ئایا شێواویی بازاری زێڕو پارە لە ئێران دەرئەنجامی گەمارۆی بانکی ناوەندی و نەوت لە لایەن غەرب و ئەمەریکایە؟

نوسینی: توێژەران، هێمن

شێواویی و ناسەقامگیربوونی بازار و نرخی زێڕ و دابەزینی بەهای تەمەنی ئێرانی بەرامبەر بە کەلوپەل پەێوەندی بەدوو فاکتۆری سەرەکیی هەیە.

یەکەم هۆکاریی ئالۆزیی و شێواویی بازارەکانی کڕین و فرۆشتنیی دۆڵارو زێڕ لە ئێران بەدەلیلیی پەسەند کردنی بڕیاری وڵاتانی غەربی و ئەمەریکا  لە بەرفەراوانی کردنی داسپاندنی گەمارۆ واتە وەستاندن و لەکار خستنی بانکی ناوەندی ئێران لە پەێوەندی کردنی بە سیستەمی دراوی جیهان وڕاوەستاندنیی فرۆشتنیی نەوتی ئێران بەوڵاتانی ئەوروپایە .

لە حاڵەتی بەتەواویی گەمارۆیی بانکی ناوەندی، ئێران لەوێڕای ناتوانی داهاتی نەوتی دۆڵار بۆ ئێران بەگۆزاێتەوە ئاوا ئێران توشیی قێرانی نەبوونی دراوی دەرەکیی دەبێ و بەناچار بۆ ئەوەی بەتوانێ دەسەڵاتی بەسەر بازارەکانی ناوخۆیی دا بێ، هانای بۆ فروشتنی زێڕو دۆڵار برد.

لە لایەک لەئاکامی ئەوە سیاستەی غەرب و ئەمەریکا و هەڵویستی دەوڵەتی ئەحمدی نەژاد نرخی زێڕ بەشێوەیەکی ناگونجاو بەرەو زیادبوون چوو و بەهۆی دابەزینی داهاتی گشتی دۆڵار لە ئێران چون بازرگانی زێڕ زیاتر بە دۆڵارە خریدوفرۆش دەکرێ خەڵک هێڕش بۆ کڕینی دۆلار لە بازارەکان  کڕین و فرۆشتنی دۆڵار برد ئاوا نرخی دۆڵار بەشێوەیەکی پێشبینی نەکراو زیادی کرد.

فاکتۆری دووهەمی شڵژاویی وناسەقامگیربوونی  بازاری زێڕ و دۆڵار مەسەلەی دروونزایی مڕڤ واتە کارتێکردنی بارودۆخ و هەڵویستی غەرب و ئەمەریکا بەرامبەر بە ئێران لە سەردەماغ و میشکی خەڵک بوو، دوای ئەوە غەرب و ئەمەریکا ڕایانگەیاند، لەوەبەدواوە گرێبەستەکانی نەوتی داهاتوویی نێوان ئێرانو وڵاتانی غەربی قەدەخەکراوەن، خەڵک بە شێوەیەکی خۆکار مەرترسییی رووحی تێیدا درووست بوو و هێڕشیی بۆ تیجارەتی دۆڵار و زێڕ لە بازارەکای کڕین و فرۆشتنی ئەودوو کەلوپەلە برد.

هەڵبەت پێویستە بەو فاکتۆرەش ئاماژە بەکرێ دەوڵەتی ئەحمدی نەژاد لە شێوواندن و ناسەقامگیربوونی بازارەکانی کڕین و فرۆشتنیی زێڕ و دۆڵار دەستێکی باڵایی بوو، بۆ ئەوە بتوانێ بەشێکی زۆر لە دراو کە لەدەست خەڵک دابو کۆیی کاتەوە.

بە پێی ڕێبازی ئابووری بازاری کراوە، دەوڵەت لە کاتەکانی درووست بوونی کێشەیی دراو لە بازارەکانی کڕین و فرۆشتن دەتوانێ لە ڕێگەی بانکی ناوەندی بۆ هێنانە ژێڕکێفی نرخی زێڕ، دراو و کەلوپەل لە دو سیاسەتیی ماڵیی واتە کۆنتروڵ کردنیی نرخی کەلوپەل و بەهایی پارە کەڵک وەرگرێ:

سیاسەتی یەکەم ناسراو بە سیاسەتی فراوانکردنی رێژە و بڕە پارەی گردان کراو لە بازنەی ئابوورییە، بەو سیاسەتە، ڕێبازی ئەریتی یان سونەتی ماڵیشی پێ دەگوترێت.

بە پێی ئەوە ڕێبازە بانکی ناوەندی دەرسەدی سوود لە سەر دراو بۆ بەکرێدانی لە لایەن بانکەکانی ناوخۆییەوە دادەبەزینێت بۆ ئەوەی بەکرێگری دراو ئاسانتر و ئەرزانتر بتوانێت پارە بۆ مەبەستەکانی پەرەپێدانی سەرمایەگوزاری قەرز بکات، ئاوا دراوی گردانکراو لە بازنەی ئابووری وڵات بەرفراوان دەکرێ، هەر چەند لە حاڵتێکی ئاوادا لەوانەی نرخی دراو بەرامبەر بە نرخی کەلوپەل دابەزێ.

لێرەدا من نامهەوێت بەوەردی لەمەڕ دەرئەنجامەکانی ئەو سیاسەتەی بانکی ناوەندی لێدوان بەکەم تەنانەت دەمهەوێت ئاماژە بەوە بەکەم کە دەوڵەت دەتوانێ بۆ بەرفراونی کردنی بڕە دراوی گردانکراو لە بازنەی ئابووری لەو سیاسەتە کەڵک وەرگرێ، بۆ ئاسانکاری بەکڕێدانی دراو.

سیاسەتی جۆری دووهەم ناسراوە بە سیاسەتی بەرتەسککردنی بڕ و ڕێژەی دراوی گردان کراو لە بازنەی ئابووریی وڵاتە، بە پێی ئەو ڕێباز و سیاسەتە نرخ و دەرسەدی سوودو قازانج لەسەر دراو بۆ بەکرێگرتنی زیاد دەکرێ بۆ ئەوە خەڵک زیاتر رەخبەت بۆ گەراندوەی دراو بۆ لای بانکەکان بکا.

کەوابوو بانکی ناوەندی وڵات نرخ یان دەرسەدی لەسەر دراو بۆ بەکرێدانی لای بانکەکانی ناوخۆیی بەرتەسک دەکاتەوە بەواتایەکی تر نرخی بەکرێدانی دراو زیاد دەکات. ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوە خەڵک ئەو بەشە لە داروەی کە لەبەردەستییدایە بێگەرێنێتەوە لای بانکەکان، ئاوا بڕ و ئەندازەی پارە لە بازنەی گردانکردنی ئابووری وڵات کەم دەکا و نرخی پارە لە بەرامبە کەلوپەل و خزمەت ئەگەر زیاد نەکا سەقامگیر دەبێ.

سەربارەت بە باردۆخی دراوی گردانکراو لە بازنەی ئابووری ئێران دەتوانیین بڵێین لە لایەک بڕوئەندازەی دراوی گردانکراو لە بازنەی ئابووری ئێران لە ڕادەبەدەرە بوو و دەوڵەتی ئەحمەدی نەژادی ڕوبروویی قێرانی پەککەوتویی ئابووریی و نەبوونی دراو کردبوو واتە دەوڵەت بۆ جێی بە جێ کارەکانی تەمەنی پێویست بوو.

لەلایەکی دیکە غەرب و ئەمەریکا هەوڵو تەقەلایان ئەوەبوو لە ڕیی داسپاندنی گەمارۆ لە سەر بانکی ناوەندی و ڕاوەستاندنی فرۆشی نەوت، ئێران ناچار بەگەرانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان بکەن، بەڵام هاوکات ئەو هەل و دەرفەتە بێ وێنەیە بۆ حکومەتی ئەحمدی نەژاد خۆڵقا بەدەستتێوەردانی بازاری زێر ودۆڵار بڕە دراوێکی زۆر کە لایی خەڵک بوو کۆیی بکاتەوە.

هەربۆیە لە ڕۆژەکانی یەکەمی ئاڵۆزیی و شێواویی بازاری دراو و زێڕ لەئێران دەسەڵات خۆی فرۆشیار و هاندەری کڕین و فرۆشتنیی زێڕو دۆڵار بوو، بمشێوەیە دەوڵەتی ئەحمدی نەژاد توانی زێڕو دۆڵارێکی زۆری بەنرخێکی باڵا بەخەڵک بەفرۆشیی.

ئیستا کە زێڕێکی ئیجگار زۆر بەقێمەتێکی باڵا و دۆڵارێکی زۆر بە نرخی ٢٣٠٠ تەمەن بە خەڵک فرۆشراوە دەوڵەت دەستی داوەتە سیاستەی بەرتەسککردنەوە دراو لەبازارەکانی ئێران، واتە زیاد کردنی نرخی بەکڕیدانی دراوی گردان لەبازنەی ئابووری وڵات بۆ ئەوەی خەڵک زێر ودۆڵارێکی کە بەنرخی سەرەوە کڕی بوو بە قیمەتێکی کەمتر بێفرۆشیی و دراوەکانی لانی بانکەکان پاشەکەوت بکا.

بەواتایەکی تر دەرسەی قەزرکردنی دراو چۆتەسەرەوە، ئەوەش بەمانایی بەرز بوونەوە نرخی پاشەکەوت کردنی پارە لای بانکەکانە، هەر بۆیە لە دوێنی تا ئەوڕۆ نرخی دۆڵار لە ٢٣٠٠ تەمەن بۆ ١٧٠٠ تەمەن دابەزیوە و بەهایی زێڕیش زیاتر لە ٣٠% کەمی کردوە.

لە ڕۆژانی داهاتوو لە بازارەکانی ئێران پێشنینی دەکرێ ئەوە ڕەت بەردەوام بێ و خەڵکێکی زۆر زەرەرێکی ئیجگار زۆری پێبەگات و دەوڵەتی ئەحمدی نەژادیش بڕەپارەیەکی زۆر کۆبکاتەوە و خۆیی لەکێشەکانی پێویستبوونی دراو دەرباز بکا تەنانەت وەکو ڕەفەندێک بۆ  هەڵبژاردەنەکانی پارلەمانی لە دوومانگی داهاتوودا بەکاریی بەهێنیی.