هەینی, 07 کانونی یەکەم 2012 00:45

هه‌ر وه‌ک هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن له ڕێگای پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوک و یوتوب گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی گه‌نجێکی مێرد منداڵ که به شێوه‌یه‌کی دڕندانه به دور له هه‌موو پێوانه‌یه‌کی مرۆڤانه له ژێر گوشار و سوکایه‌تی و ته‌عداکردن له ڕێگای به‌کار هینانی زه‌بروو زه‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌و ئه‌سلیحه و کۆکردنه‌وه‌ی کهسو کاری به‌شێوازیکی ئیجگار دڕندانه و نا مرۆڤانه ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌کرێته سه‌ر ئه‌م گه‌نجه.
ئێمه وه‌کو که‌سایه‌تی و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و حیزب و لایه‌نی سیاسیه‌کان زۆر به توندی ئه‌م کرده‌وه قێزه‌ونه سه‌رکۆنه ده‌که‌ین و ڕایئه‌گه‌یه‌نین که ئه‌م شێوازه له سوکایه‌تی و گوشار دانان و له‌که‌دار کردنی حورمه‌تی گه‌نجان به تاوانی جینائی ده‌ژمێردرێت. داوا ده‌که‌ین له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پۆلیس و دادگا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان، که هه‌نگاوی به په‌له هه ڵبگرن له پێناو دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌و کرده‌وه دڕندانه‌یه هه‌ڵساون وه هێنانیان بۆ به‌رده‌م دادگا‌و به سزا گه‌یاندنیان. هه‌ر جۆره تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌کی عه‌شایه‌ری و بڕیاردانێکی له سوڵحه عهشایریهکاندا ئه‌بێ نه‌مێنێ و هه‌ڵوه‌شێته‌وه.. هه‌روه‌ها ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه بۆ دانانی یاسایه‌ک دژ به له‌که‌دار کردنی حورمه‌ت و که‌سایه‌تی گه‌نجان وه سزادانی هه‌ر جۆره سوکایه‌تی و ئیهانه و گوشاردانان و ته‌عدا کردن وه به‌کار هینانی زه‌برو زه‌نگ به تاوانی قورس بژمێردرێت بۆ پاراستنی کۆمه‌ڵگا له‌م جۆره ده‌ستدرێژیانه.
ئێمه ئه‌وانه‌ی له خواره‌وه واژۆمان کردووه بانگه‌وازی خه‌ڵکی ئازادیخواز و پێشکه‌وتنخواز ئه‌که‌ین که په‌یوه‌ست بن به‌م که‌مپینه‌وه.
بۆ زانیاری و په‌یوه‌ندی کردن به‌م که‌مپینه‌وه به‌م ژمارانه له به‌رده‌ست داین
07701934971-( ئاراس هادی )
07702138035-( شاباز محمود )
ئیم‌یل : ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it