سێ شەممە, 21 شوبات 2012 22:29

كتێبی 60 ساڵ ژیانی تاڵبانی له‌لایه‌نی میتۆدۆلۆژیه‌وه، توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژووییی ساخته‌وبی كه‌ڵكه، له‌وانه‌یه ئۆباڵه‌كه‌ی بكه‌وێته ئه‌ستۆی قانعی فه‌روئه‌وانه‌ی كه‌هه‌ستاون به‌كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان، پێش ئه‌وه‌ی بچمه‌ناوورده‌كاری ئه‌م كتێبه‌وه‌كه زیاتر له دوجار خوێندومه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م كتێبه 1056 په‌یجه وخوێنه رله‌درێژه‌ی كتێبه‌كه داچاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ده‌كات كه گوی له به‌سه‌رهاتوو ژیانی تاڵه‌بانی بێت، دواتر دوچاری سه‌دمه‌یكی زۆرگه‌وره ده‌بی، كاتێك له‌كتێبێكی هه‌زاری په‌یجیدا، ته‌نها 300په‌ڕه تایبه‌ت كراوه به ژیانی به‌رێز جه‌لال تاڵه‌بانیه‌وه، به‌شێكی زۆری ئه‌و پرسانه‌ش كه وروژێنراون دورو نزیك په‌یوه‌ندیان به‌ژیانی تاڵه‌بانیه‌وه نییه، له‌وانه‌ش قانعی فه‌رنه‌یتوانیبی په‌یوه‌ندیان بدات به‌ژیانی تاڵه‌بانیه‌وه، ئه‌م كتێیه، مجێوه‌ر ئاساییی هه‌مو وشتێكت به‌رده‌ست دكه‌وێت، روداوه‌كانی ئێران، توركیا، ئه‌مریكا، كوردستان، هندستان، ئه‌فغانستان وبه سه‌رهاتی ژیانی كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی جیهانیش، ئه‌گه‌ربێت وئه‌م به‌شه‌له كتێبه‌كه لاببری ئه‌وا به دڵنیایه‌وه شتێك نامێنێته‌وه كه‌شایه‌نی خوێندنه‌وه‌بێت، بۆنموونه:لا (37، 73) كۆمه‌ڵێك زانیاری له‌سه‌ر ئێراق ورۆژهه‌ڵاتی نا‌ویین ده‌خوێنێته‌وه كه هیچ په‌یوه‌ندییكیان به‌یه‌كه‌وه نییه، به‌شێكی یه‌كجار زۆرله‌م داتایانه جێگای پرسیار‌و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنن، بۆنموونه:؛شاری كۆیه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره ؛قسه كردن له‌گه‌ڵ كه‌سێك به‌ناوی جه‌لال جۆبار، قانعی فه‌رو هاورێیانی بیریان له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه، كه پرسه ئیداری و جوگرافیه‌كان هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌مێژووی زاره‌كیه‌وه نییه؟!سه‌باره‌ت به مێژووی ئه‌م شاره راوبۆچوونی كۆمه‌ڵه كه‌سانێكی وه‌رگرتووه، كه ته‌مه‌نیان له گه‌ڵ مێژووی ئه‌م شاره‌دانایته‌وه، واته ئه‌و كه‌سانه هێشتا له دایك نه‌بوونه، بۆ نموونه: دكتۆر كه‌مال فواد، هێنده نه شاره‌زایانه مامه‌له گه‌ڵ ئه‌م كتێبه‌د اكراوه، كۆكه‌ره‌وه‌كانی نه‌یانتوانیوه به هۆی نه‌شارۆه زاییانه‌وه كه په‌یوه‌ندێكی راست و دروست و یه‌كتر ته‌واو كه‌ر له‌نێوان داتاكان دابدۆزنه‌وه، ئه‌وه‌ی كه‌ده‌ستیان كه‌وتووه، داویان ته ده‌ست تایپێسته‌كان وناویان ناوه مێژوو.
كێشه‌یه‌كی تری ئه‌م كتێبه، سودوه‌رگرتنه له‌كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه به مه‌به‌ست زیاتر زانستی كردنی توێژینه‌وه كه، له كاتێك دا زۆر به‌یان مزه‌وه‌رن وساخته‌ن، هه‌روه‌ها له درێژه‌ی كتێبه كه‌دا چاومان به كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه ده‌كه‌وێت كه نازانری هه‌ر كام له سه‌ر چاوانه په‌یوه‌ندیان به‌كام رسته وپراگرافه‌وه هه‌یه، له هه‌ر كام له سه‌ر چاوه‌كان چی وه‌رگیراوه، له راستییدا له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستییدا توێژه‌ر ده‌بێت به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌راوێزه‌كاندا بكات، له راستیدا ئه‌م میتۆده له كتێبه‌كه‌دا به ته‌واوه‌تی پشت گوی خراوه، نزیكه‌ی 40 سه‌رچاوه به كارهاتووه، به بی ئه‌وه‌ی ئاماژه بكرێت به‌وه‌ی كه له درێژه‌ی كتێبه‌كه‌دا سود له كامیان وه‌رگیراوه، ئه‌مه‌ش له بایه‌خی زانستی بوونی كتێبه‌كه‌ی كه‌متر كردووه‌ته‌وه.
سه‌ر چاوه زاره‌كیه‌كان
چاودێرانی ئه‌م كتێبه‌له ی ن ك ده‌ڵێن: كه له‌م پرۆژه‌یه‌دا، له گه‌ڵ 149 نه‌فر له هاوریێان، هاوشاریان وره‌قیبه سیاسیه‌كانی تاڵه‌بانی، 96 كه‌سایه‌تی سیاسی، 186 رۆشنبیر گفتوگۆ كراوه، بی گومان سود وه‌رگرتن ئابه‌م رێژه زۆره له سه‌رچاوه زاره‌كیه‌كانی كارێكی نوییه، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه، نازانری هه‌ر كام له سه‌ر چاوه‌كان باسیان له چی كردووه؟ بۆ نموونه، فه‌سڵی 5 ته‌رخان كراوه له‌بۆ 17 كه‌سایه‌تی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی زاره‌كه ناویان هاتووه، به‌ڵام ئاماژه به‌وه نه‌كراوه هه‌ر كام له‌م سه‌رچاوانه باسیان له كام رسته یان پاراگراف كردووه؟ له راستییدا نازانری ئه‌وه‌ی كه ده‌گێرێته‌وه كی یه؟بۆچی ئه‌و ده‌گێڕێته‌وه؟ دیار نییه، بۆچی ده‌بێت خوێنه‌ر باوه‌ر ِبه قسه‌كانی نزیكه‌كانی تاڵه‌بانی بكات؟ بۆچی ده‌بێت ساواكیكی دۆراو، عیسا پژمان باوه‌ری پی بكرێت؟ ئه‌م جۆره مامه‌ڵه كردنه له گه‌ڵ سه‌رچاوه زاره‌كیه‌كان دا، ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌كاته‌وه كه كۆ كه‌ره‌وانی ژیانی تاڵه‌بانی كه‌مترین زانیاریان هه‌بووه له سه‌رره‌وش ناسی مێژووی زاره‌كی، وه سودیان لی وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه‌كان ئه‌و فه‌سڵه‌ش كه بۆ سه‌رچاوه زاره‌كیه‌كان دانراوه به ته‌واوه‌تی خراوه‌ته ژێر پرسیاره‌وه.