سێ شەممە, 14 شوبات 2012 22:47

نوسینی: دیاری محمد
ماوه‌یه‌كه كوژرانی هاوڵاتیه‌كی زاخۆ له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه به‌گرینگی باسی لێوه ده‌كرێت و ده‌گوترێت ئه‌م هاوڵاتیه له‌لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه سزادراوه سایتێكی سه‌ربه‌پارتێكی ئیسلامی نوسیویه‌تی په‌كه‌كه هاوڵاتیه‌ك له‌سێداره‌ده‌دات گۆڤارێكی تریش هه‌مان مانشێتی دووباره كرده‌وه ئه‌ویش گێڕانه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ كرد ڕۆژنامه‌یه‌كیش له‌ڕاپۆرتێكدا باس و خواسێكی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی وروژاندووه كه‌له‌سه‌ره‌تاوه تاكۆتایی پڕیه‌تی له‌هه‌ڵه و كه‌م و كوڕی چونكه زه‌قترین هه‌ڵه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ئه‌وه‌یه كه‌هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌ست نیشان نه‌كردووه ئینجا ڕێگایه‌كی سه‌ختی بڕیوه گه‌یشتۆته ئه‌و شوێنه‌ی كه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا كراوه یاخود ئاماده‌كاری ڕاپۆرته‌كه وه‌ك چاو‌دێر له‌وێ ئاماده‌بووه ئه‌وه‌شی باس نه‌كردووه كه‌چۆن ده‌ستی به‌ناوه‌ڕۆكی لێكۆڵینه‌وه و دانپێدانانه‌كانی كه‌سی كوژراو گه‌یشتووه سه‌یرتر له‌وه‌ش باسی له‌وه كردووه كه‌ده‌ستی هه‌بووه له‌پشت ڕووداوه‌كه‌ی ڕۆبۆسكی ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم نوسیویه‌تی له 29-12 ده‌ستگیركراون ڕووداوه‌كه‌ی ڕۆبۆسكی هه‌مان به‌ره‌به‌یان ڕوویدا ئه‌ی چۆن ئه‌و هاوڵاتیه توانی له‌چه‌ند چركه‌ساتێك به‌چ ته‌كنه‌لۆژیاییه‌ك ئه‌و زانیارییانه‌ی بۆ توركیا گواستنه‌وه،
یاخود له‌گۆتره نوسراوه كه‌ئه‌و هاوڵاتیه ده‌ستی هه‌بووه له‌ده‌ست نیشانكردنی شوێنی چه‌ند به‌رپرسێكی په‌كه‌كه و دواتر بۆردومانكردنیان له‌لایه‌ن توركیاوه ئه‌وه‌ش جێگای سه‌رنج و تێڕامانه.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم هیچ په‌له‌ی ناوێت كه‌ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت پێده‌چێت به‌مزووانه ڕوون ببێته‌وه كه ئه‌و هاوڵاتیه‌ی له‌زاخۆ كوژراوه *ناوی چیه؟ له‌لایه‌ن كێ كوژراوه؟ له‌سه‌رچی كوژراوه؟ ئه‌مانه سێ پرسیارن كه‌زۆر كه‌س ده‌یانكات به‌ڵام ده‌بێت هێزی پاراستنی گه‌ل باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه یاخود كۆما جڤاكێن كوردستان كه‌جه‌كه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بداته‌وه چونكه له‌ئێستادا په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئه‌وان ڕاده‌كێشترێت ده‌بێت ئه‌وانیش زوو یان دره‌نگ به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن.