چوار شەممە, 15 شوبات 2012 02:12

نوسینی: خه‌سره‌و سایه
به‌دوای ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی حکومه‌ت بۆ ده‌ستی پارتی ودیاری کردنی نێچرڤان به‌رزانی بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی حکومه‌تی تازه، داوای به‌شداری کردنی ژنان و وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری زیاتر، له‌م حکومه‌ته‌دا، کراوه‌ته باسێکی سه‌ر ڕۆژنامه‌و میدیاکانی کوردستان. گوایه مه‌به‌ست له‌مباسه، دانی ڕۆڵی زیاتره به‌ژن تا به‌فریای ئه‌و کێشانه بکه‌ون که‌به‌درێژایی 20 ساڵی ”حکومه‌تی خۆمالی“ ڕووبه‌ڕووی ژنان بۆته‌وه وده‌بێته‌وه!.
له‌م باره‌وه دیداری په‌خشان زه‌نگه‌نه، له‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی خانمان، که‌له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێردا، کردویه‌تی، داوای دانی پۆستی وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی به‌ژنان وه‌ک هه‌نگاوێک بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی ڕؤلێ ژنان، له‌نیچرڤان بارزانی و‌حکومه‌ته تازه‌که‌ی خسته‌ڕوو. پێشتریش له کۆبونه‌وه‌یه‌کی ڕیکخراوه‌کانی ژناندا، هه‌مان داوا به‌زیادکردنی له25%ی ژن له‌پۆسته وه‌زاریه‌کانی کابینه‌ی تازه‌دا، ڕاگه‌یاندراوه.
له‌باره‌ی ئه‌م باسه‌وه، سه‌ره‌تا ده‌بێ ئاماژه به‌وه بده‌ین، که‌خودی ئه‌م داوایه نیشانه‌ی یه‌ک واقعیه‌تی تاڵی ژنانی کوردستان ده‌خاته ڕوو که ساڵهای ساله تاوانی کاره‌ساته‌کانی خستۆته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان وحزبه‌کانیه‌وه.
ژنانی کوردستان به‌دوای ڕزگاربوون له‌ده‌ستی حکومه‌تی به‌عس لانی که‌می چاوه‌ڕوانیان ئه‌وه بوو که‌له‌ژێر سایه‌ی”حکومه‌ت وده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تیدا“ حه‌یسه‌تی ئینسانی و ئازادیه‌کانیان بۆ بگێڕدرێته‌وه. به‌لام به‌درێژایی ئه‌م مێژوه ژنانی کوردستان له‌لایه‌ن بۆرژوازی کورد وده‌سه‌ڵاتی حزبه ناسیونالیستییه‌کانیه‌وه، ڕابردویه‌کی تاڵتریان له‌وه‌ی که‌له‌به‌عسدا به‌سه‌رهات، تێپه‌ڕ کردووه.
ژنانی کوردستان که‌زۆرترین ڕێژه‌یان له‌بێکاری و نه‌خوێنده‌واری وتوندوتیژی خێزانی وکۆنه‌په‌رستی فه‌رهه‌نگی وپیاوسالاریان له‌پاڵ سه‌رکوت وجیاکاری وژێر ده‌سته‌یی و یه‌خسیربوون به‌کاری ناوماڵ و نه‌سه‌لماندنی ماف وئازادیه شه‌خسی و مه‌نده‌نیه‌کانیان، به‌رکه‌وتووه، خودی شه‌خسیه‌ت و که‌رامه‌تی ئینسانیان له‌ژێر پرسیاردایه. کوشتنی ده‌یان هه‌زار ژن به‌به‌هانه‌ی شه‌ره‌ف وناچاربوون به‌خۆکوژی وخۆ سوتاندنی هه‌زارانی تر، تاده‌گات به‌سوکایه‌تی کردن به‌ژنان وته‌سلیم کردنیان به‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامی و یاسای فره‌ژنی، ڕۆژانه ئینسانی ژنی کردۆته ئه‌کته‌ری تراژیدیترین کاره‌ساتی نامرۆڤانه، که‌به‌رده‌وام خۆی به‌رهه‌م دێنێته‌وه. هه‌موو ئه‌مانه په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش به‌نێوچاوانی ده‌سه‌ڵات وحکه‌مه‌تێکه‌وه وێناده‌که‌ن که‌بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی دایمه‌زراندووه. واقعیه‌تێکی ئاوا که‌ئابڕووی به ده‌سه‌ڵاتێک نه‌هێشتۆته‌وه، ئیتر کێ ده‌توانێ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه ڕاوه‌ستێت، که‌دانانی چه‌ند ژنه وه‌زیرێک ئه‌توانێ وه‌ڵام وه‌ر بگرێته‌وه؟
له‌مه‌ش زیاتر، هێشتا نێجرڤان بارزانی به‌مه‌رحه‌مه‌تی خۆی مه‌علومی نه‌کردوه که‌چه‌ند ژن له کابینه‌که‌یدا وه‌ک وه‌ڵامێک به‌داوای سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی خانمان و ڕێکخراوه‌کانی ژنانی داده‌مه‌زرێنێ و به‌چ ڕێژه‌یه‌ک، ڕؤڵی ژنان له‌م حکومه‌ته‌دا دیاری ده‌کات! به‌ڵام ئه‌وه‌ی زانراوه که حکومه‌تی دیموکراسی بۆرژوایی، شه‌رقی وقه‌ومگه‌رایی وئیسلامی، که‌له‌سه‌ر به‌شداری ”پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگا“ خۆی پێناسه کردووه، ڕۆڵی ژن ته‌نها موزایکێکه بۆ دیکۆری ده‌ره‌وه‌ی ساختمانی ده‌سه‌لاتی پیاوسالاری و مه‌لاو سه‌رۆکی حزب وعه‌شیره‌ت وته‌رقه‌ت وکه‌مایه‌تیه ئسنیکیه‌کان. له‌مه‌شدا ژنان ڕۆڵی هاوڵاتیان نییه وبه‌چاره‌که ئینسانێک حسابیان بۆکراوه.
بۆرژوازی کورد وده‌سه‌ڵاته‌که‌ی نمونه‌یه‌ک له‌دیموکراسی بۆرژوازی نیشانداوه که‌نه‌ک هه‌ر مافی ژنان وه‌ک هاوڵاتیه‌کی یه‌کسان جێگای تیا نابێته‌وه، به‌ڵکو به‌مه‌به‌ستی هه‌رزان ڕاگرتنی هیزی کاری کرێکاران وکاری خۆڕایی ژنانی ناوماڵ ومنالانی سه‌ر شه‌قام، ئاڵوده‌یه به‌یاساکانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی وفه‌رهه‌نگی پڕتوکاوی پیاوسالاری و ناموس په‌رستی وسه‌رکه‌وت کردنی بێپه‌رده‌ی ماف وئازادیه‌کانی ژنان، تا له‌م ڕیگایه‌وه ئینسانی ژن ڕۆڵی دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هێزی کاری پیاوان وگه‌وره‌کردنی مناڵانێک له‌ئه‌ستۆبگرن، تابازاڕی کاروسه‌رمایه له‌کوردستاندا به‌قازانجێکی زۆره‌وه له‌به‌رده‌م سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌مه‌ندان و بازرگانان وخاوه‌ن کۆمپانیاکان، دابنێت.
بۆرژوازی کورد وحزب و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی نه‌ده‌یه‌وێت و نه‌ده‌توانێ له‌که‌نار ژنان و مافی ئینسانیان ڕاوه‌ستێ، ئه‌وه‌شی که‌باسی ڕۆڵی ژن وڕێژه‌ی به‌شداربونیانه له‌حکومه‌ت و وه‌زاره‌تخانه‌کاندا، ته‌نها بۆکڕینه‌وه‌ی ئابڕویه‌کی ڕۆیشتووه. بۆ نیشاندانی دیموکراتی بوونی ئه‌م جه‌نابانه‌یه له‌به‌رده‌م ڕای گشتی دونیادا، تا سه‌رمایه‌کانی ئه‌مریکاو ڕۆژئاوا و پڕۆژه‌کانیان به‌ره‌و کوردستان سه‌ره‌و ژێر ببنه‌وه وله‌سایه‌یدا، بازاڕی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار که‌وه‌ک دوو کۆمپانیای گه‌نده‌ڵ وتاڵانچی له‌بازاڕدان، قازانجی بێ‌سنور کۆبکه‌نه‌وه.
به‌ڵام کێن ئه‌وانه‌ی که‌دڵیان بۆ به‌شداری ژنان له‌حکومه‌تدا خۆش کردوه‌و ئه‌مه به‌ده‌ستکه‌وت بۆژنانی کوردستان لێک ده‌ده‌نه‌وه؟
ژنانێکی شه‌هاده‌داری سه‌ر به‌چینی ناوه‌ند وئه‌و ڕێکخراوانه‌ی ژنان که تازه‌به‌تازه له‌گه‌ڵ هاتنی سوپای ئه‌مریکاو تۆپ وتانک وگولله‌ی مناڵکوژدا، ئاشنا بوون به‌بزوتنه‌وه‌ی فیمینیستی وئه‌لگۆکانی ”ڕێکخراوی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی“، ئه‌وانه‌ن که‌به‌هه‌ر شتێکی ”ژنێتی“دڵبه‌ستن و به‌دورله ئینسانیه‌ت و هه‌قی ئینسانی له‌ژنان ده‌ڕوانن، پێیان وایه‌که له‌ڕێگای بوونی ژنان له وه‌زاره‌ته‌کاندا، هۆکارێکه بۆ پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی!!. له‌کاتێکدا ئه‌مانه نایانه‌وێت نه‌ک هه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی که به‌ژنانی کوردوستان کراوه وده‌کرێ ببینن، به‌ڵکو سه‌رمه‌ستی پڕۆسه‌ی”چاکسازی“ وجوان کردنی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێکن که‌خۆی هۆکار وسه‌رچاوه‌ی مانه‌وه‌ی سته‌مێکه که‌به‌سه‌ر ژنانه‌وه‌یه‌و هه‌رخۆشی په‌ره‌پێده‌ری کوشتنی ژنانه. ته‌نانه‌ت ئه‌م ڕیزه له‌ژنان وڕێکخراوه‌کانیان نایانه‌وێت ته‌جروبه‌ی ژنانی هاوڕێی خۆیان له په‌رله‌مان وکابینه‌ی شه‌ش حکومه‌تی ڕابردوودا ببینن که‌چۆن هیچیان به‌هیچ نه‌کردو به‌قه‌د سه‌ره ده‌رزیه‌کیش له‌دۆخی ژنانیان نه‌گۆڕی. بگره بوونه ژنانێکی پاشکۆ به پیاوانی ده‌سه‌لات و تێکه‌ڵ بوون به‌گه‌نده‌ڵی و سیسته‌مێکی تالانچێتی.
بزوتنه‌وه‌ی ژنان له‌کوردستان، که بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی و چینایه‌تیه‌و له بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌دژی ده‌سه‌ڵات و یاسا‌و فه‌رهه‌نگی بۆرژوازی و بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و حزبه‌کانیه‌تی، ناتوانی بۆ باشکردنی ژیانی نێوه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان که ژنانن، هیچ چاوه‌روانیه‌کیان له‌وه هه‌بێت که‌به‌دانانی چه‌ند وه‌زیره ژنێک له‌کابینه‌ی تازه‌دا، ژنان له‌ماف و ئازادیه‌کانیان نزیک ده‌بنه‌وه. به‌لکو ده‌بێ خه‌باتی خۆیان بڕژێننه نێو جۆگه‌ی تێکۆشانێکه‌وه که‌هه‌ر ئێستا له کارگه‌و گه‌ره‌ک وناوه‌نده‌کانی کار‌و ماڵه‌کان و زانکۆکان، بۆ پێکهێنانی ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێرانه‌ی کومه‌ڵگاو به‌دیهێنانی ئازادی ویه‌کسانی وژیانێکی شایسته‌ی ئینسانی به‌ڕیکه‌وتوه.