هەینی, 17 شوبات 2012 01:09

وه‌ک هه‌موو ئاگادارین پارساڵ و له 17ی شوباتدا خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری له شاری سلێمانی سازکرا، به داخه‌وه ده‌سته‌ڵاتی کوردی به ته‌قه رووبه‌روویان بوه‌وه و هه‌ر له‌یه‌که‌م رۆژدا مێردمناڵێک (رێژوان) شه‌هید کرا و ده‌یانکه‌سیش بریندار بوون. دواتریش خۆپیشاندانه‌کان گه‌یشته شاره‌کانی تر، بۆ زیاتر له مانگێک درێژه‌ی کێشا و چه‌ندانی تر شه‌هید و سه‌دانی تریش بریندار بوون.
خۆپیشاندان مافێکی ره‌وای هه‌ر هاوولاتییه‌که و پاراستن و نه‌نواندنی توند و تیژی ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌ر ده‌سته‌ڵاتێکی مافپه‌روه‌ر و دیموکراسییه له جیهاندا، ئه‌م مافه له ته‌واوی رێککه‌وتن و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تی و یاسا جیهانییه‌کاندا پارێزراوه و تۆمارکراوه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و مافه به چه‌ک و رژاندنی خوێنی هاووڵاتی سیڤیل ره‌فتارێکی به‌عسیانه و نادادپه‌روه‌رانه‌یه و هه‌رگیز کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکات، به‌ڵکو ئاڵۆزتری ده‌کات و ئه‌گه‌ری به‌لاڕیدا بردنی ناره‌زایه‌تییه‌کان زیاتر ده‌کات. پاراستنی گیان و سامان و که‌رامه‌تی هه‌ر هاوولاتییه‌ک ئه‌رکی سه‌رشانی حکومه‌تی هه‌رێم و داموده‌زگاکانییه‌تی.
ئێمه لێره‌دا وه‌ک چاودێری کوردۆساید – چاک جه‌جت له سه‌ر پشتگیری ته‌واوی داوا ره‌واکانی جه‌ماوه‌ر ده‌که‌ینه‌وه، هه‌ر دابینکردنی هه‌لی کار و ماف بیرکردنه‌وه‌ی سیاسی و ئازادی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه تا ده‌سته‌به‌رکردنی سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کان بۆ گه‌له‌که‌مان، داواکاریشین له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، که:
1/ داوا ره‌واکانی جه‌ماوه‌ری کوردستان جێبه‌جێبکرێن، له پێش هه‌موویانه‌وه، بریاری سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به راده‌ستکردنی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له ته‌قه‌کردن له خۆپیشاندانی پار به دادگا.
2/ یاسای ژماره (11)ی خۆپیشاندان هه‌موار بکرێته‌وه، به جۆرێک له گه‌ڵ گیانی دیموکراسی و سه‌رده‌میانه ناکۆک نه‌بێت.
3/ له ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه خۆپیشاندان له‌مساڵدا، فه‌رمان به داموده‌زگاکانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه بکرێت، به هیچ جۆرێک ته‌قه له خۆپیشانده‌ران نه‌که‌ن و توندوتیژی به‌رامبه‌ریان به‌کارنه‌هێنن. له کاتی به‌کارهێنانی هه‌ر توندوتیژییه‌کیشدا ، ئێمه وه‌ک رێکخراوێکی پارێزه‌ری مافه‌کانی تاکی کورد، ئیدانه‌ی ده‌که‌ین و سه‌رجه‌م رێکخراوه مرۆڤدۆسته جهیانییه‌کان له پێشیلکارییه‌کان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه.
چاودێری کوردۆساید – چاک
15.2.2012