سێ شەممە, 21 شوبات 2012 14:25

رۆژی 20-2- سوپاکه‌ی مالیکی هه‌ڵده‌کوتێته سه‌ر کرێکارانێکی کوردزمانی سوریا که دانیشتوی شاری که‌رکوکن و خه‌ریکی کار کردنن و لەو پەلامارەدا شەش که‌سیان لێ ده‌ستگیرده‌که‌ن و به‌ره‌و فرۆکه‌خانه‌ی موسه‌نای به‌غدادیان ده‌به‌ن.
بیانوی گرتنی ئه‌م کرێکارانه ئه‌وه‌یه کە گوایه بیری نه‌وت لێ ده‌ده‌ن. دیارە ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاست بێت ئەوا پێویستە ئیداره‌ی شاری که‌رکوک به‌ر به‌م کاره نایاساییانه بگرێت نه‌ک ئه‌و سوپایه. به‌لام ئه‌مه درۆیه‌کی شاخداری گه‌وره‌یه و ناچێت به عەقڵی کەسدا، خه‌لکی کوردستان ده‌مێکه ئاشنای ئه‌م کرێکارانەن، که نزیک به دە ساڵه له کوردستان کار ده‌که‌ن. ئەوان له‌تاو ژیانی بێ‌کاری و کوله‌مه‌رگی لە شوێنی خۆیانەوە هاتوون، هاوسه‌روو منداله‌کانیان به‌جێهێشتتووه‌و بۆ پەیداکردنی بژێو ڕوویان لە ژیانی ئاوارەیی کردووە. ئه‌مانه به فه‌رمی هاتوون و له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمیشه‌وه رێگه پیدراون و هیج کێشه‌یه‌کیان له‌گەڵ خه‌ڵکی کوردستاندا نه‌بووه‌و نییه. بگرە له وشکه ساڵیدا توانیویانه که‌مێک له گرفتی بێ ئاویی خه‌لکیش کەم بکەنەوە.
ئیستا بارودۆخی سیاسی سوریا تێک چووه‌و خه‌لکی له‌دەست کوشتار و خوێنڕێژی ه‌سه‌لاته‌که‌ی به‌شارئه‌سه‌د هەڵدێن و ڕوو له وڵاتانی دراوسێ ده‌که‌ن. دیاره هەرێمی کوردستانیش یەکێک لە په‌ناگا ئارامه‌کانە و زۆرتر ڕوی تێدەکەن. ده‌سەڵاته‌که‌ی مالیکی که هاوپه‌یمانی به‌شارلئه‌سه‌ده بۆ کۆمه‌ک کردنی به‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی ئەو ڕژێمەی تێکەوتووە، ده‌یه‌وێت به به‌ستنی سنوره‌کان و گرتنی هاوڵاتیانی سوریا له‌شاره‌کا‌ن وەفاداری خۆی بۆ ئەو ڕژێمە بسەلمێنێت. دیارە له که‌رکوکدا توانای ئه‌وەی هه‌یه بۆیه هێزەکانی په‌لاماریان بردۆته سه‌ر ئه‌و کرێکارانه وه‌کو به‌شێک له هاولاتیانی سوریا. ئه‌م هه‌لمه‌ت و گرتنه به‌به‌رچاوی ده‌سه‌لاتی یه‌کێتی و پارتییه‌وه ده‌کرێ له‌و شاره‌دا و جێگای سەرسوڕمانە که ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه رایده‌گه‌یه‌نن کە ئاگاداری ئەو پەلامارە نەبوون. پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌ی ئه‌م هه‌موو پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌یه له‌کوێ بوون؟ ئه‌ی بۆ له ناڕه‌زاییه‌کانی خه‌لکدا بۆ خزمه‌ت گوزاری و خواسته‌کانیان ئاماده‌ن و رێگه ده‌گرن و خەڵک سەرکوت دەکەن؟
ئیمه ریکخراوی کرێکارانی بیناسازی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نین که پێویستە ده‌سه‌لاتدارانی شاری که‌رکووک لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بن و وه‌ڵامی دەستبەجێ به‌م خواستانه بده‌نه‌وه:
یەکەم / ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی به‌رپرسن له ژیانی هاولاتیانی په‌نابه‌ر له‌و شاره‌و پێویستە ژیان و سه‌لامه‌تی ئه‌وان پارێزراو بێت.
دووەم/ پێویستە دەستبەجێ بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ئەو کرێکارانە بکەن و زەمانەتی ئەوە بکەن کە بگەڕێنەوە شوێنی کاری خۆیان.
ئێمە لەلای خۆمانەوە ڕێکخراوە کریکاریەکانمان لە عیراق لەم کردەوە سەرکوتگەرانەیەی سوپاکەی مالیکی ئاگادار کردۆتەوە هەروەها ڕێکخراوە کرێکاریەکانی جیهانیش ئاگادار دەکەینەوە تاکو گوشار بۆ حکومەتی مالیکی بهێنن و ناچار بە ئازادکردنی ئەو کرێکارانەی بکەن.
رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی له کوردستان