پێنج شەممە, 16 شوبات 2012 17:50

پێنوسه‌کان
ساڵێك پێش ئه‌م ده‌مه، ده‌سه‌ڵاتی کوردی و چه‌کداره‌کانی پارتی، له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانی سلێمانیدا، که بۆ خواستی خزمه‌تگوزاری و ئازادی و مافه‌کانیان ڕژانه سه‌رشه‌قام، به‌گولـله‌ی تفه‌نگه‌کانیان، زالوئاسا، ده‌میان ژه‌نییه خوێنی خه‌ڵك.
ئه‌وان، به‌مه تێراونه‌بوون و ده‌م ژه‌نینه‌که‌یان، درێژه‌ی کێشا و له‌زۆرێك له‌شار و شارۆچکه‌کانی تردا، چی‌یان به‌رده‌ست که‌وت، به‌بێ ترس، به‌بێ بیرکردنه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه ژیان و ئاینده‌ی خه‌ڵك و خواست و داواکانیان، به‌ربوونه ئێزه‌ی گیانیان و چه‌ندین که‌سی تریان خه‌ڵتانی خوێن کرد.
هه‌نوکه، 17 ی شوبات، ساڵڕۆژی خوێنبارینی کوردستانه. داواکارین له‌خه‌ڵكی کورد، له‌هه‌رجێگه‌یه‌کن، کۆببنه‌وه و یادی بکه‌نه‌وه و ده‌سه‌ڵات بخه‌نه به‌ر نه‌عره‌ته‌ی توڕه‌ییان.
خه‌ڵکی ئازادیخوازی کورد، له‌هه‌ر جێگایه‌کی دونیادان، چ له‌ناوخۆ و چ له‌ده‌ره‌وه‌یدا، کۆببنه‌وه و به‌یه‌که‌وه، دژ به‌م خوێنبارینه هه‌ڵوێستان هه‌بێت.
پێویسته، هه‌موو به‌یه‌که‌وه، ئه‌مجاره، له‌ساڵوه‌گه‌ردی خوێناوه‌که‌ی 17 ی شوباتدا، ببینه قه‌لغان بۆ گولـله‌کانی ئه‌وان و به‌یه‌که‌وه، سه‌رکۆنه‌ی بکه‌ین و ئه‌م ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مه پیاوسالار و حیزبی خێڵگه‌را و حیزبییه بازرگانانه بگۆڕین.
پێویسته، سبه‌ینێ، 17 ی خوێنباران، ئیدانه بکه‌ین. کۆببینه‌وه و خۆپیشاندان بکه‌ین. به‌م کاره‌شمان، قه‌ره‌بووی خوێنلێڕژاوه‌کانمان ده‌ده‌ینه‌وه.