هەینی, 17 شوبات 2012 21:21

له‌ساڵرۆژی خۆپیشاندانه‌کانی حه‌ڤده‌ی شوباتدا ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی وپارتی ، هێزێکی بێ شومار له‌چه‌کداروئاسایش و پۆلیسیان له‌نێوشاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری بڵاوه‌پێکردوه ،به‌شێوازێک که‌سیمایه‌کی ترس و تۆقاندن عه‌سکه‌رتاریه‌تیان به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵکیدا سه‌پاندوه ،هه‌ر ئه‌مرۆ رۆژنامه‌نوس ره‌حمان غه‌ریب به‌رپرسی سه‌نته‌ری میترۆ ،و دوو فۆتۆگرافه‌رێکی دیکه له‌کاتی وێنه‌گرتن و کاری رۆژنامه‌نوسیدا له‌مه‌یدانی ئازادی ، زۆر به‌توندی هێرشیان ده‌کرێته سه‌رو له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه چه‌کداره‌وه ، ده‌ستگیرگیرده‌کرێن ، پاش ئازاردان و ئیهانه‌کردن پێیان ،دوای چه‌ند سه‌عاتێک ئازادیان ده‌که‌ن ، هه‌روه‌ها هه‌مان هێز به بیانۆی هاتوهاوارکردن په‌لاماری ده‌سته‌یه‌ک له گه‌نج و خه‌ڵکی دیکه‌یان داوه‌و به شێوه‌یه‌کی درندانه لێیان دان وئازاریان دان ، ئێمه وێرای ئه‌وه‌ی که‌به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م ره‌فتاره به‌ڵته‌چێتیه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌که‌ین ،هاوکات بۆجارێکی دیکه ئه‌و راستیه بۆ جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی کوردستان ده‌ڵێینه‌وه که سه‌رکوت و پێشێلکردنی ئازادیه‌کان به‌شێک وخه‌سڵه‌تێکی بنچینه‌یی ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورده له کوردستان ، وئه‌م ده‌سه‌ڵاته دوپاتی ده‌کاته‌وه که وه‌ڵام به داخوازیه‌کانی خه‌ڵک ناداته‌وه وبه‌رده‌وام به‌سیاسه‌تی سه‌رکوت درێژه به‌ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆیان ده‌ده‌ن ، هه‌ربۆیه خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و ناره‌زایه‌تی به‌رده‌وامی خه‌ڵکی ئازادیخواز وشێوازه جۆراوجۆره‌کانی دیکه‌ی خه‌بات ، ده‌توانێت سنورێک بۆ ئه‌م سیاسه‌ته کۆنه‌په‌رسته دابێنێت و خواسته به‌رهه‌قه‌کانی خه‌ڵک بێنێته‌دی.
کۆمیته‌ی سلێمانی
حزبی کۆمونیستی کرێکاریی کوردستان
17 ی شوبات 2012