توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئایین و باوه‌ڕییه‌کانی ( زه‌رده‌شتییه‌ت) به‌شی یه‌که‌م

لێکۆڵینه‌وه‌ و نوسین: ئارێز ئه‌نده‌ریاری ..

بۆچی ئاگر؟

ئاگر له‌ درێژایی مێژووی مرۆڤ به‌ گشتی وئاریاییه‌کان به‌ تایبه‌تی رێزی لێگیراوه‌، ئاگر سه‌رچاوه‌ی پاکی وخاوێنی و رۆشنایی بووه‌، ئاگر له‌ناو ده‌قه‌کانی ئاڤێستا، به‌ یاریده‌ده‌ریسپه‌نتامینوو و دوژمنی ئه‌هریمه‌ن و دێوه‌زمه‌کان ده‌ناسێنرێت، هه‌ر پێنج کاتیشه‌وانه‌ رۆژ به‌ هه‌ڵگیرساندنی ئاگری پیرۆز له‌ ئاگرخانه‌ کاندا، ڕاز و نیاز و نوێژله‌ لایه‌ن مۆغه‌کانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌.
له‌گاتاکاندا ( یه‌سنا – هاتی 43- خاڵی 9 ) هاتووه‌:‌ " ئاگر هێمایئه‌هورامه‌زدایه‌".
ئاگر له‌ ناورێچکه‌ی ئایینی زه‌رده‌شتی سیمبولی ڕاستییه‌، له‌به‌رئه‌ویکه‌ ته‌نها تۆخمێکه‌ پیسی و گه‌نده‌ڵی به‌ خۆیه‌وه‌ هه‌ڵناگرێ و به‌رده‌وامبۆ لای سه‌ره‌وه‌ گڕ ده‌گرێت و به‌رز ده‌بێته‌وه‌. بێ شک هه‌ڵوێستی زه‌رده‌شت و کورده‌کان، له‌مه‌ڕ ئاگر وڕووناکی، ڕوون و ئاشکرایه‌ و جێی هیچ قسه‌یه‌ک نی‌یه‌، له‌ ڕوانگه‌یه‌کیدیکه‌وه‌، ڕێز و حورمه‌تی ئێمه‌ بۆ ئاگر و ڕۆشنایی، هیچ گومان و چه‌واشه‌ییه‌ک به‌خۆوه‌ هه‌ڵناگرێ. بانگه‌وازه‌که‌ی زه‌رده‌شت بۆ رێز گرتن له‌ ئاگر، به‌ مه‌به‌ستیستایش کردن و ڕێز لێنانه‌، نه‌ک په‌رستش کردن، له‌و لاشه‌وه‌، ئاگر جێنشینی ئه‌هورامه‌زدا، نه‌کراوه‌، که‌ شیاوی په‌رستش بێت، به‌ڵکوو، ئاگر، دیارده‌ وخوڵقێندراوێکی پاک و به‌ هێزه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌هورامه‌زدا.
کوردان پێش چاخی زه‌رده‌شت، میترایی و رۆژپه‌رست بوون‌، واته‌، چۆن ڕۆژ،سه‌رچاوه‌ی ڕۆشنایی و پاکی بوو، لایان به‌ڕێز و خۆشه‌ویست بووه‌، تا ڕاده‌یه‌ک که‌به‌ ناوی ڕۆژپه‌رست ناوبانگیان ده‌رکردووه‌.
ئاگر سیمبولی شوناس وناسێنه‌ری زه‌رده‌شتیه‌کانه‌ نه‌ک خوای زه‌رده‌شتیه‌کان.

هەر لە کۆنەوە مرۆڤ کە بیری لە پێکهاتەی جیهان کردووەتەوە، پێی وابوە کە ئەم جیهانە لە چوار توخم Four) Elements) پێک هاتووە:

1ـ زه‌مینEarth -

2- ئاوWater -

3- هەوا Air -

4- ئاگر - Fire


سێ لەو چوار توخمە واتە، خاک و با و ئاو، پیس و ئالوودە دەبن. هەر سێکیان هێزی کێشەری زەوی(EarthGravity) ڕایاندەکێشێ. لەو نێوەندەدا ئەوەی نەک پیس و نه‌ ئالوودە نابێت ،بەڵکوو شتە پیسەکانیشی پێ پاک دەکەنەوە، ئاگرە. ئاگر لەگەڵ ئەوەدا کە توخمێکی پاک کەروەیە، هێزی زەویش نەک پەلکێشی ناکات بەرەو خۆی بەڵکوو بەردەوام لە هەڵکشاندایە بەرەو ئاسمان. هەر بۆیەش هەڵکشانی بەردەوامی ئاگر وەک هێزێکی پاککەرەوە بەرەو ئاسمان نیشانەی هەڵچوونی رۆحی پاک و بێ خەوش و بێ تاوانە بەرەو سەرچاوەی خۆی واتە ئاهوورا.

لە لایەکی دیکەشەوە، یەکێک لە بنەما باوەڕییەکانی ئایینی زەردەشت بوونی دوو هێزی دژ بە یەکە، واتە ئەهریمەن و ئەهورامەزدا. تاریکی هێمای ئەهریمەنە و ڕووناکی هێمای ئاهۆرامەزدایە.

دەبینین، لە نێو چوار توخمە پێکهێنەرەکەی جیهاندا، سێیان تاریکن. تەنیا ئەوەی ڕووناکە، ئاگرە. ئاگریش بەردەوام لەگەڵ تاریکیدا لە شەڕێکی نەبڕاوەدایە. هەروەک ئێستاش دەڵێن: تاریکترین شەویش ناتوانێ تەنانەت تیشکی مۆمێک بشارێتەوە. ئاگر هێمای شەڕی هێزی ڕاستییە بەسەر تاریکی و دزێویدا.


باوەڕمندی(Religious ) بە ئایینی زه‌رده‌شتی لەسەر ئەم 10 خاڵەی خوارەوەیە :

1. باوەڕ بە بوون و یەکتایی ئاهوورا مەزدا

2. ڕاسپێردراوی و پێغەمبەری ئەشوو زەردەشت

3. پەیڕەوی کردن لە ئەشا، ( ئەشا مانایەکی بەرینی هەیە کە هەندێک جار وەک ناوەرۆکی گشتی دینی زەردەشتیەتە. ئەشا بە مانای ڕاستی و درووستی؛ بەواتایەکیتر یاسایەکی نەمر و هەتاهەتاییە کە ئاهوورامەزدا دایناوە کە بە پێی ئەوە هەچ کردەوەیەک، دژکردەوەی بەدوواوە دێت، یان هەر کردەوەیەکی چاک یان خراپ پاداشت یان کەفارەی بەدوواوە دێت. بەو شێوە ڕێک وپێکیەی لە سرووشتدا هەیە ده‌ڵێن" ئەشا") واتە ڕاستی و پاکی تەنیا ڕێگای ڕزگار بوونی مرۆڤەکانە

4.
ڕێڕەوی کردن لە هزر و ژیری و نێرین لە ژیاندا

5.
خۆپاراستن و زاڵ بوون بەسەر دەروون و تێکۆشان لە دژی خراپە

6.
لەسەر خۆیی و مێهەربانی و ئەوینی پاک بۆ سەرجەم ئافرێنراوەکان

7.
گەیشتن به‌ لووتکەی مادی و مەعنەوەی لە ئەنجامی هەوڵ و تێکۆشان لەم جیهانەدا

8.
نەمری ڕەوان و مانەوەی هەست لە دووای مەرگ

9.
پاداشی کارە چاکەکان و کەفاراتی کردارە خراپەکان، بەهەشت و دۆزەخ

10.
ژیانەوە

ئەمانە بنەما و کۆڵکەی ئایینی زه‌رده‌شتیه‌ته‌ و هەر تاکێکی مەزدەیەسنی پێویستە بۆ تێگەیشتنی قووڵ؛ لە دینەوە بگاتە پێناسەی تەواو لە ئاهوورا مەزدا.

پەیڕەوی کردن لە 3 ئامۆژگاری نەمر" هزری ڕووناک، وتەی باش، کرداری چاک" کە لەلایەن پێغەمبەری کورد بنیادنراوە، سەرچاوەی ژیانی هەموو بەهدینەکانە.