چالاکی رێپێوان بۆ شەرمەزار کردنی 15ی شوبات لە فینلەند

بۆ شەرمەزار کردنی سێزدەهەمین سالوەگەری کۆمپلۆی نێودەلەتی بە دژی گەلی کورد و هەر وەها بۆ مەحکوم کردنی گۆشه‌گیری سەر رێبەر ئاپۆ، 13ی مانگی شوباتی ئەمسال چالاکییەکی رێپێوان لە جاران بەهێزتر و گەورەتر لە وڵاتی فینلەندا بە رێوە دەچێت. داواکاریمان لە سەرجەم کوردان و ئازادیخوازانی دانیشتوی وڵاتی فینلەندا هەیە کە بە روحێکی شۆرەشگەری و ئاشتیخوازی بەشداری چالاکیەکەمان ببەن، بۆ وەی کە بە یەک دەنگ رۆژی رەش شەرمەزار بکەین. چالاکییەکەمان رۆژی دوشەممە 13.02.2012 کاتژمێر 13:00 بە رێپێوانێک بەر دەرکی ستۆکمانی ناوەندی (مەرکەزی) هێلسینکی دەست پێ دەکات و بەر دەرکی پارلەمانتی فینلەندا کۆتایی پێ دێت. گەنجانی کورد لە ئەم رۆژەدا مەکتەب و کار بایکوت دەکەن و بەشداری چالاکی دەبن، هەر وەها ژنانی کورد شەوی یەکشەنبە 12.02.2012 کاتژمێر 23:00 هەتا کاتی چالاکییەکە لە کۆمەلەی کوردی هێلسینکی چالاکی نۆبەت بۆ رێبەر ئاپۆ دەگرن. هەر کەس ئازادە بە هەر رەنگ، ئالا، سەمبول و وێنەیێکی کە رەنگی نەتەوەیی یان ئاشتیخوازی تێدایە بەشداری چالاکییەکە بکات. کات: رۆژی دوشەممە 13.02.2012
کاتژمێر: 13:00
شوێن:

بەر دەرکی ستۆکمانی هێلسینکی
Aleksanterinkatu 52 - Helsînkî 
یەکەتی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (ی.ژ.ر.ک) - فینلەند
کۆمەڵەی جوانانی کوردستان (ک.ج) - فینلەند
بزوتنەوەی گۆڕان - فینلەند
کۆمەڵەی چاند و کولتوری کوردان لە فینلەند
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) - فینلەند