چوار شەممە, 18 کانونی دووەم 2012 00:19

له‌به‌رامبه‌ر نه‌بوون ودابینه‌كردنی خزمه‌تگوزاری پێویست بۆ گه‌ره‌كه‌كه‌یان, هه‌فته‌ی ڕابوردو له‌به‌رواری 09.01.2012 دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی ئازادی2, سه‌ربه‌ناوچه‌ی ڕاپه‌ڕین له‌سلێمانی خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و بۆماوه‌یه‌كی كورت ڕێگای نێوان سلێمانی _كه‌ركوكیان داخست, پاش تێپه‌ڕبوونی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌م خۆپیشاندان ونا‌ڕه‌زایه‌تیه به‌رهه‌قه‌ی دانیشتوانی ئه‌م گه‌ڕه‌که، پۆلیسی بنكه‌ی ڕاپه‌ڕین له‌ڕێگه‌ی ناردنی نامه‌ی ئاگاداركردنه‌وه و وبانگكردنی كه‌سانێك كه‌به‌شداریان كردوه له‌و خۆپیشاندانه‌دا, ده‌یه‌وێ به‌لێپیچینه‌وه له‌و كه‌سانه, ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌نێو دانیشتوانی ئه‌و گه‌ره‌كه‌دا بڵاوبكاته‌وه ودووچاری سزادانیان بكات. دیاره ئامانج له‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ ترساندنی سه‌رجه‌م هه‌وڵاتیانی ناڕازی وده‌ست هه‌ڵگرتنیانه له‌خواسته‌کانی دابین کردنی خزمه‌تگوزاریه‌کان..
ئێمه له كاتێكدا كه به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م ڕه‌فتاره سه‌ركوتگه‌رانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌رین ده‌كه‌ین، هاوکات داواكارین كه ده‌ستبه‌جێ ده‌ست له‌م جۆره فشرانه هه‌لگرن. کۆمیته‌ی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان پشتگیری ته‌واوی خۆی بۆ سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانی دانیشتوانی گه‌ره‌كی ئازادی دوو ده‌رده‌بڕێ و حکومه‌ت به‌به‌رپرسیار ده‌زانێ له‌دابینکردنی ده‌ستبه‌جێی خزمه‌تگوزاره‌یه‌کان بۆ دانیشتوانی ئه‌م گه‌ڕه‌که‌و سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی کوردستان. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌خه‌ڵكی هه‌قخوازی ئه‌م گه‌ره‌كه وه‌ك هه‌ر شێوێنێكی دیكه‌ی ئه‌م كوردستانه به‌ده‌ست نه‌بوونی رێگاووبان و حزمه‌ت گوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن, هه‌ر بۆیه مافێكی ڕه‌واو ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ر ئه‌م خه‌ڵكه‌یه كه بێنه‌سه‌ر شه‌قام وڕێگاكان به‌مه‌به‌ستی خۆپیشاندان وخسته ڕووی داخوازیه‌كانیان, بگرنه‌به‌ر.
به‌ده‌ستهێنانی خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ر له‌ڕاستای باشکردنی هه‌لومه‌رجی ژیاندا ته‌نها به سووربوون له‌سه‌ر خواسته‌کان وڕاوه‌ستانی یه‌کگرتوو وهوشیارانه‌یان، به‌دی دێت و ده‌توانێ ده‌سه‌ڵاتداران ناچار بکات به‌جێبه‌جێکردنیان، هاوکات هه‌رجۆره فشارێکی پۆلیسی بۆسه‌ریان ناکام بکاته‌وه.
كۆمیته‌ی سلێمانی
حزبی كۆمونیستی كرێكاریی كوردستان
17/1/2012