شەممە, 28 کانونی دووەم 2012 04:09

نوسینی: لوقمانی حاجی که‌ریم
له‌ناو مێژووی هه‌نوکه و ڕابووردووی گه‌لانی جیهاندا، به‌رده‌وام، یاخیه‌کان له ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و له‌ژێر باری گرانی چه‌وساندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا، له‌دایك بوون و ده‌بن. ئه‌مانه، توانیویانه و ده‌توانن، رووداوه دانسقه و پڕحیکمه‌ته‌کان به سوودی کۆمه‌ڵگا و مرۆڤایه‌تیدا بخوڵقێنن. ( نه‌وه) که‌ی ئێمه‌ش، یه‌کێکه له‌و یاخی بووانه و ده‌کارێت و له‌توانیادایه، به‌رده‌وامی به‌یاخی بوونی خۆی بدات و بۆ هه‌میشه دژ به خواسته نه‌هه‌نگییه‌کانی تاكه ته‌ماعکاره‌کان و ده‌سه‌ڵاتی زاڵ ببێته‌وه.
نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕێبه‌رێکی یاخییه بۆ کۆی یاخی بوونه‌کانی خه‌ڵکی کورد. ئه‌و، له‌چمکی داهێنانه‌وه ده‌ڕوانێته تاقیکردنه‌وه‌کانی. هه‌رچۆن، به‌هه‌ڵوێسته نوێکه‌ی، سه‌باره‌ت به وه‌ده‌رنان و لێپێچینه‌وه‌ی له چووار ئه‌ندام په‌رله‌مانی لیسته‌که‌ی، له‌ناو په‌رله‌مانی کوردستاندا، سه‌لماندی، ئه‌و، ته‌نانه‌ت له‌خۆیشی یاخی ده‌بێت. ئالێره‌وه، یاخی بوون له‌خود، کردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێ کوێره‌یه که تاکی کورد به‌سه‌رجه‌م کێشه‌کانییه‌وه، له‌ناو پرسه گرنگه‌که‌یدا، ئاڵوده‌ی بووه و ناتوانێت له‌ئێخه‌ی خۆی بکاته‌وه.
ڕاڤه‌کردنی هه‌ڵوێسته‌که‌ی کاکه (نه‌وه)، گه‌لێ نهێنی گرنگی له‌گه‌ڵ خۆیدا ئاشکراکرد. که‌پێم وایه، له‌م سه‌رده‌مه‌وه باز ده‌دات و بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ له‌ئاینده‌دا، زیندوێتی خۆی ده‌پارێزێت و به‌رده‌وامیش له‌هزری تاکی کورددا، گه‌شه ده‌کات. ئه‌و، توانیویه‌تی له‌ناو ئه‌م دۆخه ئاڵۆسکاوه‌ی هه‌نوکه‌ی سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی خۆیی کوردییه‌وه وه‌ریان بگرێت و له‌یاخی بوونه‌کانیدا، به‌رجه‌سته‌یان بکات.
بوونیه‌تی کاکه‌نه‌وه، له‌چه‌رده‌یه‌ك ئه‌زمونی یاخیدا، بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه، به‌ده‌ستهێنانی کۆمه‌ڵێك داهێنانی نوێیه له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی کوردستاندا. وێڕای ئه‌وه‌ی گوزارشته له ڕه‌وتی گۆڕانکاری له‌فکر و فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی دیارده و سیاسه‌ته باوه‌کانی ئێستایه. له‌گه‌ڵیشیدا، ڕوتکردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسییه له‌به‌رگریکردنی بۆ مانه‌وه‌ی بیرکردنه‌وه سه‌پاوه‌کانی ناو حیزبه کلاسیکییه کوردستانییه‌کان.
هه‌نوکه، نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌م یاخی بوونه‌ی توانی متمانه‌ی زیاتر کۆبکاته‌وه و ڕێگاش بۆ کارێکی ته‌وقیتکراوی دیکه خۆش بکات که بتوانێت، ئه‌م جاره‌یان، کۆتایی به‌و هه‌موو زوڵم و زۆره بهێنێت که حیزبه‌سیاسیه‌کان و بنه‌ماڵه حیزبییه‌کان، ئاڵاندویانه‌ته ملی خه‌ڵکی کوردستان و خه‌ریکه به‌ته‌واوی ده‌یخنکێنن.
پێویسته، ئه‌م جاره، کاکه نه‌وه، یاخیبوونه‌که‌ی خۆی بگوێزێته‌وه بۆ ناو خه‌ڵك و سنورێک بۆ به‌رده‌وامیدان به ده‌سه‌ڵاتی حیزبسالاری خێڵگه‌رایی بهێنێت. پێویسته، له‌ساڵوه‌گه‌ردی خۆپیشاندانه خوێناویه‌کانی کوردستاندا، له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا یاخی ببن و ده‌سه‌ڵاتی هه‌نوکه‌ی کوردستان، له‌بنچینه‌وه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و بیانخه‌نه ژێرباجی تاوانه‌کانیانه‌وه. هه‌رچۆن، چووار ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌که‌ی فراکسیۆنی له‌که‌وتنی سوێنده‌که‌یاندا به‌یاخی بوونێك باج باران کرد. ئاواش، له‌ئاینده و ده‌مێکی نزیکدا، عیزرائیل به‌حه‌قیقی بهێنێته‌وه و ڕۆحیان بۆ ئه‌به‌د بکێشێت.
هه‌نوکه، ده‌می یاخی بوونی به‌کۆمه‌ڵه. ده‌می خه‌سڵه‌تدانه به به‌رده‌وام بوونی ناڕه‌زایی و به‌رخۆدان. ده‌می لێسه‌ندنه‌وه‌ی دراوه‌کانه له‌کۆمه‌ڵێك دز و جه‌رده و مرۆڤکوژی کورد. ده‌می ڕاوه‌دوونان و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و کورسیانه‌یه که بێجگه له‌به‌کارهێنانیان بۆ به‌هه‌ده‌ربردنی ده‌یان ملیار دۆلاری ساڵانه‌ی خه‌ڵك، هیچیان بۆ نه‌ته‌وه‌که‌یان نه‌کرد. ده‌می ڕاپه‌ڕین و یاخیبوونێکه، که‌بتوانێت مافه‌کانمان بۆ بگێڕێته‌وه و خه‌ڵك به ئاسووده‌یی شاد بکات و زامی سنووره دزراوه‌کانمان تیمار بکات.
به‌ڵێ، یاخی بوونه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕاڤه‌ی یاخی بوونێکی به‌کۆمه‌ڵمان بۆ ده‌هۆنێته‌وه که پێویسته بیخوڵقێنین و ئه‌م هه‌له گه‌وره‌یه له‌کیس خۆمان نه‌ده‌ین و هه‌موو به‌یه‌که‌وه ڕاپه‌ڕین.