چوار شەممە, 21 کانونی یەکەم 2011 00:41

لێکۆڵینه‌وه و نووسین – ئارێز ئه‌نده‌ریاری
لەهەر مانگێکدا، جارێک ناوی ڕۆژ و مانگ یه‌ک ده‌گرن . زەردەشتیەکان ئەو ڕۆژانە جه‌ژن دەگرن و شایی دەکەن، ئەو 12 جه‌ژنە بە ناوی مانگەکانه‌وه ناوی لێنراوه که بریتین له :
1- فەروەردینگان 19ی فەروەردین)خاکه‌لێوه) (نه‌ورۆز)
2- ئۆردیبێهشتگان( 2 ی ئۆردیبێهێشتی ئێستا و 3ی ئوردیبێهێشتی ڕۆژمێری زەردەشتی) بانه‌مه‌ڕ
3- خۆردادگان( 4ی خۆردادی ئێستا و 6ی خۆردادی رۆژمێری زەردەشتی) جۆزه‌ردان
4- تیرگان ( 10ی تیری ئێستا و 13ی تیری ڕۆژمێری زەردەشتی) پوشپه‌ڕ
5- ئەمۆردادگان ( 3ی مۆردادی ئێستا و 7ی مۆردادی زەردەشتی) گه‌لاوێژ
6- شەهریوەرگان( 30 رمۆردادی ئێستا و 4ی شەهریوەری زەردەشتی) خه‌رمانان
7- مێهرگان( 10ی مێهری ئێستا و 16ی مێهری زەردەشتی) ڕه‌زبه‌ر
8- ئابانگان( 4ی ئابانی ئێستا و 10 ئابانی زەردەشتی) خه‌زه‌ڵوه‌ر
9- ئازەرگان( 3ی ئازەری ئێستا و 9ی ئازەری زەردەشتی) سه‌رماوه‌ز
10- دەیگان( 25ی ئازەری ئێستا 2،9ی دەی ئێستا و 8، 16 و 24ی دەی زەردەشتی) به‌فرانبار
بەهمەنگان( 26ی دەی ئێستا و 2ی بەهمەنی زەردەشتی) ڕێبه‌ندان
12- ئێسفەندگان( 29ی بەهمەنی ئێستا و 5ی ئێسفەندی زەردەشتی) ڕه‌شه‌مه(ڕه‌شه‌مێ) لە نێوان ئەو جه‌ژنانەدا جه‌ژنه‌کانی نه‌ورۆز و مێهرگان، لە ڕووی نەتەوەییەوە زۆر گرنگن.
جه‌ژنی فەروەردینگان (خاکه‌لێوه- نه‌ورۆز)
یەکەمین جه‌ژنی مانگانە لە هەر ساڵیکدا، جه‌ژنی فەروەردینگانە، کە رۆژی یەکەمی مانگی فەروەردین بەرانبەر بە 19ی خاکه‌لێوه و" فرودەگ" یشی دەڵێن. ئەو جه‌ژنە گرێدراوی فرووهەری پاک و باو باپیرانە لە ڕابردوودا ، هەر بۆیە بۆ شادی ڕۆح و ڕەوانی فرووهەر لەڕابردوویدا، دەچنە پەرەستگاکان. مووبه‌دان جل وبه‌رگی سپی له‌به‌ر ده‌که‌ن و سروود و پاڕانه‌وه‌کان به شێوه‌یه‌کی گرووپی به‌ڕێوه ده‌به‌ن و به‌شداربووانیش به‌شداری له پاڕانه‌وه‌کان ده‌که‌ن و یادی کۆچکردووان ده‌که‌نه‌وه، دوواتر ئه‌وه میوانه‌ی براونه‌ته ئه‌و جه‌ژنه دابه‌ش ده‌کرێن له نێوان به‌شداربوواندا. له‌وێنه‌ی ئه‌م جه‌ژنه له‌ناو دینه‌کانیتریشدا هه‌یه که به جه‌ژنی " مردووه‌کان" نادێر کراوه، له نیوان هێندووه‌کاندا ستایشی باوباپیران (pitara) وه‌ک جه‌ژی فه‌روه‌ردینگانی کوردیه. ڕۆمه‌کانیش ڕۆحی کۆچکردووانیان وه‌ک" مانس" زانیوه و قوربانیان پێشکه‌ش کردووه و له‌و باوه‌ڕه‌دابوون که ڕۆح له دووای به‌خاک سپاردن ده‌گاته ئاستێکی بڵند ، هه‌رچه‌نده ئارامگه‌یان له زه‌میندایه، به‌ڵام له تووانایاندایه له‌سه‌ر زه‌مین ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت، هه‌ر بۆیه له مانگی فیڤریه‌دا جه‌ژنیان بۆ کۆچکردووان به‌ڕێوه بردووه. جه‌ژنی فه‌روه‌ردینگان هه‌روه‌ها وه‌ک جه‌ژنی (taussaint) مه‌سیحیه‌کانه که له ئه‌وه‌ڵی مانگی نوامبردا جه‌ژن بۆ کۆچکردووان ده‌گرن و له‌سه‌ر مه‌زاره‌کانیان، ده‌سته گۆل داده‌نێنن.
جه‌ژنی ئۆرودیبێهشتگان (بانه‌مه‌ڕ)
ڕۆژی ئۆردیبێهشتی مانگی بانه‌مه‌ڕ( دووه‌ی بانه‌مه‌ڕ)، جه‌ژنی ئۆردیبێهێستگانه. ئۆردیبیهێشت له ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌ڤێستایی" ئه‌شاو هێشتا" وه‌رگیراوه به مانای پاکی و ئه‌شوویی. کوردان له‌و رۆژه‌دا جل و به‌رگی سپیان که سیمبۆلی پاکی بووه له‌به‌ر کردووه و سه‌ردانی ئادریان یان ئاته‌شکه‌ده‌یان کردووه و پاڕانه‌وه‌یان بۆ ئاهوورا مه‌زدا به جێی هێناوه.
جه‌ژنی خۆردادگان (جۆزه‌ردان)
ناوی چوواره‌مین رۆژ له مانگی زه‌رده‌شتیه‌کان خۆرداده. ڕۆژی خۆرداد له مانگی جۆزه‌ردان( 4ی جۆزه‌ردان) ئه‌و جه‌ژنه به‌ڕێوه ده‌چێت. ده‌سته‌واژه‌ی خۆرداد له ئه‌ڤێستا به شێوه‌ی" هێئورتات" هاتووه و ناوی یه‌کێک له ئه‌مشاسپه‌ندانکه به واتای به لووتکه گه‌یشتن. باپیرانی ئێمه ڕۆژی خۆردادیان له مانگی جۆزه‌ردان جه‌ژن گرتووه و له‌و رۆژه‌دا چوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی کانی و ڕووباره‌کان هه‌روه‌ها سه‌ردانی ده‌ریایان کردووه پاڕانه‌وه‌یان به جێی هیناوه. ئێستاکه زه‌رده‌شتیه‌کان له‌وڕۆژه‌دا له په‌ره‌ستگاکان ئاماده ده‌بن و دووای پارانه‌وه و به جێی هیێنانی ئه‌رکه دینیه‌کان، شایی به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
جه‌ژنی تیرگان (پووشپه‌ڕ)
له‌مانگی تیردا کاتێک ڕۆژی تیر دێت( ده‌یه‌مین ڕۆژ له مانگی پووشپه‌ڕ)، ئه‌و جه‌ژنه به‌ڕێوه ده‌چێت. تیر له ئه‌ڤێستادا به" تیشتریه" و له کوردی په‌هله‌ویدا به" تشته‌ر" ناوی لێهاتووه. له ده‌قه ئه‌ڤێستاییه‌کاندا " تشتر" به جێی تیر هاتووه که ناوی ئیزه‌دێکه یارمه‌تی بارینی باران ده‌کات هه‌روه‌ها له باوه‌ڕی کوردان‌دا ناوی ئه‌ستێره‌یه‌که که هه‌چ کات ده‌رکه‌وتووه، مژده‌ی باراینی بارانی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه. له سه‌رده‌می ساسانیه‌کان و له‌کاتی پاشایه‌تی" فیروز"دا کوردستان بۆ ماوه‌ی 7 سال ڕووبه‌ڕووی ووشکه‌ساڵی بووه‌وه و له‌رۆژێکی وادا خه‌ڵکی ڕوویان کرده بیابان و به پاڕانه‌وه له ئاهوورامه‌زدا خوازیاری بارینی باران بوون، دووای ئه‌وه باران ده‌ستی پێ‌کرد و ووشکه سالی کۆتایی پێهات. له‌و ڕێکه‌وته به‌دوواوه کوردان له‌و رۆژه‌دا، ئاو ده‌پرژنن به‌ڕووی یه‌کتردا و یاری به ئاو ده‌که‌ن که تا ئێستاش له زۆر هه‌رێمی کوردستان ئه‌و نه‌ریته به‌رێوه ده‌چێت.
جه‌ژنی ئامۆردادگان (گه‌لاوێژ)
یه‌کی مۆرداد ڕۆژ له مانگی مۆرداد به‌رانبه‌ر به 7ی گه‌لاوێژ جه‌ژنیک بۆ ستایش و ڕێزلێنانی " ئه‌مۆرتات" له ئا‌ڤێستا و " ئه‌مۆرداد" له په‌هله‌وه‌یدا به‌ڕێوه ده‌چێت به مانای نه‌مری که ناوی یه‌کێک له ئامشاسپه‌ندانه. ئه‌و جه‌ژنه به زۆری له لای کانیه‌کان، باخ و کێڵگه دڵنشینه‌کان له داوێنی سرووشتدا به‌ڕێوه چووه.
له لاپه‌ڕه‌ی 250 " ئاسارۆل باقیه"ی ئه‌بوو ڕه‌یحان بیروونیدا هاتووه:
له مۆردادا مانگ که رۆژی حه‌وته‌می مۆرداد ڕۆژه ، ئه‌و ڕۆژه به نیه‌تی پێش هاتنی دوو ناو پێکه‌وه، جه‌ژن ده‌گرن، مانای ئامۆرداد ئه‌وه‌یه که مه‌رگ و نیستی نه‌بێت. ئامۆرداد فریشته‌یه‌که که ئه‌رکی پاراستنی دنیا و ڕازاندنه‌وه‌ی خواردنه‌کان ودره‌مانه‌کان، هه‌روه‌ها سڕینه‌وه‌ی برسیه‌تی ، زیان و نه‌خۆشییه‌کانه. سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه چوونی ئه‌و جه‌ژنه زانیاری زۆر له‌به‌رده‌ستدانیه. ئێستاکه له هه‌ندێک له گوند و شاره‌کان جه‌ژنی ئامۆردادگان به‌ڕێوه ده‌چێت، جه‌ژنه‌که به زۆری له ئاته‌شکه‌ده‌کان و هۆڵ گشتیه‌کان به‌ڕێوه ده‌چێت.
جه‌ژنی شه‌هریوه‌رگان ( خه‌رمانان)
ده‌سته‌واژه شه‌هریوه‌ر یان خه‌رمانان له ئاڤێستادا به شێوه‌ی" خشترته وه‌ئییه" هاتووه و له مانگی 30 ڕۆژی زه‌رده‌شتیه‌کاندا چوواره‌مین ڕۆژی هه‌ر مانگێک شه‌هریوه‌ری ناو لێنراوه، له ئیستادا جه‌ژنی شه‌هریوه ده‌که‌وێته 30 مۆردداده‌وه. له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه چوونی ئه‌و جه‌ژنه له دیرۆکی کۆندا زانیاریه‌کی ئه‌وتۆ له‌به‌رده‌ستدانیه. به‌ڵام زه‌رده‌شتیه‌کان وه‌ک جه‌ژنه‌کانیتر، ئه‌و جه‌ژنه به شایی و خۆشی به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
جه‌ژنی مێهرگان (ڕه‌زبه‌ر)
ڕۆژی 16ی مانگی مێهر( ڕەزبەر) بە پێی ڕۆژمێری کوردی کە دەکاتە 10ی ڕەزبەر بە ڕۆژمێری ئێستا بە ناوی ئیزەدی مێهرەوە ناوی لێنراوە، و ڕێکەوتی بەرێوە چوونی جه‌ژنی گەورەی مێهرگانە. مێهر بە واتای پەیمان و هاوڕێیەتی هاتووە لە کوردستانی باستاندا، جه‌ژنی مێهرگان لە دووای جه‌ژنی نەورۆز گەورەترین جه‌ژنە و خاوەن گرنگیەکی تایبەت بووە. هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە نەورۆز دەستپێکی هاوین و مێهرگان دەستپیکی زستان بووە؛ چونکوو لەو سەردەمانەدا ساڵ دابەش بووە بە 2 وەرزەوە.
وەرزی یەکەم هاوین بووە کە لە جه‌ژنی نەورۆزەوە دەستی پێکردووە و ماوەی 7 مانگ دریژەی هەبووە و وەرزی دووەم زستان بووە، کە لە جه‌ژی مێهرگانەوە دەستی پیکردووە و ماوەی 5 مانگ بەردەوام بووە.
سەبارەت بە پەیدا بوونی جه‌ژنی مێهرگان بوچوونی جیاواز هەیە.
مامۆستا هێمن لەوبارەیەوە نووسیویەتی:
ئەو جه‌ژنە یەکەم رۆژی پاییز بووە. مەڕداره‌کان لەو رۆژەدا بەرانیان لە مێگەل بەرداوە. واتە ئەورۆژە رۆژی بەرانگرتنی مەڕ بووە. بۆیە ئەو رۆژەش کراوە بە جه‌ژن و بە مێهرەگان ناوی دەرکردووە .
جه‌ژنی مێهرەگان دواتر بووەتە مێهرەجان و بە تایبەتی عەرەبەکان بە زۆربەی جه‌ژن و کۆڕەکانی خۆیان دەڵێن مێهرەجان. بە گشتی مەودای نێوان جه‌ژنی مێهرگان و جه‌ژنی نەورۆز پێنج مانگە. "مەڕ بە پێنج مانگ دەزێ. پێشینیان دەڵێن بەرخ پاش سەد ڕۆژ ڕوحی وەبەر دێ و مەترسیی بەرئاویتن کەم دەبێتەوە. دوو مانگ پایز و سێ مانگ زستان دەکاتە پێنج مانگ و لە شەوی ئەوەڵی بەهاردا زەوی مەڕ دێ و جه‌ژنی هەر گەورەی مەڕداریە.
هەر ئێستا لە باکووری کوردستان لە داوێنی چیای کاتۆ ساڵانە فێستیڤاڵیک لە ژێر ناوی" مەڕ بڕینەوە" بۆ ماوەی 6 ڕۆژ بەرێوە دەچێت کە تێدا کوردان لە دەوری یەک کۆ دەبنەوە و به شایی و هەڵپەڕکێ ئەو ڕێوڕەسمە به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ئێستا هه‌رچه‌ند به‌داخه‌وه مه‌ڕداری له کوردستان زۆر که‌م بۆته‌وه و مه‌ڕداره‌کان کاتی به‌ران تێبه‌ردانیان گۆڕیوه به‌ڵام ئه‌و دابه هه‌ر نه‌گۆڕاوه و مه‌ڕداره‌کان، ئه‌و ڕۆژه به‌ران ده‌به‌ر مه‌ڕ ده‌که‌ن، میوانداریی له دراوسێەکان ده‌که‌ن، مێوژ و شیرینی ده‌ده‌ن به منداڵان و ئه‌گه‌ر خه‌ڵاتێکی زۆر باش بۆ شوان دابین نه‌که‌ن؛ کاکی شوان نایه‌ڵێ به‌رانی ڕه‌نگاو بچێته ناو مێگه‌ل.
لە هەندێک لەسەر چاوەکاندا ڕاگەیەندراوە لە کاتی جێژنی مێهرگان لە گوندەکان، لە ڕۆژی پێنجەمدا گوند نشینان بە زۆری جەوانان، لە شوێنی سەرچاوەی ئاوی گوندەکە کۆبوونەتەوە و بە دهۆل و زۆڕنا شاییان گێراوە و دوواتر بە گەڕاونەتەوە بۆ ناو گوند و سەردانی یەک بە یەکین خانووەکانیان کردووە و خەڵکیان کەیف خۆش کردووە.
ئەبوو ڕیحان بیروونی" نووسیویەتی لەبەر ئەوەی لەو ڕۆژەدا خۆرەتاو بەسەر مرۆڤەکان پەیدا بوو ناوی مێرگانیان لێنا. پاشاکانی ساسانی لەو ڕۆژەدا تاجێکی لەوێنەی خۆرەتاویان کردووەتە سەریان و ئەو ڕۆژەیان شکۆمەندانە جه‌ژن گرتووە.
جه‌ژینی مێهرگان کە لە ڕۆژی مێهرەوە دەستی پێکردووە تا ماوەی 6 ڕۆژ بەردەوام بووە و تێدا شایی و سەما بەڕێوە چووە.
یەکێک لە هۆکارەکانی پەیدا بوونی جه‌ژنی مێهرگان لە مێژووی کوردستاندا دەگەڕێنەوە بۆ سەرکەوتنی کوردان بەسەر زەحاکی زاڵمدا بە سەرۆکایەتی کاوەی ئاسنگەر؛ بە داخەوە ئەمڕۆکە ئەو جه‌ژنەە مێژووییه‌ی کوردان لە کوردستان گرنگیەکی ئەوتۆی پێنادرێ و بە دەستی فەرامۆشی سپێردراوە و پێویستی بە ڕۆحێکی نەتەوەیی هەیە تا دیسانەوە وەک ڕابردوو جێگای خۆی لە کۆمەڵگەی کوردەواریدا بەدەست بێنێتەوە.
ئێستاکە زەردەشتیەکان لە ڕۆژی مێهردا دەچنە ئاتەشکەدەکان و بە ئامادەکردنی خواردن و شیرینی پێشوازی لەیەکیتر دەکەن و به بەرنامەگەلی کولتوری، گفتوگۆکردن و خوێندنەەی سروودی ئایینی و شێعر خوێندنەوە جه‌ژنی مێهرگان بە خۆشییەوە بەڕێوە دەبەن.
جه‌ژنی ئابانگان (خه‌زه‌ڵوه)
ڕۆژی ئابان له مانگی ئابان واته 4ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ئه‌م جه‌ژنه به‌رێوه ده‌چێت. ده‌سته‌واژه‌ی ئابان، به ئاو و کاتی ئاو مانا کراوه‌ته‌وه و ئه‌م جه‌ژنه تایبه‌ت به ئاوه‌کانی سه‌ر زه‌مین بووه. له‌و رۆژه‌دا کارێز و ڕووباره‌کان پاک ده‌کرێنه‌وه و جه‌ماوه‌ر جه‌ژنیان گرتووه. هه‌روه‌ها ده‌گێڕنه‌وه دووای 8 سال ووشکه‌سالی له مانگی ئاباندا، بارن بارییه‌وه و کۆتایی هاتووه به ووشکه‌ساڵی و له‌و کاته‌وه هه‌ر ساڵه له مانگی ئاباندا جه‌ژن به‌ڕێوه ده‌چێت. ئێستاکه زه‌رده‌شتیه‌کان وه‌ک جه‌ژنه‌کانیتر ، به‌ڕێزه‌وه جه‌ژنی ئابانگان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
جه‌ژنی ئازه‌رگان(سه‌رماوه‌ز)
ڕۆژی ئازه‌ر له مانگی ئازه‌ر واته 3ی سه‌رماوه‌ز ئه‌م جه‌ژنه به‌ڕێوه ده‌چێت. ده‌سته واژه‌ی ئازه‌ر به ئاگر ناودێر کراوه که یه‌کێکه له چووار تۆخمه سه‌ره‌کیه‌که‌ی جیهان که له لایه زه‌رده‌شتیه‌کان بریتیه له: ئاو، هه‌وا، زه‌مین و ئاگر ، به‌و پێێه‌ی که زه‌رده‌شتیه‌کان هه‌میشه ئاگر وه‌ک باشترین تۆخمی پاککه‌ره‌وه زانیووه، ئاگر به سیمبۆلی ڕووناکی ده‌زانن، هه‌ر بۆیه بۆ نیاییشی ئاهوورامه‌زدا، به جل و به‌رگی ڕازاوه و پاکه‌وه ده‌چنه ئاته‌شکه‌ده یان ئه‌و شوێنانه‌ی ڕووناکی لێبووه و به خوێنده‌نه‌وه‌ی ئا‌ڤێستا، جه‌ژنی ئازه‌رگان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
جه‌ژنی ده‌یگان (به‌فرانبار)
ڕۆژی ده‌ی مانگ له مانگی ده‌ی به‌رانبه‌ر به 25ی ئازه‌ر یان،2،9،17ی ده‌ی مانگ، ئه‌و جه‌ژنه به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌و جه‌ژنه که دووای شه‌وی چله به‌ڕێوه ده‌چێت وه‌ک درێژترین شه‌وی ساڵ، پاشا و به‌ڕێوه‌به‌ران دیداریان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک ئه‌نجامداوه و گوێیان له داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ر گرتووه.
جه‌ژنی به‌همه‌نگان ( ڕێبه‌ندان)
ڕۆژی" وهومه‌ن" له مانگی به‌هه‌مه‌ن که ده‌کاته 26ی ڕێبه‌ندان، جه‌ژنی به‌همه‌نگان به‌ڕێوه ده‌چێت. به‌همه‌ن یان وهومه‌ن له ده‌سته‌واژه‌ی" وهومنه" له ئا‌ڤێستا وه‌رگیراوه به مانای ڕه‌فتاری چاک و یه‌کێکه له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئاهوورامه‌زدا. له گاتاکانی زه‌رده‌شتدا زۆرجار ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌مان به‌رچاو ده‌که‌وێت. له ڕاستیدا زه‌رده‌شت پیغه‌مبه‌ری کوردستانی بۆ وه‌رگرتنی په‌یامه‌کانی ئاهوورا مه‌زدا یارمه‌تی له وهوومه‌ن وه‌رگرتووه.
ڕۆژی سپه‌ندارمز له مانگی ئێسفه‌ند که ده‌کاته 20ی مانگی ڕه‌شه‌مه ئه‌م جه‌ژنه به‌ڕێوه ده‌چێت. ئێسفه‌ند یان سپه‌ندارمز له ئا‌ڤێستا وه‌ک" سپه‌نته ئارمه‌یتی" هاتووه، به مانای له‌خۆبوردوویی و خۆڕاگری. سپه‌نته ئارمه‌یتی ناوی یه‌کێکه له ئامشاسپه‌ندان. ئامشاسپه‌ند سپه‌نته ئارمه‌یتی ڕۆڵی پاسه‌وانی زه‌مینه و به‌و پێیه‌ی که زه‌مین وه‌ک ژنان له ژیانی مرۆڤه‌کاندا ڕۆلی زاووزێ و به‌ردانه، جه‌ژنی ئێسفه‌ندگان بۆ ڕێزگرتن له ژنان به‌ڕێوه چووه. له ڕابردوودا له‌و ڕۆژه‌دا ژنانی کورد جل و به‌رگی نوێیان له‌به‌ر کردووه و له لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌وه ڕێزیان لێگیراوه و له لایه‌ن هاوژینه‌کانیانه‌وه خه‌ڵات کراون، ژنان له‌و ڕۆژه‌دا هیچ چه‌شنه کارێک ئه‌نجام ناده‌ن و پیاوان و کوڕه‌کانیان کاره‌کانیان بۆ راده‌په‌ڕێنن. ئێستاکه‌ش زه‌رده‌شتیه‌کان ئه‌و ڕۆژه وه‌ک ڕۆژی ژن و دایکی زه‌رده‌شتی ناودێر ده‌که‌ن.
جه‌ژن و بۆنه‌کانیتر
سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه چوونی ئه‌و 12 جه‌ژنه له 12 مانگی ساڵدا له ئایینی زه‌رده‌شتیدا چه‌ندین جه‌ژنیتر هه‌ن که تا ئێستاش به‌شێوه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری و به‌رفراوان له‌ناو کوردان‌دا وه‌ک نه‌ریتێکی باوباپیران ماوه‌ته‌وه و به‌ڕێوه ده‌چه‌ن که گرنگرتینی ئه‌و جه‌ژنانه بریتین له جه‌ژنی نه‌ورۆز، جه‌ژنی شه‌وی چله" یه‌ڵدا" و جه‌ژنی چووارشه‌مه سووری.