چوار شەممە, 15 شوبات 2012 00:39

نوسینی: به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
ڕه‌نگه له‌ناو كورددا،هیچ ده‌ردێك به‌قه‌ده‌ر خۆخۆری و خۆكوژی،ترسناك و كاره‌ساتبارتر نه‌بووبێت،ئه‌مه مێژووییه‌كی كۆنی هه‌یه،ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می میرنشینه‌كانه‌وه،یه‌ك ئه‌ماره‌ت نییه براكه‌ی یان هاوخه‌باته‌كه‌ی خیانه‌تی لێنه‌كردبێت،به‌جۆرێك ده‌ستی له‌گه‌ڵ تورك و فارس و بێگانه‌دا تێكه‌ڵ كردووه،تا هاوڕه‌گه‌زو زمانه‌كه‌ی خۆی له‌ناوبدات و شانازیشی پێوه كردووه."ئه‌حمه‌د پاشا"ی میری بابان به "ڕیچ" ئه‌لێت:ئه‌نجامی دووبه‌ره‌كی میره‌كانمان،تیاچوونی خۆمانه،ئه‌گینا فارس و عوسمانیه‌كان ده‌ره‌قه‌تمان نه‌ده‌هاتن.
به‌ڕێز"نه‌وشیروان مسته‌فا" له‌كتێبی "میرایه‌تی بابان له‌نێوان به‌رداشی ڕۆم و عه‌جه‌م"دا،له‌ژێر سه‌رباس و مانشێتی "5براو 37ساڵ براكوژیدا،باس له‌وه ئه‌كات كه میره‌كانی بابان،چۆن بۆ سه‌رشۆڕكردنی براكانی خۆیان،په‌نایان بردۆته به‌رئێران و عوسمانیه‌كان،كه بۆماوه‌ی (37)ساڵ ئه‌مه پیشه‌ی ئه‌و (5) برایه ده‌بێت.له‌هه‌موو شۆڕش و مه‌رگه‌ساته‌كاندا سه‌ركرده‌یه‌ك خه‌تی تورك و ئه‌وی تر هی فارس و یه‌كێكی تر بێگانه‌یه‌كی تری هه‌ڵبَژاردووه،له‌به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه وابووه،هه‌تا ئه‌گاته (17) ی شوبات،كه یه‌كێتی و پارتی چوون یه‌خه‌ی ئێرانیان گرت تاڕزگاریان بكه‌ن له‌و دۆخه‌ی تێیكه‌وتوون،(بێگومان ئێرانیش مه‌رجی هه‌یه).گۆِرانیش له‌په‌رله‌مانی به‌غداو ماڵه‌كه‌ی مالیكی‌دا داد‌و بێدادی خۆی هه‌ڵڕشت.بیرمه ڕۆژنامه‌ی "هاوڵاتی" یش،ئه‌مه‌ی كردبووه مانشێتی یه‌كێك له‌ژماره‌كانی.ئه‌م ده‌رده كوشنده‌یه له‌شه‌ڕی ناوخۆش وابوو،كه بریتی بوو له جه‌نگی نفوسی ئێران و توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان.سه‌ره‌نجام زیانێكی به‌رچاوی مادی و جه‌سته‌یی و ده‌رونی پێگه‌یاندین،تائێستاش ئاسه‌واره‌كه‌ی به‌سه‌ر باری حوكمڕانی و ژێرخان و سه‌رخانمانه‌وه ماوه.ئێستاش وێرای ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پۆخڵه‌واته‌كان گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ژیان و ئاینده‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌و،بێ‌ئومێد كردنی كوردانی پارچه‌كانی تر.هێشتا سه‌ركرده‌كانی كورد له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و فارس و مالیكی و نوجێفی دائه‌نیشن،به‌ڵام كوفرێكی گه‌وره‌یه له‌ناوخۆدا سازش بۆیه‌كتر بكه‌ن و،ته‌كبیرێك بكه‌ن پێكه‌وه.كاتیش دره‌نگه‌و ترس له‌فه‌وتانی قه‌زیه‌ی كورد هه‌یه،له‌و فه‌زایه‌ی له‌ده‌ورو به‌رمان ئه‌گوزه‌رێت.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئومێد نییه چاكسازی سیاسی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌نجام بدرێت.زه‌حمه‌تیشه دروستكه‌رانی بڕیاڕ له‌مه‌ولا یارییه‌كی باش بكه‌ن.چونكه تاهه‌نووكه نه‌ك ناتوانن گردبونه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی سازبده‌ن،به‌ڵكو ترسمان هه‌یه له‌گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌كه‌تولات و پیاوپیاوێنه‌ی له‌باشوور ئه‌گوزه‌رێت،دزه پێبكه‌نه ناوچه‌كانی تر.له‌م ڕۆژانه سه‌ته‌لایتی "نه‌وروز" كه كوردن و خه‌باتێكی بێ وچان درێژه پێئه‌ده‌ن.بانگیان كردم بۆ گفتوگۆیه‌ك،به‌ڵام زۆر به‌نهێنی و ترسه‌وه كاریان ئه‌كرد له‌كه‌ناڵه‌كه‌دا،ته‌نانه‌ت هیچ قوتعه‌یه‌كیان هه‌ڵنه‌واسیبوو!!.به‌پوختییه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌م هه‌رێمه پێی راگه‌یاندون:ئه‌وله‌ویه‌ت لای ئێمه ئێرانه.ئه‌گه‌ر به‌جۆرێك بجوڵێنه‌وه كه‌ناڵه‌كه‌تان پێدائه‌خه‌ین..!.ئێ باشه بۆچی كه‌ناڵی سه‌حه‌رو جه‌زیره‌یه‌ك كه هه‌موو قه‌زیه‌ی كوردیان له‌مێژوودا به‌قه‌د ئه‌و تاكه‌پێڵاوه ئیبرازنه‌كردووه كه گیرایه "بۆش".ئه‌مانه به‌كه‌یفی خۆیان هاوشانی هه‌زاران سیخوڕ ته‌راتێن بكه‌ن و دۆخه‌كان ڕووماڵ بكه‌ن،كه‌چی كوردێك ئه‌مه نه‌كات..!.ئه‌زانن ئه‌گه‌ر فریانه‌كه‌وین جێگای خۆمان نابێته‌وه له‌هه‌ندێ ڕه‌هه‌نده‌وه.
ئیتر،پڕبه‌هێزی خۆمان دروشمی "یان كوردستان یان نه‌مان" به‌رزبكه‌ینه‌وه،ئه‌وان نه‌مانی كوردستانیان ئامانجه له‌به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند نه‌هه‌نگێك.كه خه‌ریكه ته‌واوی قه‌زیه‌ی كورد قووت ئه‌ده‌ن،ئه‌وان یه‌ك دروشم و كۆنسێپت نییه له‌سه‌رده‌می شاخدا،بانگه‌شه‌یان بۆكردبێت و ئێستا دژی نه‌بن.ئه‌وان لایانداوه،چیتر له‌شه‌قام و ئاستی ئۆپۆزسیۆنیشدا ئه‌بێت بێنه ده‌نگ و ڕانه‌وه‌ستن،ماكیاڤیللی له‌سه‌رده‌می ترسی تیاچوونی ئیتاڵیادا،ووتی :"گه‌رده‌لوله‌كه سه‌ركێشانه هه‌ڵیكردوو،پێویسته كه‌شتییه‌كه زه‌ریا بداته پێش خۆی،نیشتمان له‌مه‌ترسیدایه،پێویسته ته‌واوی خودی خۆتی پێ ببه‌خشی."
"مارتن لۆسه‌ر"یش ئه‌ڵێت: تراژیدیای گه‌وره سته‌مكاری كه‌سه خراپه‌كان نییه،به‌ڵكو بێده‌نگی كه‌سه چاكه‌كانه".پێویسته نوخبه‌و چاكه‌كاران،وابكه‌ن ئه‌م به‌هاو خووه ناله‌باره مێژووییه بگۆڕن و وه‌ده‌ری بنێن.ئه‌م كلتوری نا گردبونه‌وه‌و نه كڵۆكیه ته‌ڵاق بدرێت،تا چاكسازی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی بێته دی.ئه‌م گۆڕانه وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌یه‌و هه‌موو نمونه ناشرینه‌كانی مێژوو ئه‌وه‌ستێنێت.