یەک شەممە, 15 کانونی دووەم 2012 23:05

كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ، لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان
وه‌ك لای هه‌مووان ئاشكرایه كه له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته راشكاوه‌كانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان دژ به گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و كه‌مته‌رخه‌می یه‌كیه‌تی و پارتی له جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140) و دواجار له به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ی زه‌حمه‌تكێشان له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و به‌شداریكردنی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی (سۆسیالیست و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵی ئسلامی) له لیستێكی هه‌ڵبژاردنی تردا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی (25/7/2009) ، له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه پارتی و یه‌كیه‌تی له كاردانه‌وه‌یه‌كی چاوه‌روان نه‌كراو و له كوده‌تایه‌ك كه پێشتر سابیقه‌ی نه‌بووه له كوردستاندا ، له (28/3/2008)دا كۆمه‌ڵێك كه‌سیان له حزب جیاكرده‌وه و هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و دوای ته‌نانه‌ت (1) رۆژ له‌جیابونه‌وه‌یان ته‌واوی بودجه‌ی حزب و دواتریش ناوی حزب و ته‌نانه‌ت قه‌واره سیاسیه‌كه‌ی كۆمسیۆنی به‌غداشیان راده‌ستی ئه‌م جه‌ماعه‌ته كرد ، كه له به‌رامبه‌ردا ئێمه ناچاربووین به‌قه‌واره‌یه‌كی تر كه له كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ره‌سمیه‌تی هه‌بوو به‌ناوی (حزبی زه‌حمه‌تكێشانی سه‌ربه‌خۆی كوردستان) درێژه به‌كارو چالاكیه‌كانی خۆمان بده‌ین،
له‌م ماوه‌یه‌دا داوامان له حكومه‌تی هه‌رێم كرد كه هه‌ر به‌ناوی ئه‌و قه‌واره سیاسیه‌وه (حزبی زه‌حمه‌تكێشانی سه‌ربه‌خۆی كوردستان) مۆله‌تی ڕه‌سمی كاركردنی حزبی وه‌ربگرین ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌بێ بوونی هیچ پاساوێكی یاسایی ، به‌ڵكو زیاتر وه‌ك هه‌ڵوێستێكی سیاسی به‌و ناوه‌ش ئه‌و مۆڵه‌ته‌یان پێنه‌داین، بۆیه دواجار ناچار بووین كه به‌ناوی (حزبی ئاینده‌ی كوردستان) ئه‌م مۆڵه‌ته ڕه‌سمیه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرین، ئێستاش له‌ڕێگه‌ی ئه‌م بڵاوكراوه‌یه‌دا به‌هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه له‌مه‌ودوا ( حزبی زه‌حمه‌تكێشانی سه‌ربه‌خۆی كوردستان) له‌ژێر ناوی (حزبی ئاینده‌ی كوردستان) كه حزبێكی مۆڵه‌تپێدراوی ڕه‌سمییه درێژه به خه‌بات و تێكۆشانی خۆی ده‌دات.
هه‌ر لێره‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نین كه (حزبی ئاینده‌ی كوردستان) ته‌واوكه‌ری مێژووی پڕسه‌روه‌ری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و هه‌ڵوێسته سیاسی و بوێره‌كانی ده‌بێت له گۆڕه‌پانی كوردستاندا.
هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه ئۆرگان و داموده‌زگا حزبیه‌كانیشی ده‌گوازرێته‌وه بۆ سه‌رناوی ( حزبی ئاینده‌ی كوردستان) هه‌روه‌ك (حزبی ئاینده‌ی كوردستان) درێژه پێده‌ری هه‌موو ئه‌وپه‌یوه‌ندیه دۆستانه‌یه ده‌بێ كه (حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان) له (26) ساڵی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و عیراق و پارچه‌كانی كوردستان و دۆسته‌كانی له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا دروستیكردوه.
له‌كۆتاییدا"حزبی ئاینده‌ی كوردستان" هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌ندام و لایه‌نگرو كادیره خۆڕاگر‌و سه‌ربه‌رزه‌كانی دڵنیا ده‌كاته‌وه كه سورده‌بێ له‌سه‌ر درێژه‌پێدانی خه‌بات و تێكۆشان به‌هه‌مان هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی جارانی تا گه‌یشتن به‌ته‌واوی ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌رویانه‌وه مافی چاره‌ی خۆنوسین و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌و دروشمه‌ی كه له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه حزبی زه‌حمه‌تكێشان به شانازیه‌وه به‌رزی كردۆته‌وه.
15/1/2012
حزبی ئاینده‌ی كوردستان