سێ شەممە, 21 شوبات 2012 21:32

نوسینی: هێمن، توێژەران
هەرچەند ڕاست و ناڕاست بوونی ئەو واوتنەی دەسەڵات لە ئێران ئاساننیە لە بەرئەوەی پێشتر چەندجار دەسەڵات لە ئێران ڕایگەیاندبوو کە هەناردەی نەوەت بۆ چەند وڵاتی ئەوپایی دەبرێ بەڵام پاشان بەدرۆ خرایەوە، ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە.
ئایا ئەو هەوڵوێستەی دەسەڵات لە ئێران بەرامبەر بە وڵاتانی غەرب دواهەمین جۆڵانی داشی شەترنجی ئێران بۆ خۆلێنیزک کردنەوە لە غەرب و ئەمەریکایە یاخود، ئەوەش گەمەیەکی تری نوێ سیاسی نێوان زەلهێزەکانی غەرب و ئەمەریکا لەلایەک و دەسەڵات لە ئێران لە لایەکەی تری ئەو یارییەیە بۆ سەرقاڵکردنی میدیایە؟
ئەوڕۆشی دەگەڵ بێ، ڕاگەیاندنەکانی غەرب وئەمەریکا، تەنانەت هی ئیسرائلیش نەئەوەندە ڕوون وە نەئەوەندەش یەکلاکەرەوە بوون کە نیشانەیەکی جیدی تێکهەڵوچوون و پێکدادان و شەڕ نێوان دوو لایەنی کێشەکەی لێبەکەوێتەوە.
بەپێچەوانە، هەڵوێستی دوولایەنی دەرگیری ئەو کێشەیە مرۆڤ بەڕەورووی ساڵانی شەڕی سارد نێوان دوو بەرەی شەرق و غەرب دەکاتەوە.
پڕ ڕوون و ئاشکرایە کە غەرب وئەمەریکا دوای تەواوبوونی گەمەی شەڕی سارد نێوان شەرق و غەرب بەشێوەیەکی چالاک و حەکیمانە بۆ جێبەجیکردنی بەرژەوەندییەکانی ئابووری سیاسیی خۆیان بەدوایی دۆزینەوەی جێگەرێک بۆ بەرەی ڕووخاویی کۆمۆنیست بوون.
ئایا موناسبەتر لە نیزامێکی غەێرسوونە، واتە نیزامی شیعەی ئیسلامی لە ناوچەیەکی هەستیار و پڕلەبەرکەت بە سەروەتوسامان و سەرچاوەی سرووشتی، واتە ناوچەی کەنداو بۆ بەردەوامی گێرانی گەمەی سیاسی شەڕی ساردی دەستکردی غەرب و ئەمەریکا لە خەرەی زەوی لەبەردەست دا بوو؟
من پێوایە هەنوکە غەرب و ئەمەریکا بۆ ئەوەی بەتوانن ترس و نیگەرانی و سیاسەتی پڕچەککردنی وڵاتانی کەندا بەتایبەت و جیهان بە گشتی بەڕێوەبرن و کارگێڕی بکەن موناسبتریان لە نیزامی ئیسلامی شیعەی ئیران بۆ دەستکرد ناکرا.
دەنا چۆنە دەسەڵاتی ئێران هێندە بەهێزو پڕ چەک بە تەکنەلۆژیایی ئەوڕۆێی بووە کە غەرب و ئەمەریکا لەو پەڕی چەکداری و تکنەلۆژیایی پێشڕەفتەی ئەوڕۆیی خەونی نەوێران و مەترسی هێڕشکردن بۆ سەر ئێران بەخۆیانەوە دەبینن؟
مەرگەر فڕۆکەکانی جەنگی ئێران لە قۆناغی ئیستادا کۆنترین جەنگەندەکانی ناوچەی کەنداو نیین، و تەمەنی کەڵک لێ وەرگرتنیان کۆتایی ناهاتوە، تەنانەت فڕۆکەوانانی جمهۆری ئیسلامی لەترسی بڕبوونەوە هەڵفرین ناکەن؟.
ئایا مەگەر ئێران ئەوڕۆشی لە گەڵ بێ بۆ کڕینی یەدەکەکانی فڕۆکەجەنگەیەکانی فانتۆمی ساڵ بەسەر چوی ئەمەریکی هانا بۆ هەمو دەڵاڵێکی قاچاقچی چەکفڕۆش نابا و حازرنیە هەمو نرخێک بۆ دەست پێگەیشتن تەرخان بکا ؟
دەبێ ئەوەش بەگوترێ تەنانەت ئێران لە بەرهەمهێنانی بنزینی فڕۆکە بۆ هەڵفرین واتە کیڕۆزینیش ناتەوانە ئەێ چۆنە ئێران بۆت زەلهێز ودەسەڵاتێکی بەرهەڵا لە وڵاتانی بەتکنەلۆژی پێشڕەفتەی ئەوڕۆیی غەربی و ویلایەتەیەکگرتوەکان؟
ئایا ئێمە کە لەناو جیهانی زانستی زانیاری و تکنەلۆژیایی پێشڕەفتەی ئەوڕۆیی دا دەژین و بە کلیککردنی دوگەمەیەکی لاپتۆپ هەموو زانیارییەکی پێویستمان لەبەردەستە، ئەێ چۆنە ئەو باوەرەمان تێیدا درووست بووە کە ئێران بە بوچوونی غەرب و ئەمەریکا توانایی بەستنی باریکەی ئاوی هۆرمزی هەیە وە دەتوانی بە چەند کشتی جەنگی ساڵ بەسەرچوو مەترسی لە سەر هێزی ئاویی ئەمەریکا و غەرب درووست بکا و تەنانەت هێڕشیش بکاتە سەریان، ئەوان کە ئەو پەڕی تکنەلۆژیایی پێشڕەفتەیان لەبەردەستە؟
یاخود چۆ دەگونجێ بە بۆ چوونی پسپۆرانی ئابووری و نەوتی غەرب و ئەمەریکا، ئێران بەنەفرۆشتنی تەنانەت ٢٨% نەوتی بە غەرب بەتوانی بازارەکانی نەوت غەرب و ئەمەریکا پەک بخا، ئەوە لەکاتێکدایە کە عێراق لە ساڵی ٢٠١١ فرۆشتنی نەوتی بە بەراووردی ساڵەکانی دوای ڕووخانی نیزامی بەعسی لە بازارەکانی دەرەوە زیاتر لە ئێران بووە، تەنانەت عەرەبستان وە وڵاتانی کەندوا بەڵێنیان کردوە و ئامادەن لە حاڵەتی نەفڕۆشتی نەوتی ئێران بەغەرب ئەوکەمبوونەوەی نەوتی وڵاتانی غەرب پڕ کەنەوە؟
لەخشتەی خوارەوە ڕێژەی فرۆشتنی نەوتی ئێران بە وڵاتانی دەرەوە نیشاندراوە، ئاشکرا دێتە دی کڕیاری سەرەکی نەوتی ئێران ئەو وڵاتانن کە لە هەموو حاڵەتێکدا داکۆکی و پشتیوانیان لە ئێران کردوە.

ئایا غەربو ئەمەریکا و ئیسرائیل بەڕاستی دەیاهەوەێ هێڕشی سەربازی بکەنە سەر ئێران وە ئەو وڵاتە وەکو مەترسییەک لەسەر سەقامگیربوون وە سەروەری خۆیان بەراوورد دەکەن.
یان وڵاتانی غەرب و ئەمەریکا و ئیسرائیل جمهۆری ئیسلامی شیعەی ئێران وەکو ئامرازێک وە وەسیلەیەک بۆ جێبەجێ کردنی بەرژەوەندییەکان و بیردۆزی گلۆبالیزم واتە بەردەوامی شەڕی سارد بۆ فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی و زیندوڕاگرتنی نیزام ژێردەستکردن و چەوساندنەوەی میللەتانی جیهانی سی و لە حاڵەتی گەشەگرتن دا ئە ژماردن دەکەن؟
من پێوایە غەرب، ئەمەریکا تەنانەت ئیسرائیلیش لەو باوەرەدا نیین کە نیزامی شیعەی ئێران پێویستە بەرووخێ، بەڵکو ئەوان دەسەڵاتی شیعەی ئێران وەکو داواڵ یان مەترسەکێک بۆ قاودانی عەرەب وە گەمەی سیاسیی لە ناوچەکەنداو بە تایبەت و جیهانی ئیسلامی بە گشتی بۆ جێبەجێکردنی بەرژەوەندییەکان زلهێزەکان، واتە فرۆشتنی چەکوتەقەمەنی بەراوورد دەکەن.
پڕ ئاشکرایە ئێران لە ڕادەبەدەر فیشاڵ لێدان و شکۆپێدانی بەرنامەناوەکێکەی ئەکات ، بەڵام ئەمەریکاوغەرب و ئیسرائیلیش ئەوەندەی لەدەستیان بێ بۆ گەورەکردنی کێشەی ئێران کۆتاییان نەکردوە تا بمشێوەیە بازارگرمی و درووستبوونی مەترسی بۆ فرۆشتنی زەراتخانەکان یان فەراهەم بکەن.
دەرئەنجام و قۆرسایی وزەرەرمەندی داسەپاندنی گەومارۆ لەسەر ئێران لە لایەن وڵاتانی غەرب و ویلایەتەیەکگرتوەکان لەسەر شانو ملی خەڵکی هەژار و دەست تەنگی ئێرانە نە دەسەڵات، چینو تورکیاو شەورەوی هەموو ئیمکاناتیک یان بۆ بەلاردابردنی گەمارۆی داسەپاو لەلایەن غەرب وئەمەریکا لەسەر ئێران فەراهەم کردوە، ئەوەش بەس بەرژەوەندی ئەو سێ دەسەڵاتی یاریدەدەری ئێرانی لێکەوتۆتەوە.
ڕێکەوتی ٢١/٠٢/٢٠١٢