دووشەممە, 13 شوبات 2012 21:19

ساڵێك بەرلەئەمڕۆ لەرۆژى 17ى شوبات رەقى پیرۆزى پەنگ خواردوى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان دژبەدەسەڵاتى نادادپەروەرى كوردستان و بەتایبەتیش دەسەڵاتدارانى ئیدارەى سلێمانى كڵپەى سەندو گەروى پرلە هاوارى یەكسانى و نەمانى گەندەلی هەموولایەكى شارى گرتبۆوە ,ئێمە لەسەركردایەتى كاتى ئەو خۆپیشاندانانەى ساڵى رابردو بەوەرچەرخانێكى سیاسى و كۆمەڵایەتى گرنگ دەزانین كە لەوشیارى چین و تویژەكانى كۆمەڵى كوردەوارى ڕوى داوە ,بەڵام لە هەمان كاتیشدا بەداخ و كەسەرى ئەزانین كە بەشێك لەهێزە سیاسیەكانى كوردستان لەژێرناوى ئۆپۆزسیۆن خۆپیشاندانەكەیان لەبار بردو قۆرغیان كرد لەپێناو بەرژەوەندى حزبى و دواتر كردیانە كارتى فشار لەسەردەسەڵات بۆدەسكەوتى زیاترى خۆیان,ئێمە لەسەركردایەتى كاتى لەمانگى شوباتى ساڵى رابردوو لەراگەیەنراوێكدا هۆشیاریمان دا بەخەڵكى خۆپیشاندەر كە بە هەستیاریەوە مامەلە لەگەڵ بەرەو پێش چوونى خۆپیشاندانەكان بكەن چوونكە هێزگەلیك لە ژێرناوى ئۆپۆزسیۆن دەیانەوێت سترا تیژ ى گرد بونەوەكە بكەنە قوربانى تاك تیك و لێنەگرین خۆپیشاندانەكان ئارمانجى خۆیان بپێكێت , وەك دیارە هەرواش دەرچوو بۆئەوەى خەڵكى ستەم دیدەو خێر لەخۆنەدیوى سلێمانى لەخۆپیشاندانەكان و لەر یشەوە كێش كردنى گەندەڵچیەكان سەركەوتونەبێت , گروپێك لەحزبە ئۆپۆزسیۆنەكان بە چەك و بەرد هەڵیان كوتایە سەرچەند بارەگیەكى حزبى كەلەبنەرەتدا ئەمە ئامانجى خەڵكى خۆپیشاندەرنەبوو,بۆیە دووپاتى ئەكەینەوە لەسۆنگەى بروابوونمان بەهێزى گەل و دەنگى شەقام جارێكى تر پشتیوانى خۆمان و جوتیارانى كوردستان بۆهەرخۆپیشاندانێك دووپات دەكەینەوە كەدوورلەتوندو تیژى بیت و لەبەرژەوەندى تەواوى چین و توێژەكانى گەلى كوردستاندابێت , هاتنە سەرشەقام و گردبونەوەش بەیەكێك لەبنچینەكانى دیموكراسى ئەزانین و نابێت دەسەڵاتى سیاسى كوردستان بەتوندوتیژ بەپەرچى هیچ گردبونەوەیەك بدات بەڵكو دەبێت دەسەڵات مل بۆداخوازى جەماروە بدات وبەگوێچكەیەكى سوك وهەستیار گوىَ لەداواكانى خەڵك بگرێت.
بژى ئازادى و عەدالەت
سەركەوتوبێت دەنگى شەقام
سەركردایەتى كاتى
بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان
شوباتى ساڵى 2012