بەیاننامەى گرووپى 88 لە هەڵەبجەى شەهید سەبارەت بە پێشەلکاریەکانى تورکیا دژ بە ڕۆژنامەنووسانى باکورى کوردستان

گروپى 88- هەڵەبجە شەهید

هەڵوکتانە سەر نوسینگەکانى ئاژانسى دەنگوباسى دیجلە لەلایەن پۆلیسى تورکەوە شەرمەزاریەکیتر و پەڵەیەکیترى ڕەشە بەناوچەوانى بکەرانى و سەرانى ئیستاى دەسەڵات لە تورکیا  ئەوەى کە دەزگا ئەمنیەکانى تورکیا کردیان لەبەرامبەر نوسینگەکانى ئاژانسى دەنگوباسى دیجلەو دەستگیرکردنى  ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانى ئەو ئاژانسە لەباکورى کوردستان و باقى شارەکانیترى تورکیا هەرهەمان ڕەفتارە کە لە باشورى کوردستان و لەشارى زاخۆ کرایە سەر ڕادیۆو تەلەفزیۆنى یەکگرتووى ئیسلامى و سوتاندنى ئۆفیسەکانیان و دەستگیرکردنى ڕۆژنامەنووسەکانى ئەو دەزگایانە هەر هەمان ئەو کارەیە کە ئێستا دەسەتى لەرزۆکى بەشار ئەسەد لە سوریا پێى هەڵدەستێت .

ئەم جۆرە کردەوانە پێمان دەڵین دوژمنانى کورد و دوژمنانى ئازادى لە هەرکویەک بن و بە هەرەزمانێک قسە بکەن و هەر بەرگێکیان لەبەردابێت یەک کار دەکەن و یەک ئامانجیان هەیە ئەویش کوشتنى ئازادى  لەمپەر دروستکردنە لەبەردەم بەدیهاتنى خەونى نەتەوەیەکى گەورى ژیردەستەى وەکو کورد.

پێمان وایە عەقڵیەتى دەسەڵاتدارانى ئەمڕۆى تورکیا هەر هەمان ئەو عەقڵیەتەیە کەلە سەرەتاى سەدەى بیستەوە پرۆژەى تواندەنەوەى نەتەوەکانیتر و یەک ڕەنگ و یەکپارچەکردنى ووڵاتى تورکیان دەوێت ئەوەشى کە گوایە ناویان ناوە پرۆژەى کراوە هیچ نییە جگە لە ڕوو پۆشێکى دۆرزنانە بۆ داپۆشینى کێشەیەکى گەورى چارەسەرنەکراوى وەک کێشەى کورد.

دەوڵەتى تورکیا بۆچى بیر لە پەلاماردان و داخستنى چاوى کامێراکان دەکاتەوە لەمڕۆدا ئایا پێى وایە بە داخستنى چاوى کامێراکان و دەستبەسەراگرتنى دۆکۆمینتەکان دەسبەسەرکردنى ڕۆژنامەنووسانى باکور دەتوانێت زوڵم و زۆرەکانى و پێشەلکاریەکانى بشارێتەوە کە ئێمە پێمان وایە دەسەڵاتدارانى تورکیا هێشتا لە دونیا پێشکەوتووى تەکنۆلۆژیاى ڕاگەیاندن تێنەگەشتوون چونکە ئەوە تەنها هارد دیسک و کۆمبوترەکان نین شوێنى هەڵگرتنى دۆکۆمینتەکانبن بەڵکو چاوى هەموو تاکێکى کورد عەدەسەى کامیرایە بۆ وینەگرتنى تاوانەکانتان و مێشک هەموو کوردێک شوێنى هەڵگرتن و ئەرشیفکردنى تاونەکاناتە و شەقامەکانى باکورى کوردستانیش شاشەى نمایشکردنى دەنگى ناڕەزاى گەل و تاوانى جەندرمەکانى ئێوەیە،ئیتر ئیوە بێ منەت بن 37 ڕۆژنامەنووس دەستگیر دەکەن ملیۆنان خەلک کارى گەیاندنى ئیش و ئازارەکانى میللەت و تاوانەکانى ئیوە دەگەیەنێت.

ئەوەى ئیستا دەنگى ناڕەزایی دروست کردووە لەسەر سوریا پیشاندانى ئەو هەموو پێشەلکاریانەى دەسەڵاتى ئەسەدە دژ بە هاوڵاتیانى سڤیلى سوریا ئەگەر چى دەسەڵاتى سوریا بە هەموو هێزى خۆیەوە ڕیگرى دەکات لە هەموو کەناڵەکانى ڕاگەیاندن و ڕێگەیان پێنادات کوشتارگەکانى هێزەکەى وێنەى ژن و منداڵ و هاوڵاتیانى سڤیلى سوریا  بگوازنەوە ،بەڵام هەر تاوانەکانى ئەسەد ناشاردرێتەوە لە کەمترین ماوەدا تاوانەکانى دەگەیەنرێتە هەموو جیهان.

ئێمە وەک گروپى 88 لە هەڵەبجەى شەهید بەتوندى ئیدانەى ئەو ڕەفتارەى دەوڵەتى تورکیاى فاشست دەکەین و هەموو ڕێگریەک لە  کارى ڕۆژنامەنووسى شەرمەزار دەکەین و پێمان وایە ئەم کارەى دەوڵەتى تورک پەردەى هەڵماڵى لەسەر ڕووى ڕاستەقینەى دەڵاسەتدارانى تورکە فاشستەکان .

گروپى88 لە هەڵەبجەى شەهید

22ى12ى2011