پێنج شەممە, 19 کانونی دووەم 2012 00:19

بۆ:ڕای گشتی کوردستان..
بەبۆنەی تێپەڕبوونی چوار ساڵ بەسەر دامەزراندنی گرووپی ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوری کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم ئەندام و لایەنگران، دۆستان، ڕۆژنامەنووسان، ڕوناکبیران و ڕۆشنبیران دەکەین، ھەروەھا پیرۆزبایی لەو بەڕێزانە دەکەین کە ڕۆڵیان لە بەڕێوبردنی ئەرکە قورسەکان و گەیاندنی پەیامە ڕاستەقینەکان بە جیھانی دەرەوە ھەبووە.
گروپی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە کاتێکدا دامەزرێنرا کە ڕۆژنامەنووسان لە ھەوڵێکی دڵسۆزانەدا ویستیان گەمارۆیەکی ناڕەوا کە بەسەر ناوچەیەکیبەرفراوانای ھەرێمی کوردستاندا سەپێنراوە بشکێنن. لە ڕاستیدا لەماوەی ئەو ٤ ساڵەدا سەرەڕای ھەبوونی زۆر کەموکوڕی و نەبوونی دڵنیایەکی ئەمنی لەناوخۆی کوردستان، بەڵام دەستەی بەڕێوبەری گرووپەکەمان لە چەندین چالاکی تایبەت بەڕۆژنامەنووسان بەشداریان کردووە و ڕۆڵی بەرچاویشیان بینیوە، بەڵام لە پێناو پاراستنی ئەمنیەت و گیانی ئەوان بلاوکردنەوەی ئەو جۆرە ھەواڵەمان بەپێویست نەزانیوە، بەدەر لەوە ئەو ھەوڵانەمان بە ئەرکی سەرشانی خۆمان زانیوە. ھیچ کاتێکیش لە ھیچ ھێزێک سڵمان نەکردۆتەوە ھەر زانیاریەکی ڕاست و دروستمان لابووبێت بەبێ پەردە ئاشکرامان کردووە، وەکو ھەوڵی سووتاندنی ھەرسێک کەناڵی ڕاگەیاندنی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان (KNN و پەیام و سپێدە).
ھەروەھا لە گەیاندنی کەیسی تیرۆرکردنی( عبدالستار تاھیر شەریف، سۆران مامە حەمە و سەردەشت عوسمان) ڕۆڵی خۆمان گێڕاوەو ڕاستی ڕووداوەکەمان بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ڕونکردۆتەوە. وەکو گروپی ڕۆژنامەنووسانی کوردستانیش ئەم یادە لە ھەرێمێکی ڕەشدا کە چەندین جار بەھۆی بوونی پێشێلکاری زۆری دژی ڕۆژنامەنووسان خراوەتە لیستی ڕەشەوە، لیچرەشەوە ئەندامانمان لەوە ئاگادار دەکەینەوە کەوا دوای ھاککردنی سایتەکەی پێشووترمان لە ھەوڵداین بۆ کردنەوەی سایتێکی مۆدێرن بەچەندین زمان.
گروپی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوری کوردستان
١٨-١-٢٠١٢
کورتەیەک لەبارەی گروپەوە:
لەسەرتایەوە بۆ تێکشکاندنی ئابڵۆقەی راگەیاندن لەسەر قەندیل، کەلەلایەن ھێزەکانی باشووری کوردستان، لەژێرفشاری حکومەتی تورکیا رێکەیان نەداکەڕۆژنانووسان رۆماڵی ھەواڵەکانی قەندیل بکەن.
لەرۆژی ١٨/١/٢٠٠٨ گروپی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور دامەزرا.
ھەرچەند تەمەنی گروپ کەمە بەڵام خۆشبەختانە ئەم چالاکیە دەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەبوو لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی.
کارێکی مێژووییش بوو لەژیانی ڕۆژنامەنوسان، دیارە لەمڕۆژەدا چەند ڕۆژنامەنوسێک بەباشیان زانی کەگروپێکی
ڕۆژنامەنوسی دروست بکەن بەناوی گروپی ڕۆژنامەنوسانی بێسنوری کوردستان، لێرەشەوە بەڵێویستی دەزانین گەرمترین ڵیرۆزبایی لەتەواوی ئەندامان و تەواوی ڕۆژنامەنوسان بکەین نیگەرانی خۆشمان ڕادەگەیەنین بەرامبەر ئەو ھەڵوێستەی حکومەتی ھەرێم کەلەھیچ یاسا و ڕێسایەکی دیموکراتی جێگەی نابێـتەوە کەبۆ ڕازیکردنی دڵی دوژمن گەمارۆ دەخاتە سەر
ناوچەیەکی کوردستان.
گروپی ڕۆژنامەنوسانی بێسنوری کوردستان دروستکراوی ھیچ پارت و لایەنێکی کوردی یان غەیرە کوردی نییە، بەڵکو دروستکراوە لەلایەن کۆمەڵێک نوسەرو ڕۆژنامەنوسی کوردستانەوە کەژمارەیەکیان لەناوخۆو ژمارەیەکیشیان لەدەرەوەی کوردستانن.
پەیامی گروڵەکەش تەنیا ڕاگەیاندنێکی ئازادە لەژێر چەتری ئازادی و سەربەخۆیی و بێلایەنی دا.
گروپی ڕۆژنامەنوسانی بێسنوری کوردستان خۆی بەخاوەنی ھەموو ئەو گەنج و لاوانە دەزانێت کەدەیانەوێت چەکی دەستیان قەڵەم بێت، لەڕێگەی ڕاگەیاندنەوە ڵەیامی ھاوڵاتیان دەگەیەننە دەسەڵاتی سەروو ڵیشەشیان تەنیا بڵاوکردنەوەی ڕاستی و لێبراوانە کاردەکەن دوور لەپیاھەڵدان بەھیچ کەس و لایەنێک.