گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ سوپاى توركیا شپرزه‌ ده‌كه‌ن بەریتانیا: کوردێک بە تاوانی ئەندام بوونی لە داعش دادگایی كرا نۆتینگهام : یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیکی کوردان به‌رێوه‌ چوو. دەزگای ڕاگەیاندنی پێنوسەکان: پرسەنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا دەکات جەمیل بایک: لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێردا لەگەڵ پارتی ئاگربەستمان هەبوو سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ سوپاى توركیا شپرزه‌ ده‌كه‌ن

06/18/2017 11:31:29 پێنوسەکان

پێنوسه‌كان

گەریلاکان لە جولەمێرگ و دێرسیم چالاکی ئەنجام دەدەن ناوەندی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە سەبارەت بە چالاکی گەریلاکان لە دەرسیم و جولەمێرگ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، ئەمڕۆ بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک سەبارەت بە وردەکاریی چالاکییەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل دژی سوپای تورک زانیاری بڵاوکردەوە. ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند:"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکەرەم و شەهید نالین موش لە گەڤەری جولەمێڕگ ڕیزە چالاکییەکیان ئەنجامدا، ڕۆژی ١٤ی حوزەیران کاتژمێر ٠١:٣٠ی بەرەبەیانی هێزەکانمان گروپێکی سەربازی سوپای تورکیان لە گەڤەر بە ئامانج گرت، ژمارەی کوژراوان و بریندارانی سەربازانی سوپا لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا نەزانرا". لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هەپەگە ڕایگەیاندووە:"دوێنێ کاتژمێر ٠٦:٠٠ی سەرلەبەیانی گەریلاکان دژی بارەگایەکی سەربازی سوپای تورک لە گەڤەر چالاکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەشدا ڕوون نەکرایەوە چەند سەربازی تورک کوژران یان برینداربوون، هەر دوێنێ کاتژمێر ٠٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ هێزەکانمان لە گردی عەلیشێری گەڤەر یەکینەیەکی سوپای تورکیان خستە ژێڕ چاودێرییەوە و پاشان چالاکییەکیان دژیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا شەش سەربازی تورک کوژران و دوو سەربازی دیکەش بریبنداربوون". هەپەگە لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەش دا:"ڕۆژی ١٤ی حوزەیران کاتژمێڕ ٠٨:١٠ خولەکی شەوێ، هێزەکانمان لە گەڕەکی پەهلیڤانی ناوەندی جولەمێرگ دژی زرێپۆشێکی لە جۆری کوبرای سوپای تورک چالاکیان ئەنجامدا، نەزانرا لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا چەند سەربازی تورک کوژران یان برینداربوون". سەبارەت بە چالاکی گەریلاکان لە دەرسیمیش ڕایگەیاند:"دوێنێ هێزەکانمان دژی خاڵی پشکنینی هالبۆری ناوەندی دەرسیم چالاکییەکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا و سەربازێکیش برینداربوو". لە بەشی کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هەپەگە باسی لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورک کردووە و ڕایگەیاندوە:"سوپای تورک لە دۆڵی هارچیک دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن کردووە و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستڕێژی گولـلەی لە هاوڵاتیانی مەدەنی کردووە و ژمارەیەکی بریندارکردووە، ئەو ئۆپەراسیۆنە لە ڕۆژی ١٢ی حوزەیرانەوە دەستیپێکردبوو و سەرئەنجام دوێنێ کۆتایی هات". هەپەگە: ئێستا شەڕێکی قورس لە هێڵە سنوورییەکاندا بەڕێوەدەچێت ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، سەبارەت بە جمووجووڵەکانی سوپای تورک لە سەر سنوورەکانی باشوری کوردستان و هەوڵە داگیرکارانەکانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و کوژرانی ٢١ سەربازی تورکی ڕاگەیاند. ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە چەند خولەکێک پێش ئێستا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و لە ناویدا سەبارەت بە هەوڵە داگیرکارانەکانی سوپای تورک بۆ بەزاندنی سنوورەکانی باشوری کوردستان و وەڵامدانەوەی گەریلاکان زانیاری بڵاوکردەوە. ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند:"سوپای تورک دوێنێ بە فڕۆکە جەنگییەکانییەوەو هەروەها بە هاوەن و ئۆبوس، ناوچەی زاپی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومان و تۆپباران کرد، پاشان هەوڵیدا هێزە پیادەکانی بەرەو خاکی باشوری کوردستان تێپەڕبکات، لەو ناوچانەدا لە نێوان گەریلاکانمان و سەربازەکانی سوپای تورکدا شەڕێک ڕوویدا کە تا ئێستا بەردەوامی هەیە، لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا تا ئێستا ٢١ سەربازی تورک کوژراون". لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاندووە:"لەلایەکی دیکەوە هەلیکۆپتێرێکی لە جۆری سکۆرسکی کە بەنیازبووە بێتە سەر ئاسمانی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانمانەوە، لەلایەن گەریلاکانەوە بە ئامانج گیرا و زیانی زۆری پێگەیشت و خێرا لە ئاسمانی ناوچەکە دوور کەوتەوە". لەکۆتاییدا هەپەگە ڕایگەیاندووە:"سوپای تورک بە پاڵپشتی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانییەوە دەیەوێت سنوورەکانی باشوری کوردستان ببەزێنێت، بەڵام هێزەکانمان ڕێگری دەکەن و شەڕێکی قورس تا ئێستا لەو هێڵە سنوورییەدا بەڕێوەدەچێت، دواتر سەبارەت بە جمووجووڵەکانی سوپای تورک و وەڵامدانەوەکانی گەریلاکان زانیاری زیاتر بە ڕایگشتی ڕادەگەیەندرێت". تورکیا دەیەوێت سنووری هەرێم ببەزێنێت و گەریلاکان بەتوندی وەڵامیان دەدەنەوە سەربازانی سوپای تورک کە هەوڵیاندەدا لە چەلێی سەربە جولەمێرگەوە بەرەو سنوورەکانی باشوری کوردستان تێپەڕبن، بەڵام کەوتنە بۆسەی گەریلاکانەوە و ١٤ سەربازیان لێکوژرا. شەوی ڕابردوو، سوپای تورک هەوڵیدا لە چەلێی سەربە جولەمێرگەوە بەرەو خاکی باشوری کوردستان تێپەڕ بێت، هێزەکانی گەریلا وەڵامیان دانەوە شەڕ ڕوویدا، لە ئێستاشدا شەڕ لە چەندین ناوچەی ئەو سنوورە بەردەوامە و فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا ناوچەکە بۆردومان دەکەن. شەوی ڕابردوو کاتژمێڕ ٠٨:٠٠ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک هێلی سنووری چەلێی جولەمێرگیان بۆردومان کرد، پاش هێرشە ئاسمانییەکە هێزە پیادەکانی سوپا هەوڵیان دا هێلی سنووری ببەزێنن، بەڵام گەریلاکان ڕێگریان کرد و پاشان شەڕ ڕوویدا. سوپای تورک لە چوارچێوەی ئەو شەڕەدا گورزی کوشندەی لێدرا و ١٤ سەربازیان لێکوژرا. هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورک بۆ ئەو ناوچانە هێشتا بەردەوامە و لەلایەکیشەوە هێزە پیادەکانی سوپای تورک دەیانەوێت پێشڕەوی بکەن، بەڵام بەهۆی بەرخۆدانی گەریلاکانەوە ناتوانن بەردەوام بن لە پێشڕەوییەکانیاندا. سەبارەت بە چالاکی گەریلاکان لە جولەمێرگ و سێرت هەپەگە زانیاری بڵاوکردەوە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکان لە سێرت و جولەمێرگ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک کوژرانی شەش سەربازی تورکی لە جولەمێرگ و سێرتی باکوری کوردستان ڕاگەیاند. لە ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگەدا هاتووە:"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکەرەم و شەهید نالین مووش، هێزەکانمان لە چەلێی جولەمێرگ ڕیزەچالاکییەکیان ئەنجامدا، ڕۆژی ١٥ی حوزەیران کاتژمێڕ ٠٥:٠٠ی پاشنیوەڕۆ گەریلاکانمان لە گردی هاڤانی چەلێی جولەمێرگ گورزی کوشندەیان لە سەربازانی سوپای تورک دا، ژمارەی کوژراوان و بریندارانی سەربازەکانی سوپای تورک لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ئاشکرانەبووە". هەپەگە لە بەردەوامیدا ئاماژەی بەوەداوە:"دوێنێ کاتژمێر ٠٨:٣٠ بۆ ١٠:٣٠خولەکی سەرلەبەیانی هێزەکانمان دژی بارەگایەکی سەربازی سوپای تورک لە چەلێ چالاکییەکیان ئەنجامدا، ئەنجامی ئەو چالاکییەش نەزانراوە، ئەمڕۆ کاتژمێڕ ٠٧:٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی هێزەکانمان لە گردی شیهید مەزڵومی چەلێ دژی یەکینەیەکی سەربازەکانی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا دوو سەربازی تورک کوژران". لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاندووە:"سوپای تورک لە ڕۆژی ١٢ی حوزەیرانەوە ئۆپەراسیۆنێکیان لە هەرەکۆلی سێرت دەستپێکردووە، یەکینەکانی دوژمن لە شوێن بە شوێنی ناوچەکەدا جێگربوون و فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیش ناوچەکە بۆردومان دەکەن، ڕۆژی ١٤ی حوزەیران کاتژمێڕ ٠٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ هێزەکانمان دژی یەکینەکانی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سێ سەربازی تورک کوژران". لە کۆتاییدا هەپەگە ئاماژەی بەوەداوە:"هەر ئەو ڕۆژە هێزەکانمان لە گردی شەهید بەرخۆدانی سێرت چالاکییەکیان ئەنجامدا و لە ئەنجامی ئەو چالاکییەشدا سەربازێکی تورک کوژرا".