چوار شەممە, 26 تشرینی یەکەم 2011 11:54

ئامادەكرنى :بەنگینە پیرۆت نورى - چوارقوڕنە ..
ئەوكاتەى مۆبایل هاتە ووڵاتەكەمانەوە وەكو پیاوە بە تەمەنەكە ووتى "شتێكى بەنرخە بەڵام منداڵى ئەم عەسرە نرخى نازانێت"
گەنجێكیش پێى وایە"نەوەى دوێنىێ ئێوارە هەموو قسەیەك دەكات لەبەر ئەوەى بۆ ئیمرۆ ناژیت هەروەك ڕەنگە منیش سبەى هەمان قسە بە نەوەى ئیمرۆ بڵێم كە ڕەفتارەكانیم بە دڵ نەبوو،بۆیە بەلایەوە دوێنێ خۆشتربوو، بۆیە ئێمەى نەوەى نوێ لاى ئەو بوینەتە ئەو لادى ئەم عەسرە" لەم رێپۆرتاژەدا نامەوێت ببێتە شەڕى نەوەكان،ِچونكە من دەمەوێت هەردوو نەوە ساتێكى پێكەنیناوى بۆ چەند چركەیەكیش بێت بەیەكەوە بەسەر بەرین.مرۆڤ لە هەرتەمەنێكدابێت دەبێ بۆ ئێستا بژیت نەك كاتێكى نادیار.
هەوڵمدا هەموو ئەو كەسانە ببینم كەنوكتەیان لایە،لەم ڕێپۆرتاژەدا بۆ ئێوەى خوێنەران بیان نوسمەوە،بۆ ئەوەى نوكتە خۆشەكانى مۆبایل ڕەشەباى لەبیر چونەوە كاڵیان نەكاتەوە.سەرەتا بەو نوكتە خۆشە دەست پێدەكەین كە دكتۆرەیەك بۆى گێڕاینەوەو ووتى:
هاورێِیەكم بۆى گێڕامەوە كە(جارێكیان پیاوێك تهلهفون بۆ هاوڕێیەكەى دەكات،مۆبایلەكەى داخراوە بەعەرەبى كۆمپیتەر جواب دەداتەوەو دەڵىَ"الهاتف لزی.......هتد"ئەویش دەڵىَ توخوا خوشكێ ئەگەر بە زەحمەتى نازانى بیكە كوردى ئەمن عهربى نازانم).
ڕێبازمحمد كە لەدایك بووى 1987كورێكى ڕۆح سوك و ڕۆشنبیرە،بەسەرهاتى خۆى بۆ گێڕاینەوەو ووتى:
(ئێوارەكەى لەگەڵ خۆشەویستەكەم كاتمان دیارى كرد شەو قسەبكەین،زۆر چاوەروانم كرد نوكەیەك بكات،كات 2ى شەو ناچار خۆم تیلم بۆكرد نەمزانى كە ئەو خەوتوە،براكەى جوابى دامەوە منیش ووتم ببورە هەڵەم كرد ئەم ژمارەیەم لێداوە،براكەشى ووتى كورى باش ئەم ژمارەیە بەناوى دڵەكەم تۆمار كراوە هەڵەى چى).
شاڵاویش ووتى منیش ئەگەر دلبەرەكەم بە فریام نەهاتبا بەڕاستى ناخۆشمان دەكرد،باش بوزوو قوتارم بو كەهەر خەتاى ئەویش بو
(خۆشەویستەكەم بە مۆبایلى باوكى نوكەیەكى بۆ كردم پاش دە دەقیقە بۆیم كردەوە لەجیاتى خۆى باوكى هەڵى گرت نەمدەزانى چى بڵێم ئەوەندە نەبىَ ووتم هاوڕێین ئەویش باوەڕى نەدەكردو دەیپرسى بزانێت من كێم منیش نەدەبوایە خۆم ئاشكرا كردبا چونكە دەیناسیم هەتا كچە ووتى باوكە ڕاست دەكات هاوڕێین.ئەو كچە هەتا ڕازیم كرد ڕەقى لێم بوو ژمارە مۆبایلى لەترسى من گۆڕى،پاشان بە مۆبایلى باوكى تیلى بۆ دەكردم منیش كە باشتر ناسیم لەترسى ئەو ژمارەكەى خۆم گۆڕى)
ڕزگار ئەو كورە گەنجەیە كە لەبەر خاترى خۆشەویستەكەى كە ئێستا هاوسەریەتى مۆبایلى زۆر خۆش ویستوە،بەڵام ئەو باسى ئەو پەیوەندیە ناكات و باسێكى تر دەگێرێتەوەو ووتى(نزیكەى نیو سەعات دەبوو مۆبایلەكەم بە گوێوە بوو لەگەڵ هاوڕێیەكم بە رێگادا دەڕۆیشتین،بەناو گیرفانەكانمدا دەگەڕام هاوڕێیەكەم ئیشاڕتى دەدامىَ كەمن لەچى دەگەڕێم منیش ووتم مۆبایلەكەم، ئەویش ووتى ئەى ئەوە نیە بە گوێتەوەیەو قسەى پێدەكەى) ڕزگار ئەوەشى گێرایەوە كە :
(ئەو كاتى خانوومان دەكرد خەریكى چاككردنى زێرابەكە بوم،مۆبایلەكەشم لە سەر هەزە بوو،نایشارمەوە من لە مشك زۆر دەترسم،لەنەكاوێك مشك لە زێرابەكە دەرپەڕى و هەزەى مۆبایل لە گیرفانم لێدا وەخت بوو بتۆقم سەرم كێشا بە لێوارى زێرابەكە)
كامەران حمید خۆشناو كە ئێستاش كارمەندى بورجى ئاسیاسێڵە لە چوارقوڕنە،ووتى(ئەوسا مۆبایل كە تازە هاتبۆوە ووڵاتەكەمانەوە
گوێم لە پیاوێك ڕاگرتبو دەیویست پەیوەندى بكات،ئەو ژمارەیەیى داواى دەكرد داخرابوو كۆمپیوتەر وەڵامى دەدایەوەو كابراش لێیى نەدەزانى بە كچەى كۆمپیوتەرى دەوت درۆ دەكەیت وەڵائەو كەسەى من دەمەوێت ئێستا بێرەداڕۆى لەدەرەوەى بازنەى چى)
ووتى نوكتەیەك دەگێرمەوە بەو مەرجەى ناوم مەنوسە،منیش بەڵێنم پێیدا و ئەویش ووتى
( برادەرێكم لە مۆبایلى نەزانى بوو فێریان كردبوو ئۆكەى بكات و دایبخاتەوە،دەچێت لە بازار كارتى باڵانس بكڕێت دەربارەى بەكارهێنان پرسیارى زۆر لەدووكاندارەكە دەكات،ئەویش كەدەزانىَ لێیى نازانێت دەستكارى دەكات،ئەو بەستەزمانە دەچێتە پرسەى هاوڕێیەكى لەناكاو دەنگى زەڕەزەڕى كەر بەرز دەبێتەوە،ئەویش نازانێت مشغوڵى بكات بۆیە تا لە پرسە دەێتە دەر مۆبایلەكەى وەك كەر دەزەڕێنێت)
گۆرانیش بۆى گێڕامەوەو ووتى(خزمێكمان دەمێك بوو نەم دیبوو بە بەردەمى دووكانەكەم دا گوزەرى كردو بە پەلە سەلامێكى كردو بۆى دەرچو،بەس فریاى ئەوە كەوتم داواى ژمارە مۆبایلەكەى لىَ بكەم ئەویش ووتى شەو تەلەفونم بۆ بكە تا ژمارەكمت بدەمىَ)
هەر گۆران گێڕایەوەو ووتى(شەوێك هەوڵێكى زۆرمدا بەرنامەى بێدارانى شەو وەربگرم بۆم وەرنەدەگیرا،لەنەكاو وەرمگرت و رێك دەستم بە خوێندنەوەى شیعرەكەم كرد،وامزانى كاك ئیدریسى بێدارانە لەوە بێئاگابووم كە پەیوەندیەكە بۆ ژمارەى خۆشەویستەكەم ڕۆیشتوە،گوێم لە ژنێك بوو كە جوێن بارانى كردم و ووتى هەتیوە بەم شەوە شێت بووى تەلەفون بۆ ماڵان دەكەیت)
كورێكى تر بە ناوى پشدەر گێڕایەوەو ووتى(ژمارەیەك بە هاندى ئۆباما ماوەیەك بوو بە سەوتى كچانە ڕایدەبوار،هەندێك لە برادەرەكانمى هەڵخەڵەتاندبوو باڵانسى باشى لىَ سەندبوون،باش بوو زوو دەركەوت كە كوڕە دەنا من لەوان باشتر نەبووم چى داواى كردبایە بۆیم جىَ بەجىَ دەكرد)
تەنیا ئەو كوڕە خوێن شیرینە كە لەدایك بووى 1987بۆى گێڕامەوە كە دەتوانێت دەنگى خۆى وەكو دەنگى كچان لێبكات بەكوڕان ڕابوێرێت،(جارێكیان كوڕێك كەوتە داوەوەو شتێكى زۆرم پێیى كڕى و شوێنێكمان بۆ ژووان دیارى كرد،پاش نیوو كاتژمێر تەلەفونم بۆى كرد كە میوانمان هەیە لە جیاتى خۆم كوڕێكى هاوڕێم دەنێرم تا دیاریەكان بەودا بۆم بنێرێت،كە شتەكانم بۆ هات سەرم سوڕما لە گەمژەیى ئەو كوڕە چونكە بڕى150هەزار دینارو مۆبایلێكى"ِدى 500"و ملێكى زیوو گوارەیەكى زیوو كامێڕایەكى تەسویر و كارتێكى30دۆلارى ناردبوو)تەنیا ووتیشى(ئەوە جاران بەڵام ئێستا بۆ خۆشى جارجار بەبرادەرێك ڕادەبوێرم)
"ڕەنجەر ساڵح"ى شانۆكاریش گێڕایەوەو ووتى(ڕۆژەكەى زۆر ماندوو بووم هەر لە ئێوارەوە خەوتم،نیوە شەو خۆشەویستەكەم تیلى بۆ كردم زۆر خەوم دەهات لە نائاگایدا قسەم لەگەڵ دەكرد،بۆ شەوى دواتر كە بۆیم گێڕایەوە ئاگام لێیى نەبوە ئەگەر قسەم لەگەڵى كردوەو ووتى هەستم دەكرد كە لە نائاگایدایى بەڵام چى لێت دەمپرسى بە جوانى وەڵامت دەدامەوە)