری مه‌زن، ئه‌گه‌ر تیشکت بۆ ئه‌وانه نه‌بێت که ڕوناکیت ده‌یانگرێته‌وه، ئیدی خۆشبه‌ختی تۆ کامه‌یه؟".
زه‌رده‌شتی پێغه‌مبه‌ر بۆی ڕوونبۆوه که جیهان دوو ڕه‌گه‌ز ده‌یبات به‌ڕێوه، ئه‌وانیش؛ یه‌که‌م سپه‌نتامه‌ینۆ ده‌یبات به‌ڕێوه(سازگاری و سه‌رفرازی چاکه‌یه). دووه‌م ئه‌نگره‌مه‌ینۆ( ئه‌هریمه‌ن) ده‌یبات به‌ڕێوه ( دژایه‌تی و خراپه‌یه).
پێغه‌مبه‌ری کوردان په‌ی به‌هه‌موو ڕاستییه‌کان برد. پرسیارگه‌لێکیشی به‌رهه‌م هێنا که‌تاکو ئێستا مرۆ به‌دووای به‌رقه‌رارکردنیدا وێڵه. ئه‌وانیش؛ هۆی په‌یدابوونی ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه بۆژیان چییه؟ پێویسته مرۆڤ چی بکات تا له ڕه‌نج و خراپه دوورکه‌وێته‌وه و ڕێگای سه‌رفرازی چۆنه و کامه‌یه؟. ئالێره‌وه ئاهورا مه‌زدا ئاڤێستای وه‌کو په‌رتوکێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی نهێنیه‌کانی ژیان و خۆشبه‌ختی و کامه‌رانی، پێشکه‌ش کرد و ئه‌رکی بڵاوکردنه‌وه‌شی پێ سپارد.
تاکو په‌خشێکی نوێ به ئاهوراتان ده‌سپێرین.
ئه‌نجومه‌نی باڵای زه‌رده‌شتیانی ماد
تکایه بۆ په‌یوه‌ندیکردن به ئه‌نجومانی باڵای زه‌رده‌شتیانی ماده‌وه، ئه‌م ئیمه‌یڵ ئه‌درێسه به‌کار بهێنن
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it