یەک شەممە, 05 شوبات 2012 23:08

نوسینی: جه‌لال چوارتایی
له 11ی سپتامبه‌ری 2001دا ڕووداوێکی سه‌رسام ڕوویدا ، ئه‌و ڕووداوه‌ش بریتی بوو له په‌لامارێکی تیرۆریستی له‌لایه‌ن دوو که‌سی سه‌ر به قاعیده‌وه بۆسه‌ر هه‌ردوو بینای بازرگانی ئه‌مریکا . ئه‌م ڕووداوه بیانوویه‌کی باش بوو بۆ ئه‌مریکا تاکو له ژێر ناوی " شه‌ڕ له دژی تیرۆر " خۆی بخزێنێته نێو ئه‌فغانستان و و عێراق و زیاتر گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوێن دادۆشێت .
من هیچ گومانم له‌وه‌دا نییه که تیرۆریسته‌کان سه‌ر به قاعیده بوون . به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره ئه‌وه‌یه ، چۆن دوو که‌سی سه‌ر به قاعیده به‌ناو سه‌دان کۆنترۆڵ و له یه‌ک کاتدا گه‌یشتنه دوو فڕگه‌ی ئه‌مریکی و دوو فڕۆکه‌یان ڕفاند و په‌لاماری دوو بینای ناوه‌ندی بازرگانیان دا و ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکی " سی‌ئای‌ئه‌ی "ش هیچ ئاگاداریان نه‌بوو ؟ !
به باوه‌ڕی من ڕووداوه‌که زۆر پێچه‌وانه‌یه ، ئه‌وه‌ی پیلانه‌که‌ی داڕشت خودی " سی‌ئای‌ئه‌ی " بوو ، ئه‌وه‌ی به کاره‌که‌ش هه‌ستا ڕێکخراوی القاعیده بوو ، سودمه‌ندیش له‌و ڕووداوه‌دا خودی ئه‌مریکا بوو چونکه هه‌م زیاتر گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی دادۆشی و هه‌م ئاژاوه‌ی زیاتریشی خسته نێو گه‌لانه‌وه .
" سی‌ئای‌ئه‌ی " ئه‌و ده‌زگایه‌یه که هه‌موو کارێک ئه‌نجام ده‌دات بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا ، له‌و پێناوه‌شدا خۆی ده‌گه‌یه‌نێته هه‌موو جیهان و له هه‌ر جێگه‌یه‌کیش چه‌ند بازرگانێک به کرێ ده‌گرێت بۆ سه‌رخستنی کاره‌کانی خۆی . باشترین بازرگان‌یش له نێو به‌رپرسانی لایه‌نه ئیسلامیه‌کان و به تایبه‌ت " القاعیده " په‌یدا ده‌بێت ، که بۆ پڕکردنی گیرفانیان هانا ده‌به‌نه به‌ر فریودانی که‌سه گه‌مژه‌کان . ئاسانترین و هه‌رزانترین گوته‌ش بۆ فریوانی که‌سه گه‌مژه‌کان " الجیهاد و فی سبیل الله "یه .
له 1ی شوباتی 2004دا ڕووداوێکی هاوشێوه‌ی 11ی سپته‌مبه‌ر ڕوویدا ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان نه له ئه‌مریکا بوو و نه " سی‌ئای‌ئه‌ی "ش پیلانه‌که‌ی داڕشتبوو ، به‌ڵکو ئه‌مجاره‌یان له باشووری کوردستان و له شاری هه‌ولێری دێرین ئه‌نجام درا . دوو تیرۆریست به نێو سه‌دان زاڵگه‌ی پارتی‌دا خۆیان گه‌یانده هه‌ولێری دێرین ، ڕوویان کرده دوو جێگه‌ی جیاواز ، دوو ناوه‌ندی جیاوازیان ته‌قانده‌وه .
تۆ بڵێی پاراستنێک که هه‌ناسه‌دانی مرۆڤه‌کانی کۆنترۆڵ کردووه به‌ڵام ئاگاداری ئه‌م ڕووداوه نه‌بێت ؟ ئه‌ی چۆنه له ڕووداوێکی وه‌هادا که ده‌یان به‌رپرسی باڵا کوژران به‌ڵام یه‌ک به‌رزانی و یه‌ک کۆنه پارتی نه‌کوژران ؟
به باوه‌ڕی من ڕووداوی 1ی شوبات شانۆیه‌کی سه‌رکه‌وتوو بوو ، ئه‌وه‌ی سیناریۆکه‌ی به‌ڕێوه برد خودی " پاراستن " بوو . بۆ ئه‌م سیناریۆیه‌ش گیرفانی یه‌کێک له بازرگانه‌کانی القاعیده‌یان پڕ کردووه ، کاکی بازرگان‌یش ده‌ستێک هی خۆی نه‌بێت ماری پێ ده‌گرێت .
ده‌زگاکانی ( سی‌ئای‌ئه‌ی ) و ( پاراستن ) له پیشه‌دا هاوشێوه‌ن ، پیشه‌یان تیرۆر و به‌رژه‌وه‌ندییه به‌ڵام له ئه‌رکدا پێچه‌وانه‌ن . ئه‌رکی " سی‌ئای‌ئه‌ی " تیرۆری گه‌لانی جیهان و به بنه‌ماگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکایه ، به‌ڵام ئه‌رکی " پاراستن " تیرۆری که‌سایه‌تی کورد و به بنه‌ماگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه .
ئه‌وانه‌ی له لقی دووی پارتی کوژران هیچیان پارتی نه‌بوون ، به‌ڵکو سه‌رجه‌میان بریتی بوون له به‌رپرسانی " حیزبی سۆسیالیست و پارتی گه‌ل و پاسۆک " که له‌گه‌ڵ پارتی‌دا یه‌کیان گرتبوو . ئه‌و که‌سانه ببوونه کۆسپێک له‌به‌رده‌م بنه‌ماڵه‌ی بارزانی‌دا ، چونکه یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی یه‌کگرتنیان دوورخستنه‌وه‌ی پارتی بوو له بنه‌ماڵه‌په‌رستی و ئاڵوگۆڕکردنی ده‌سه‌ڵات . کاریگه‌رترین که‌سیش له‌و به‌رپرسانه " سامی عبدالڕه‌حمان و سه‌عد عه‌بدوڵا " بوون ، بۆ چه‌واشه‌کردنی ڕووداوه‌که‌ش دوو که‌سی بێ ئاگا له سیاسه‌تیان هێنایه پێش ، ئه‌و دوو که‌سه‌ش" به‌یانی کچی سامی عبدالرحمان و چناری کچی سه‌عد عه‌بدوڵا " بوون که نه‌یان ده‌زانی به‌ر و پشتی سیاسه‌ت کوێوه که‌وتووه .
به باوه‌ڕی من ئه‌وه‌ی پیلانی 1ی شوباتی داڕشت خودی " پاراستن " بوو ، ئه‌وه‌ی پیلانه‌که‌ی ڕاپه‌ڕاند القاعیده بوو ، ئه‌وه‌ی کاره‌که‌ی ئه‌نجامدا دوو تیرۆریسته گه‌مژه‌که بوون ، سودمه‌ندی سه‌ره‌کیش بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بوو ، چونکه هه‌م له‌و به‌رپرسانه ڕزگاریان بوو که وه‌کو کۆسپ ده‌بینران و هه‌م میراتی هه‌ر سێ حیزبیش " سۆسیالیست و گه‌ل و پاسۆک " بۆ بنه‌ماڵه مایه‌وه .
له‌وانه‌یه خوێنه‌ر بپرسێت و بڵێت :- ئه‌ی بۆچی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌کێتی نیشتمانیش کرایه ئامانج ؟
په‌لاماردانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی ته‌نها بۆ شاردنه‌وه‌ی پیلانه‌که بوو ، تاکو هه‌ست نه‌کرێت که ده‌ستی پاراستن له‌و ڕووداوه‌دا هه‌یه . هه‌ڵبه‌ت له ڕابردوودا پیلانی له‌و جۆره له‌لایه‌ن یه‌کێتیشه‌وه داڕێژراوه .
بۆ نموونه له ساڵی 1993دا یه‌کێتی ده‌یویست سه‌رکوتی " بزوتنه‌وه‌ی جوتیاران و عه‌شیره‌تی میراوده‌لی " بکات له ناوچه‌ی پشده‌ر ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تاڵه‌بانی فه‌رمانی‌دا به بزوتنه‌وه‌ی جوتیاران که په‌لاماری میراوده‌لیه‌کان بده‌ن ، به مه‌رجی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا په‌لاماری ئه‌و میراوده‌لیانه بده‌ن که له نێو یه‌کێتیدان و پاشان پاکتاوی ئه‌و میراوده‌لیانه‌ش بکه‌ن که له نێو پارتی‌دا جێگه‌یان گرتووه تاکو هه‌ست نه‌کرێت که یه‌کێتی ئه‌م پیلانه‌ی داڕشتووه . له هه‌مان کاتدا خودی تاڵه‌بانی بروسکه بۆ مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌ڕینی یه‌کێتی ده‌نێرێت و ئاگاداریان ده‌کات که پاش ئه‌وه‌ی میراوده‌لیه‌کان پاکتاو کران ئه‌و کات به ناوی بنه‌بڕکردنی ئاژاوه‌وه سه‌رکوتی بزوتنه‌وه‌ی جوتیاران بکه‌ن .