گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ سوپاى توركیا شپرزه‌ ده‌كه‌ن بەریتانیا: کوردێک بە تاوانی ئەندام بوونی لە داعش دادگایی كرا نۆتینگهام : یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیکی کوردان به‌رێوه‌ چوو. دەزگای ڕاگەیاندنی پێنوسەکان: پرسەنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا دەکات جەمیل بایک: لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێردا لەگەڵ پارتی ئاگربەستمان هەبوو سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

کەواتە جەلالی سام ئاغا بکەن بەڕێکخەریی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان

06/18/2017 11:38:49 بەهرۆز جەعفەر


ھیچ گومان ھەڵناگرێت، بزوتنەوەی گۆڕان لەدوای کۆچی دوایی گەش مردە کاک " نەوشیروان مستەفا" ەوە، تادێت توانای بڕیاردانی لاواز ئەبێت. لەناو گەنجەکاندا تین و توانایەکی نوێ بۆ ژیانێکی سیاسیی نوێ بەدی ئەکرێت، لەناو بەتەمەنەکانیشدا، دوو ئاڕاستەو کێبڕکێ ھەیە.
بزوتنەوەی گۆڕان، ئاماژەیە بە بزوتنەوەیەکی سیاسیی جەماوەریی، کە حزبی دەنگدەرەو، مۆدێلێکی نوێیە لە کایەی حوکمڕانی کوردییداو، سەرەتایەکی تەواو فەرمیشە بۆ سەرھەڵدانی ئۆپۆزسیۆنی مەدەنی لەناو کورددا. کۆچی دوایی ڕێکخەریی گشتی ئەم بزوتنەوەیەش حاڵەتێک بووەو، قۆناغێکە لە ژیانی سیاسیی دا ئەبێت تێپەڕێنرێت، بۆ؟. چونکە نیوە زیاتری ھەڵسوڕاوانی ئەم بزوتنەوەیە دوور لەچاوی ئامرازەکانی میدیا، ئەزانن بارودۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەچ ھەلومەرجێکدا تێ ئەپەڕێت و، تا دێت گوزەرانی خەڵکی کوردستانیش بە ھۆی کێشە ناوخۆییەکانەوە خراپ تر ئەبێت، تێ ئەگەن کە بزوتنەوەی گۆڕان لە ئاستی پراکتیک دا زۆربەی کارتەکانی دۆڕاندووە، دۆڕانێک کە ڕوویان نەیەت بێژن ئێمە تیمێکی سیاسیی و میدیایی لاواز بووین لە حکومەت و پەرلەمان و حزبایەتی دا، ھەروەھا ئەزانن چارەسەر تەنھا دوو بژاردەیە: یان ئەوەتا لەگەڵ پارتی و یەکێتی ڕێک ئەکەون تا قۆناغی دوای ڕیفراندۆم و، پەرلەمان کارا بکەنەوە، یان ئەوەیە ھەرێمی سولەیمانی جیا ئەکەنەوەو ئیدارەیەکی باشی ژیانی ھاوڵاتیان و ناوچەکە بدەن.
لەھەردوو حاڵەتەکەدا، ڕیسک و سەرکێشی ئەوێت، کەس لەناو گەنجەکان و پیرەکان دا ئەو جورئەتە ناکا، بڕیار لەسەر ھەر بژاردەیەک بدات. بێجگە لەوەش بزوتنەوەی گۆڕان پێویستی بەوەیە ئیتر واز لە سۆز و لاواندنەوە بھێنێت بەرانبەر بە کۆچی دوایی خوالێخۆشبو "نەوشیروان مستەفا". ئەمە سیاسەتە شین و شەپۆڕ نییە، چونکە لەوە زیاتر کێشەکانی ناو بزوتنەوەی گۆڕان قووڵتر ئەبنەوە. 
جا لەبەرئەوەی گۆڕان بە خێرایی تووشی سێ قەیران بووە: لە ئاستی ناوخۆییدا ڕێکخەریی گشتی نییە، لە ئاستی پارێزگای سولەیمانی دا پارێزگاو ناوچەکە بە بێ سەروبەرەیی ئەچێتە ڕێوە، لە ئاستی ھەرێم و عێراق دا، پێویستی بە بڕیاردانی ژیرانە ھەیە، کە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا ئەمیش بێتە دەست. لە حاڵەتێکی وادا، بزوتنەوەی گۆڕان پێویستی بە کاراکتەرێکە لەدەرەوەی گردی زەرگەتەوە، بۆ ماوەی ساڵێک یان دووان بە دەنگی جڤاتی گشتی و ئەنجومەنی سیاسیی ئەو بزوتنەوەیە خێرا بکرێتە ڕێکخەریی گشتی، بۆ نا، خۆ گۆڕان حزبی بزنس و سەدان کۆمپانیاو چاڵە نەوت و بەرژەوەندی گەورە نییە. لەم ڕووەوە بۆ ئێستا ھیچ کاراکتەرێک لە " جەلالی سام ئاغا" گونجاو تر و، فریاد ڕەس تر نییە، بۆ بزوتنەوەی گۆڕان. بۆچی؟
یەکەم: جەلالی سام ئاغا، ھاوڕێی نزیکی کاک نەوشیروان بووە لە مناڵییەوە، پاشان چەندن جار کاک نەوشیروان وتویەتی پشتگیریی ئەکەین بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێم، ئینجا سولەیمانی واتەنی " کوڕی شارەکەیە".
دووەم: جەلالی سام ئاغا نزیکەی (٤٥) چل و پێنج ساڵ ئەزمونی کاری ئیداری و دارایی ھەیە، لە ناوەڕاستی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو لە بەغدا کۆلێجی ئابوریی و بازرگانی تەواو کردووە. ھەشت ساڵ سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی بووە، (٢٧٥٠) ڕاپۆرتی لەسەر گەندەڵکاران ئامادەکردووەو، (٨٦) ڕاپۆرتی ھەستیاری پێش (٢٠١١) داوە بە داواکاریی گشتی، کەدەستی لەکاریش کێشایەوە گوتی " من جسمێکی غەریبم لەناوتانا....شەرەفمەند نیم بەو وەزیفەیە"..ئەو ملیارەھا دینار و دۆلاری لە قۆڕگی گەندەڵکاران ھێنایە دەرەوە.
سێ: ھاوشێوەی نەوشیروان مستەفا، جەلالی سام ئاغا ش خاوەنی ھیچ موڵک و کۆمپانیاو بەرژەوەندییەک نییە، بە پێچەوانەوە ئەوەی ھەیبوە بەخشیویەتی، خانوەکەی خۆی لە گردی سەرچنار، چل ساڵ ئەبێت تیا ئەژی، بەخشیویەتی بە وەزارەتی تەندروستی، خوشکی کۆچی دوایی کردووە و مامۆستای ناوداری شار بووە، لە موڵکی خۆی خوێندگەی دروستکردووە، خوشکێکی دیکەی لە ڕاقی ترین شوێنی شارا، شووققەکەی خۆی داوە بە وەزارەتی پەروەردە، تا بیکەن بە دایەنگەو باخچەی ساوایان منداڵانی تیا پەروەردە بکرێت.
چوار: کە دەستی لەکار کێشاوەتەوە، نە ئۆتۆمبیل نە پاسەوانی لەگەڵ خۆی نەبردووە، داواشی کردووە کە مووچەی خانەنشینیەکەی بدەن بە کەمئەندامان و زیندانیانی سیاسیی و چینەکانی تر. جگەلەوەی ناوبراو کەسێکی ھەقبێژ و قسە لەڕووە، یەک لەو کەسانەیە کە تاڵەبانی خۆشی ویستووەو، ڕێزی لێگرتووە، میدیاکان گێڕایانەوە، کە لەدانیشتن دا، لەبری بڵێت " وەڵا مام جەلال ئەوە وانییە" وتویەتی " وەڵا ھیچ وانییە".
پێنجەم: جەلالی سام ئاغا، کاراکتەرێکە، کۆدەنگی لەسەرە، ڕەنگە گۆڕان لەناوخۆیدا کەسێک دیاری بکات بۆ پۆستی ڕێکخەریی گشتی، نەک لەسەر ئاستی کوردستان، لەناو خوودی خۆشیاندا، ئەو کۆدەنگیەی لەسەر نەبێت، لە کاتێکدا پەکەکە، پارتی، یەکگرتوو، یەکێتی، کۆمەڵ، میدیاکان، لایەنەکانی تر، سیاسییە عێراقیەکان، ڕۆشنبیرانی ھەندەران، ھەموو ئەمانە ڕایان لەسەر جەلالی سام ئاغا یەکە، یان نزیکە لەیەکەوە. بە دەستێکی ئەمین و پیاوێکی نەجیبی ئەزانن. لە ناو بزوتنەوەی گۆڕان دا گەنجەکان ئیلھام یان لەمەوە وەرگرتووە کە باسی گەندەڵکاران ئەکەن، چونکە ڕاپۆرتەکانی چاودێریی دارایی یان لە ڕێگەی پەرلەمانەوە دەستکەوتووە. بە تەمەنەکانیش ھەر ئەوەیان ئەوێ گوێیان بۆ بگیرێ. 
پێویست بە کات کوشتن ناکات، بزوتنەوەی گۆڕان ھەتا کۆنگرە ئەبەستێت، ساڵێکی تر، یان دووانی تر، باشترین دەرچەو بژاردەی سیاسیی ژیرانە ئەوەیە "جەلالی عومەری سام ئاغا" بکەن کەسی یەکەمی خۆیان، مادام ئەتانەوێ دۆخی ناوخۆیی نەتەقێتەوەو، بزوتنەوەکە نەکەوێتە ژێر کاریگەری باڵەکانی یەکێتی و، بڕیارەکانی پارتییەوەو، ئەتانەوێت ڕێبازەکەی نەوشیروان مستەفاش کاڵ نەبێتەوە، بڕیارەکان لەبەرژەوەندی باڵای نیشتیمان و، سزادانی سەرپێچیکاران بێت، دەی  کەواتە جەلالی سام ئاغا بکەنە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان.