چوار شەممە, 22 شوبات 2012 14:28

نوسینی: شۆڕش ڕووف سه‌رمۆردی
ماوه‌یه‌که له میدیاکانه‌وه جه‌نگێکی سارد له نێوان هه‌وادارانی یه‌کیه‌تی و پارتی دروست بووه به هۆی لابردنی وێنه‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزان له لایه‌ن سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانه‌وه کوردستانه‌وه که ئێستا ئه‌و پۆسته مۆڵکی یه‌کیه‌تیه،ئێمه ده‌زانین که وێنه‌ی سه‌رکرده نیشانه‌ی خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌و سه‌رکرده‌یه له ڕابردودا وه به‌دیهێنانی ڕۆژگارێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بۆ نه‌وه‌کانی دوای خۆی به‌و واتایه‌ی که سه‌رکرده باوکی گه‌له،هیچ که‌سێک لاری له خه‌بات و تێکۆشانی بارزانیه‌کان و مه‌لا مسته‌فا نیه له ڕابردودا به‌شێک له‌و ئازادیه‌ی ئه‌مڕۆش به‌رهه‌می خوێنی ئه‌وان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانیتری کورده،به‌ڵام لێره‌دا چه‌ند پرسیارێک دێته پێشه‌وه ئایا بارازانی خه‌باتی له پێناو هه‌ڵواسینی وێنه‌که‌ی داکردووه له په‌ڕله‌مان؟یاخود ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی و تێکۆشه‌رێکی باڵای کورده بۆ بچوک ده‌کرێته‌وه به‌س حیزبێکی سیاسی داکۆکی لێده‌کات؟ سه‌ره‌ڕای ئه‌م پرسیارانه‌ش حیزبێکی سیاسی وه‌کو پارتی که ئێستا سه‌رۆکه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمه ئه‌مڕۆ ته‌قه بوڵی جێگۆڕکێی وێنه‌یه‌ک نه‌که‌ن که له هیچ یاسایه‌کی ئه‌م هه‌رێمه ئاماژه‌ی پێنه‌کراوه ته‌نها چه‌سپاندنێکی زۆره ملێییه،ئه‌ی چۆن ده‌بێت بنه‌ماکانی دیموکراسی له‌م هه‌رێمه‌دا بچه‌سپێت و سبه‌ی خه‌ڵکی داوای لابردی سه‌رۆکی هه‌رێم خۆی بکه‌ن،به بڕوای من ئه‌مه زه‌نگێکی مه‌ترسیداره له سه‌ر داهاتووی کوردستان و چه‌سپاندنی دیموکراسی له‌م مه‌مله‌که‌ته،ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و ڕاستیه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم که ئه‌م وێنه نیه و ڕاستیه ئه‌گه‌ر داوای لابردنی بکه‌ن ده‌بێت به چ شێوازێک ڕوبه‌ڕوی گه له‌که‌ی ببێته‌وه؟؟
به تێڕوانینی من ئه‌گه‌ر وێنه‌یه‌ک شایه‌نی هه‌لواسین بێت له شوێنه حوکومی و گشتیه‌کاندا وێنه‌ی قازی محه‌مه‌دی سه‌رۆک کۆماری کوردستانه له‌به‌رئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا به پاکی و به ڕاستگۆیانه خه‌باتی کرد و دواتر خوێنی خۆی کرده قوربانی نه‌ته‌وه‌که‌ی.