پێنج شەممە, 19 کانونی دووەم 2012 22:39

هاونیشتمانه به‌رێزه‌کان!
خه‌ڵکی خه‌باتگێری کوردستان!تێکۆشه‌ران!
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان!
2ی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، 66 ساڵ به سه‌ر دامه‌زرانی کۆماری کوردستان دا تێده‌په‌رێ. رۆژی2ی رێبه‌ندانی ساڵی 1324، پێشه‌وای حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، قازی محه‌ممه‌د له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ده‌یان هه‌زار که‌سی له مه‌یدانی چوارچرای شاری مه‌هاباد دا، دامه‌زرانی کۆماری کوردستانی راگه‌یاند و، به‌مجۆره یه‌کێک له ئاواته له مێژینه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کوردی وه‌دی هێنا.دامه‌زرانی کۆماری کوردستان نوخته وه‌رچه‌رخانێکی گرینگ بوو له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورد دا. چونکه بۆ یه‌که‌م جار بوو که ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه به به‌شداریی نوێنه‌رانی خۆی له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان، له به‌شێک له نیشتمانه‌که‌ی دا، بریاری دا که خۆی چاره‌نووسی خۆی به‌ده‌سته‌وه بگرێ و حکوومه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی له چه‌شنی کۆماری دامه‌زرێنێ.
دامه‌زرێنه‌رانی کۆمار واته حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و له سه‌رووی ئه‌م حیزبه‌وه پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، به هه‌ڵسه‌نگاندنی ههلو مه‌رجی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و کات و به له به‌ر چاوگرتنی ئاواتی له‌مێژینه‌ی میلله‌تی کورد و به تێگه‌یشتنێکی ته‌واو له مافه ره‌واکانی هه‌ر میلله‌تێک بوو که بریارێکی گرینگی له‌م چه‌شنه‌یان دا. به ته‌عبیرێکی دیکه، دامه‌زرانی کۆماری کوردستان به‌رهه‌می گه‌شه‌سه‌ندنی بیری نه‌ته‌وایه‌تی له کۆمه‌ڵی کورده‌واری و پێگه‌یشتوویی و تێگه‌یشتوویی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیی میلله‌تی کورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوو. هه‌ر بۆیه کۆماری کوردستان له ماوه‌یه‌کی کورت دا توانی له ناوچه‌یه‌ک دا که دانیشتووانی ولاته‌کانی به هۆی ده‌سه‌لاتی حکوومه‌ته به‌ستراوه‌کانیان، له ژێرده‌ستی دا ده‌ژیان، له به‌شێک له نیشتمانی کوردان، کۆمه‌لگه‌یه‌کی دێموکراتیک دابمه‌زرێنێ و، وا بکا که میلله‌تی کورد له به‌ره‌که‌تی ئازادی و دێمۆکراسی به‌هره‌مه‌ند بێ و بروا به خۆبوونێکی زۆر له خۆیدا هه‌ست پێ بکا. هه‌ر له‌و ماوه که‌مه دا گه‌لی کورد توانی زۆر ده‌سکه‌وت به ده‌ست بێنێ و هه‌لومه‌رجێکی نوێ بۆ ژیانی سیاسی و کو‌لتووریی خۆی پێک بێنێ. هه‌ڵکردنی ئالای ره‌سمیی کۆمار، دامه‌زرانی سوپای میللی، به‌شدار کردنی چین و توێژه جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ل له به‌رێوه‌بردنی کار و باری کۆمار دا، دامه‌زرانی رێکخراوه‌کانی ژنان و لاوان، ره‌سمی کردنی خوێندن به زمانی کوردی له قوتابخانه‌کان، دامه‌زرانی چاپخانه و چاپی گۆڤار و کتێبی جوراوجۆر به زمانی کوردی، ده‌سته‌به‌ر کردنی مافی که‌مایه‌تییه‌کان و ... به‌شێک له‌و ده‌سکه‌وتانه‌ن که کۆماری کوردستان بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد و سه‌رجه‌م دانیشتووانی کوردستان وهدیان بێنێ.به داخه‌وه ته‌مه‌نی کۆماری کوردستان زۆر که‌م بوو. چونکه حکوومه‌تی ئه‌وکاتی ئێران وێڕای ده‌وله‌ته ئیستعمارییه‌کان، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ده‌سه‌لاتێکی کوردی و دێمۆکراتیک له‌و ناوچه‌یه‌ی کوردستانی تێدا دابه‌ش کراوه، دژایه‌تییه‌کی توندیان هه‌بوو و، مانه‌وه‌ی کۆماری کوردستانیان به دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ده‌زانی. هه‌ر بۆیه قۆڵیان له رووخاندنی ئه‌و کۆماره هه‌ڵماڵی. به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ته‌مه‌نه کورته بوو به هه‌وێنی خه‌باتێکی به‌ربڵاوتر له لایه‌ن رۆله‌کانی میلله‌تی کورده‌وه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌وا و ئینسانییه‌کانی خۆیان. به پێچه‌وانه‌ی بیری داگیرکه‌رانی کوردستان به کۆتایی هاتنی ته‌مه‌نی کۆماری کوردستان، هه‌ول و تێکۆشانی گه‌لی کورد بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی مافه‌کانیان کۆتایی نه‌هات و، رۆله‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه توانیان به هه‌ول و خه‌باتی بێ وچانیان، بوونی خۆیان بسه‌لمێنن و له به‌شه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان، خۆیان وه‌ک فاکتۆرێکی سه‌ره‌کی له هاوکێشه سیاسییه‌کاندا، نیشان بده‌ن و ته‌نانه‌ت له پارچه‌یه‌ک له نیشتمانه‌که‌یان واته له باشووری کوردستان به به‌شێک له مافه‌کانی خۆیان بگه‌ن.ئه‌مرۆ له کاتێک دا رۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان جێژن ده‌گرین که گه‌لی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان ده‌گه‌ل توندترین شێوه‌کانی سه‌رکوت و چه‌وسانه‌وه به‌ره‌وروویه. رێژیمی کوماری ئیسلامی به ره‌چاو کردنی سیاسه‌تی نکۆڵی له مافه نهتهوایهتییهکانی نه‌ته‌وه‌کانی دانیشتووی
ئێران و سه‌رکوت کردنی هه‌ر چه‌شنه داوایه‌کی ره‌وا و ئینسانیی خه‌ڵکی ئێرانه و هه‌ول ده‌دا درێژه به ده‌سه‌ڵاتی خۆی بدا. ئه‌و رێژیمه به هۆی بیر و بۆچوون و سیاسه‌ته دواکه‌تووانه و هه‌ڵه‌کانی له نێوخوی وڵات، بۆته هۆی دواکه‌وتوویی ئێران و بێبه‌شیی خه‌ڵکی ئێران له سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی خۆیان. سه‌رکوتی بێبه‌زه‌ییانه‌ی هه‌ر چه‌شنه بیر و باوه‌ر و داوایه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی و سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و... ، شپرزه بوونی بارودۆخی ئابووریی وڵات، په‌ره‌سه‌ندنی گیروگرفته جۆراوجۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، په‌ره‌گرتنی فه‌ساد له بواره جۆراوجۆره‌کاندا و زۆر گیروگرفتی دیکه له نێو خۆی وڵات له لایه‌ک و، سیاسه‌ته ئاژاوه‌گێرانه‌کانی رێژیم له ده‌ره‌وه‌ی ولات و سرنج نه‌دان به رێوشوێنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ته‌ریک که‌وتنه‌وه و بێ ئێعتباریی ئێران له ئاستی جیهانیدا له لایه‌کی دیکه، به‌شێکی بچووک له‌و گیروگرفتانهن که رێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ گه‌لانی ئێرانی به
دیاری هێناون. ئه‌و رێژیمه جگه له سیاسه‌ته دژی ئینسانی و دواکه‌وتوانه‌کانی له نێو خۆی وڵات، به نیسبه‌ت ده‌ره‌وه‌ش به هۆی
کرده‌وه و سیاسه‌ته هه‌ڵه و ئاژاوه‌گێڕانه‌کانی، بۆته هۆی ئه‌وه که
خه‌ڵکی ئێران به چه‌ند قات بکه‌ونه ژێر گوشار و ژیانیان لێ تاڵ ببێ.
به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو فشاره‌ی کۆماری ئیسلامی، خه‌لکی ئێران
به‌ره به‌ره گه‌یشتوونه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ده‌بێ خالێکی کۆتایی بۆ
ئه‌و هه‌موو زوڵم و زۆره دابنێن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌یه که ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران زیاتر له جاران په‌نایان بردۆته به‌ر سه‌رکوت و زه‌بروزه‌نگ و توند و تیژی. ترسی رێژیم له داهاتووی خۆی گه‌یشتۆته راده‌یه‌ک که ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی له قۆناغه جۆراوجۆره‌کانی ته‌مه‌نی ئه‌و رێژیمه له خزمه‌تی به‌ره‌وپێش بردنی ئامانجه‌کانی دابوون، به هۆی ره‌خنه‌یه‌کی بچووک ده‌که‌ونه به‌ر تیغی سه‌رکوت و، به شێوه‌ی جۆراوجۆر وه‌لا ده‌نرێن. ئه‌م دیارده‌یه له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ده‌وری ده‌یه‌می سه‌رکۆماری له سالی 88 و ئێستا له به‌ره‌به‌ره‌ی هه‌ڵبژاردنی دوره‌ی نۆیه‌می مه‌جلیس به باشی خۆی ده‌رخستوه. ئه‌مه ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی هه‌ولی رێژیم بۆ یه‌کده‌ست کردنی ده‌سه‌ڵاته، له لایه‌کی دیکه نیشانه‌ی ترسی له راده‌به‌ده‌ری ئه‌و حکوومه‌ته له داهاتووی خۆیه‌تی. هه‌ر بۆیه ده‌بینین له‌م هه‌ڵبژاردنه دا ژماره‌یه‌کی زۆرتر له هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ئێران له نێوخۆ و تاراوگه دا هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسیان بایکۆت کردوه. به بروای ئێمه ئه‌م دیارده‌یه ده‌گه‌ڵ ئه‌وه که خالێکی هیوابه‌خشه، ده‌توانێ ببێته ده‌سپێکی تێکۆشانێکی به گوڕ و تینتر، به‌ربڵاوتر و کاریگه‌رتر به دژی ده‌سه‌ڵاتی نگریسی کۆماری ئیسلامی.
له 66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان دا، وێڕای پێشکێش کردنی پیرۆزبایی بیره‌وه‌ری ئه‌و رۆژه مه‌زنه له گه‌لی کورد به تایبه‌تی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هه‌موو ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان، سلاو ده‌نێرین بۆ گیانی پاکی دامه‌زرێنه‌رانی کۆمار به تایبه‌ت پێشه‌وای میلله‌تی کورد، قازی محه‌ممه‌دی نه‌مر و، سه‌رکه‌وتنی رۆڵه‌کانی دێمۆکڕات، رێبوارانی به ئه‌مه‌گی ئامانجه‌کانی کۆماری کوردستان و دامه‌زرێنه‌رانی له خه‌باته ره‌واکه‌یان دا به ئاوات ده‌خوازین و، هیوا ده‌رده‌بڕین که گه‌لی کورد له ژێر رێنوێنییه‌کانی پێشه‌وای نه‌مر به ئاواته له‌مێژینه‌کانی خۆی بگا.
به‌رز و پیرۆز بێ 2ی رێبه‌ندان، ساڵرۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان.
سه‌ربه‌رزی بۆ تێکۆشه‌رانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و، سه‌رجه‌م خه‌باتکارانی گه‌لی کورد که بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی کۆماری کوردستان خه‌بات ده‌که‌ن.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
2ی رێبه‌ندانی 139022ی ژانویه‌ی 2012