هەینی, 17 شوبات 2012 23:53

له ڕێکه‌وتی 17 -2-2012 کات ژمێر 11 بۆ 1ی پاش نیوه‌ڕۆ له مه‌یدانی تراڤڵگار سکوێر که شوێنێکی گه‌شتیاری له نده‌نه، ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان / له‌نده‌ن هه ستا به چالاکیه‌ک سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌کانی ساڵی ڕابردووی کوردستان و له په‌ره‌گرافێکدا باسی به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی مه‌ودای ئازادی له کوردستان و سه‌رکوت کردن و ڕاوه‌دونانی ده‌نگی ئازاد وکوشتن وبریندار کردنی لاوه‌کانی کوردستان به‌ده‌ستی چه‌کداره‌کانی یه‌کێتی وپارتی .

سه‌دان هاوڵاتی بیانی له چوارده‌وری هه ڵسوڕاوانی ئه‌نجومه‌نی گۆڕان کۆبونه‌وه‌وچه‌ندین پرسیاریان ئاراسته کردن له‌سه‌ر هۆکاری به‌ڕێوه‌چونی چالاکیه‌که‌مان،له لایه‌ن هه ڵسوڕاوانی ئه‌نجومه‌نی گۆڕان / له‌نده‌ن، وه‌زعی سیاسی کوردستان و هۆکاری سه‌رهه ڵدانی خۆپیشاندان له‌کوردستان بۆ هاوڵاتیه بیانیه‌کان ڕوون کرایه‌وه
له‌میانی چالاکیه که‌داوێنه‌ی شه‌هیدان و برینداره‌کان نیشانی گه‌شتیاران درا، به‌داگیرساندنی 10 مۆم بۆ ڕیزگرتن له‌گیانی پاکی شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان گردبونه‌وه‌که کۆتایی پێهات.
ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌نده‌ن