راگەیندراوی کۆمیتەی ناوەندی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان سەبارەت بە شەپۆلێکی سەر لە نوێ لە سیدارەدانی رۆڵەکانی ئێمە لە رۆژهەڵاتی کوردستان

هاونیشتمانانی خۆراگر

لاوانی ناسیونالیست

بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان

وا سەر لە نوێ شە پۆلێکی دیکەی رەق و کینە ی کەڵەکە بووی دەیان و سەدان ساڵەی داگیرکەرانی کوردستان دەر حەق بە رۆڵەکانی نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە فۆرمی لە سێدارەدان سەری هەڵدایەوە. دیارە ئەم دۆمەڵە بۆ گەنەی ئەجەمی داگیر کەر هەر لە سەفەوییەکانەوە بۆ قاجارەکان و پاڵەوییەکان و لەوانەیشەوە بۆ کۆماری ترسەنۆکی ئیسلامی ئێران نەک نوێ نییە ، بەڵکوو ریشە داکوتراوەبو هەر چەن ماوە جارێک شێرپەنجەی تینوی خوێن رشتنیان دەجولێتەوە و تۆڵەی بێ دەرەتانی و دۆڕانیان لە مەیدانەکانی نەبەردی راستەوخۆ لە گەڵ پێشمەرگەی کوردستان لە پۆڵێک دیلی ئەشکەنجە دروا ی ناو بەندیخانەکانیان بە سێدارەدان دەکەنەوە . هەر لەو پێوەندییە دایە کە چەندین خاڵی گرینگ بۆ کۆرو کۆمەڵە نێو نەتەوەیەکان بە گشتی و رۆڵەکانی نەتەوە بن دەستەکانی کۆماری ئیسلامی بە تایبەتی و بە تایبەتی تریش بۆ حزب و رێکخراوە سیاسیەکانی کوردستان ئاشکرا دەبێت کە بریتی یە لە.

:١- بە پێی شوناسو ناوە رۆک و کرداری دەسەڵات دارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم سێ دەیەدا ، دەبینین هەر کاتێک رۆژئاوایەکان بە گشتی و دەۆڵەتی نامەسئولی ئەمریکا بە تایبەتی ، دەکەونە وتووێژ لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئیران ، رژیمی ئیسلامی ئیران ئەم دانوستنانە دەکاتە کەرەستەی ئاوڕدانەوەیەک لە ناوخۆی ئێران و بێ هیچ سڵ کردنەوەیەک لە یاساورێسا نێونەتەوەیەکان دەست دەداتە گرتن و کوشتنی رۆڵەکانی نەتەوە بن دەستەکان بە گشتی و نەتەوەی کورد و بەلوچ بە تایبەتی

. 2 -دەردەکەویت کە ئەوەی هیوای بە لاچوونی سەرۆک کۆمارێک بۆ سەرۆک کۆماری دیکەی ئەو رژیمەیە بە هەڵەدا چووە و دەبێت شەرم لە هاندان بۆ دەنگ دانی خەڵک بە حەسەنی رۆحانی ، ئەحمەدی بەژاد و خاتەمی تا دەگاتە خۆمەینی گۆربرگۆر بکات

. 3 –هەر لەو پەیوەندییەدایە کە دەنگی دەهۆڵی هیومەن راتس وایچ دەردەکەویت و لەق و پۆپە بە ناو پارێزەرەکانی مافی مرۆڤ سەربە نەتەوە یەک گرتووەکان بۆ مرۆڤایەتی بە گشتی و رۆژهەڵاتییەکان بە تایبەتی رۆڵی پڕوپوچ و مەعاملە گەرانەیان روونتر دەبیت.

4 – هاوکات لە گەڵ سەرنج بە کرداری دڕندانەی کۆماری ئیسلامی ئێران و بێ دەنگی و چاوپۆشی دەوڵەتانی جیهان ،دەردەکەوێت کە بۆ رۆڵەکانی نەتەوە بن دەستەکان بە گشتی و رۆڵەکانی نەتەوەی کورد بە تایبەتی تەنیا و تەنیا دوو ریگا لە بەردەست دەمێنێتەوە: ئەلف : یا لە ناو بۆ گەن ونزمایی ژیان و هەموو رۆژێک شایەتی لە سێدارەدانی کچان و کۆران بە جەربزەتان ! ب: یا بە سەربەرزی ژیان و راپەرینێکی شەرافت مەندانەی سەرتاسەری بۆ بە دەست گرتنی چارەنووسیان.

 

کومیتەی ناوەندی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان هاوکات لە گەڵ هاوخەمی دەربڕین لە گەڵ بنەماڵەی سەربەرزی لە سێدارەدراوان ، شیرکۆمەعارفی،حبیب اللە گۆلپەری ،رەزا ئیسمائیلی، گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دڵنیا دەکەینەوەکە بە زوترین کات بە مێتودی خۆمان تۆڵەی کفن زەرد نەبوو دەکەینەوە .

بژی کورد

بژی کوردستان

کومیتەی ناوەندی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان