گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ سوپاى توركیا شپرزه‌ ده‌كه‌ن بەریتانیا: کوردێک بە تاوانی ئەندام بوونی لە داعش دادگایی كرا نۆتینگهام : یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیکی کوردان به‌رێوه‌ چوو. دەزگای ڕاگەیاندنی پێنوسەکان: پرسەنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا دەکات جەمیل بایک: لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێردا لەگەڵ پارتی ئاگربەستمان هەبوو سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

نامەیەکی داخراو بۆ سەرۆک

06/17/2017 16:00:13 مەحمود عەبدوڵڵا

تا ئێستا هەر نامەی کراوەت لۆدەنوسن،منیش وتم نامەیەکی داخراوت لۆ بنوسم،جا ئەگەر سەعات شەشی بەیانیش گەیشتە دەستت ئەوە شەوباشت لێ ئەکەم.ئەزانم لەم شەڕی کورسییە ئەدۆڕێیت،تۆ هاتویت بەشارێکەوە گرتوتە،لێ ئەڵێی دەوڵەت دروست ئەکەم دەی تۆ نیوسەدەیە سەرۆکی شارێکت دروست نەکردووە،تاوەک  برایم پاشای بابان ناوت بچێتە مێژووە وە.ئەزانی دوای خوێندنەوەی ئەمنامەیە بۆتان دەردەکوێت کە ئەوە ئێوەن ئیرهابی فیکریتان لەسەرە.نامەوێت توڕەببیت بۆ ئەوەی تاکۆتایی نامەکە بخوێنیتەوە بەڵام بە پێی تێزێکی تەواو نەکراوی خۆم بۆم دەرکەوتووە کە:هەرکاتێک قسەیەکتان بەنەیارەکانتان وت ،تۆمەتێکتان دانە پاڵ ئەوە دیارە لەخۆتان دا مەوجودە،خۆ تان نەک تۆمەتبار،بەڵکو هەر لەدادگای عەدلی مەردوما تۆمەتبارن.

تۆ وائەزانی ئەو خەڵکە ڕقی لەتۆیە لەکاتێکدا گەر لەسەر ئەوکورسییە نەبیت،شایانی ڕق لێبونەوەش نیت . تۆ موقەدەساتت جگە لەدانیشتن لەسەر کورسی چیتر ئەزانی! خەڵک ڕقی لەتۆ نییە، خەلک ڕقی لەو پۆستەیە کەشایانی تۆ نییە و،تۆ قەدری نازانی لەجیاتی ببێتە هۆی مەزن بونت خۆتی پێ بچوکدەکەیتەوە. دەزانی خەڵک حەزی دەکرد لانیکەم ئەم پۆستەی تۆ سودێکی بۆ ناوبانگی ڕاستەقینەی تۆ هەبوایە ،بەڵام مخابن نییەتی. ئێستا تۆ وەک کەم ئەندامێکت لێهاتووە کە نانوانێت لەسەر کورسییەکەی هەستێت .
باشە زیز مەبە ،هەستە بیسەلمێنە کە تۆ بەبێ کورسیش هەیت. مرۆڤ ئەگەر ماوەیەک لەگەڵ شتێک ژیا تایبەتمەندی ئەوشتە وەردەگرێت،سەیرکە تۆ وەک ئەو کورسییە بێ گیانیت تەنانەت عەقڵ و لۆژیک کارت تێناکات! من سەرسام نیم بە کەسێک کە بە هۆی چەند فیشەکێک بەجەستەیەوە نامرێت،لێ بەراستی جورئەتی دەوێت یەکێک هەرچی بەڵگەی لۆژیکی هەیە ئاراستەی دەکرێت لە سەر ناڕەوایی کورسییەکەی، بەڵام ئەو موشی ناجوڵێت ،بەڕاستی هەر شتی بێگیانم دیوە کە عەقڵ و لۆژیک کاری تێنەکات.  ئەوە چ عەشقێکە وای لێکردویت هیچ شتێک نەبینیت هەی مەجنون. ..ئەوە تۆ خەریکی چ داستانێک تۆ ماردەکەیت .
سەرۆک تۆ زۆر بەد بەختی لە بەر ئەوەی ناتوانی واز لە کورسییەکەشت بێنیت ،کەوتویتە داوێکەوە خۆشت ناتوانیت لێی دەربازبیت. تو موقەدەساتت کێ ئەم داوەی بۆنایتەوە!
ئەزانی سەرۆک ئەگەر ئەوپارەیەی دەیدەیتە کەسانێک بۆ ئەوەی پیاتا هەڵبدەن بیدەیتە کەسێک بەگوللەیەک بتکوژێت زیاتر بەناوبانگ ئەبویت،لانیکەم ڕەنگە بەهۆی تۆوە کەسێک سزا بدرایە،بەڵام بەم پیاهەڵدانە ویژدانی خۆت و ئەوانەش سزا ئەدەی کە پیاتا هەڵدەدەن. سەیرکە تۆ بەملیار دۆلار لە ناو بانگی خۆت سەرف ئەکەیت،بەڵام کە سانێک هەن بە یەک شەق ناوبانگ بەیدادەکەن و پارەش وەردەگرن. تێناگەی ؟ئەها سەیرکە گریمان تۆ میسی بویتایە بە لێدانی سزایەک چەند کەست دڵخۆش دەکرد.بەڵام ئێستا هەزاران کەس ئەدەیتە بەرشەق وەلێ هەر ناو بانگی خۆت خراپ دەکەی .دەزانم پەشیمانیت تەمەنەکەت ڕۆیشتووە ئەگینا خۆزگە دەخوازی میسی بویتایە. 
عەزیزم خۆ زگە ڕێگایەکم شک دەبرد تا نیشانتی بدەم بۆ ئەوەی دەربازبیت،بەڵام بەداخەوە ،خۆشت ئەمە دەزانیت کە بەڕێگایەکی خواردا ڕۆیشتویت،بڕوابکە هەر چەند سەیری مێژوت ئەکەم نازانم بڵێم دەبوو لەکوێ وازت هێنابوایە تا وەک شۆڕشگێڕێک بمایتایەوە!
ڕەنگە ڕۆژی ئاوا هەبن،بەڵام مانگ و ساڵی ئاوا شک نابەم،قەت هێندەش لێت نزیک نەبووم تا ئەگەر ڕۆژێکی واهەبێت بم زانیایە تۆ شۆڕشگێڕیت ڕێک دەمگوت ئیتر بەسە با ئاوا بمێنیتەوە .
باشە تۆ چۆن ئەوانە دارکاری ناکەی کە ئەڵێن بەدیلی نییە"سەیرکە سەرۆک تۆ لە وان باشتر خۆت ئەناسی و ئەوانیش لەخۆیان باشتر ئەناسیت ئەزانی چاوەشن"باشە لۆژیک قبوڵی دەکات سوڕ دەزانی کە درۆدەکەن ،ئەش زانی کە خەڵکیش بڕوایان پێناکەن باشە چۆن لێیان قبوڵ دەکەیت خۆ دیارە خەڵک هێندە ساویکە نیێە،ئەی کەواتا تۆیان پێ ساویلکەیە. تو مو قەدەساتت هەر بە پیلان و بەفێڵ یەکێک لەوانە بخە شوێنی خۆت بزانە ئەبن بەبەدیلت یان نا، دە بۆ تاقییان ناکەیتەوە،دواتر پەشیمان بەوە خۆتۆ کێشەی هەموو شتێکت هەبێت کێشەی پەشیمان بونەوەت نییە.
ئەزانی من قەت بەسەرۆکم نەزانیویت،ڕقیشم لێنیت،بەڵام لەگەڵ ویژدانی خۆم ڕاستگۆم،ئەوەی ڕاستیبێ لێشت ئەترسم،بەڵام هەرگیز ترسیش وام لێناکات درۆت لەگەڵبکەم ،بۆیە بە سەراحەت پێت بڵێم ئەگەر تۆ سەدساڵی تریش سەرۆک بیت،هێندە دڵخۆش نابم هێندەش بەختەوەر نابم،بەقەت ئەوەی ڕۆژێک سەرۆک نەبیت. سەیرکە   لە چ دۆخێکدایت نە دەتوانی بۆ پێشەوە بچیت نەبۆدواوە بگەڕێیتەوە.بزانە ئەم ماستاوچیانە چیان لێکردووی چ قوڕێکیان بۆ گرتویتەوە،تەنانەت سەرۆکە دیکتاتۆرەکان بۆ ئەوەی دەوڵەمەند بن دەست بەکورسییەکەیانەوەدەگرن،وەلێ تۆ بەهۆی ئەم کورسییەوە قەرزداری تاک تاکی ئەم میللەتەی،پارەشت هەیە "بەڵام شەهامەتی ئەوەت نییە لە موڵک و ماڵی خۆت قەرزەکەت بدەیتەوە"وەکو شەرعییەتت نییە،دەبوو قەرزاریش نەبایت.
جا وەک ئەو قەرزارەت لێهاتووە کە پارەشی هەیە و نایداتەوە بەخاوەن قەرزەکەی لەجیاتی ئەوە دەچێت سەیارە و خان و شتی پێدەکڕێت و بەخاوەن قەرزەکانیشی ئەڵێت نیمە ئەگینا ئەمدایتەوە.لەگەڵم کۆکی کە ئەو جۆرە قەرزارانە درۆدەکەن.
ئۆکەی ئێ بەڕاستی شەرمە تۆ ئەم هەموو پارەت هەیە وەک کابرای گۆرین کەناڵ ئەکەیتەوە،فەوج ئەکەیتەوە،نەوت ئەکڕی، ئەفرۆشی کەناڵێکت هەیە بێژەرێکی ئێواران بۆ ماکیاج موچەی مانگێکی مامۆستایەکی ئەوێت.موچەی چوار مامۆستای هەیە ،ئێ یەک دوو هەزار کەس ئیمزای بۆکردی بەکاکە احمدی شێخ یەک دوو هەزار موچەیان قەپات کردووە،ئەگەر بە گرێبەستیش بن،ئێ کاکی خۆم خەڵک هەموو ئەوشتانە دە ینێ ئەوشتە بچوکانە کەچی تۆ قەرزەکانت نادەیتەوە،ئەرێ ئامە عەیب نییە؟
تۆ لەوە گەڕێ ئە زانم شتی گەورەتر هەیە،پارەی زیاتر هەیە،من هەرشتە بچوکەکانم باسکرد،باسی هەندێ شتی گەورەتر ناکەم"چونکە لەوانەیە سبەی ڕوومان ڕەش بێت بڵێن چۆن لەوڵاتی ئێوە تاوانی ئەوا گەورە"مەبەستم لەدزی گەورەیە"ئەنجامدراوە و کەسیش سزانەدراوە"لە کاتێکدا خەڵکیش قەرزارە.با ئەمەیان بڕوات .خۆ ئەگەر دادگاو شتی وا هەبێت ئەمانەی باسم کردن بەشی ئەوە خەڵک سزا ئەدرێت کە دڵمان ئاو بخواتەوە.
ئینجا ئەم پارەخۆرانەی دەورت،یەک درۆیان ئاشکرا نەبووە،ئەڵێن سەرۆک  ئازایە و قارەمانە لێبوردەیە ،خۆت ئەزانی ئازاکان ئازاکانیان خۆش دەوێت،جا تۆش ئەمجارە بەدرۆیان  مەخەرەوە،لەناو ئەم هەموو کۆیلە یە من ڕاست و ڕەوان ئەم نامەیەت بۆئەنوسم  ئەمە ئازایەتی نییە!ئێ مادام وەرە ببینە هەڤاڵ.
سەرۆک من ڕاستی دەبێژم،مومکین نییە نەزانیت.تۆ واز لەو کورسییە بێنە وە رە ماڵەکەی من بەڵێن دەدەم مەگەر  بەسەر لاشەی من دابێن ئەگینا کەس قودرەتی نییە   بێت لەماڵی مندا زیانت پێ بگەیەنێت.بەڵام تۆ هەموو ڕۆژێک بەڵێنی  پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و بەتایبەت ڕۆژنامە نوسان ئەدەیت،بەڵام دەبینم بە تایبەتی ڕۆژنامەنوسان دەکوژرێن لەماڵەکەی تۆدا،بەڵام تۆ هەڵدەستی لێژنە دروست ئەکەی ،باشە دەکرێت تۆ لەماڵەکەی مندا تیرۆر بکرێیت و من لیژنە یەک دروستبکەم و پاشان بڵێم  ئەو تاوانبارە ،یان  بڵێم سەرۆک نییە بۆیە تیرور کراوە یان چی ...
سەرۆک بەبرایەتی کوردو عرەب"دەزانم خەریکی ڕیفراندۆمی ئەو برایەتی کوردو عەرەبەت پێ خۆش نییە" ئەمن قسەی ڕاستت پێدەڵێم و خۆم بەدۆستی نزیکی تۆ دەزاۆم بەبرایەتی کوردوو عەرەبی جارانت،ئەتەوێ پەرلەمان کاکراکەیتەوە تا ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەش وەک سی و یەکی ئاب تاوانەکەی لەگەل هەموان بەش بکەن ئەتانەوێت دەستی چەوری ڕیفرانودۆم بەسەری پەڕلەمان بسڕن
دەزانم تۆزێک لەو قسانە نارەحەت .بویت،لەمەودوا هەندێ شتی کۆمیدی باس ئەکەم ،بەڵکو کەمێک پشوبدەیت.
سەیرکە  کاتیخۆی ئێوە ئەتانگوت برایەتی کوردو عەرەب کاتیشی نەبوو،ئێستا ئێمە دەڵێین برایەتی کوردوو عەرەب کاتیشیەتی بەڵام ئەوانەی دەورو بەرت ئەڵێن خیانەتە.ئەم هەزەلیاتە چییە ئەم جەماعەته ی دەورو بەرت ئەیکەن.باشە شتێکیتر  تۆ ئەڵێی لەسەر ڕێبازی باوکم ئەڕۆم خۆ باوکت داوای ئۆتۆنۆمی دەکرد ئێستا تۆ بۆ لەوڕێبازە لائەدەی بە قەناعەتی خۆت کاتیەتی!یان شتێکی تر هەیە و پێمان ناڵێی غەزەب.
ئینجا شتێکی خۆشتر کاتیخۆی لە سی و یەکی ئاب،خۆت لەمن باشتر دەزانی تۆ چوی صدامت هێنا  بۆکوردستان  ئەو کۆیلانە نەیان وت خیانەتە،یا عیراق چییەتییە لەکاتێکدا صدام هەر سوپای دەنارد ،بەڵام ئێستا ئێمە مالیکیشمان نه هێناوە  جارێک خۆی هات ئەو کەچەڵە ،بەڵام ئەڵێن ئەوی لەدوای مالیکی باسی عیراق بکات  خائینە لەکاتێکدا مالیکی بەس موچەی ناردووە.سەرۆک ئەگەر بەوقسەیە پێنەکەنی دیارە هەرچی زەوقە نیتە.چی بکەم من هەر نوکتەی سیاسی ئەزانم،ئەزانم پێشت خۆش نییە شتەکان بەسیاسی کەم.
ئینجا جەماعەتەکەتان  ئەڵێی گۆشتی کەر ئەکوڵێنن ،ئەوە چەندساڵە هەر ئەڵێن ناوچەکە دەکوڵێت،ئەرێ ئەم فعل مضارعە کەی دەبێتەماضی. ئە رێ کەی چێشتی ئەم دەوڵەتە دەکوڵێت.دەی سەرۆک پێبکەنە دنیا ئەوەناهێنێ،من نیوموچەم هەیە  پێدەکەنم تۆنیوەی دنیات هەیە کەچی هەر گرژومۆن و توڕەی.
"سەرۆک  تۆ لەدوای راپەڕین وتت هەرچی زوتر دەوڵەتی قانون دروست دەکەین"،ئێستاش بیرت چۆتەوە ئەڵێی هەرچی درەنگتر دەوڵەتی قانون دروست دەکەین!مەسەلەچییە تو برایەتی کوردو عەرەب بەو کاتی ڕیفراندۆمە 
من جاران کە گوێم لەو قسەیە دەبوو،پێ ئەکەنیم،ئەمگوت ئەبێ سەرۆکی   هەرێمی پێشو،خوایەتۆبە سەرۆکی پێشوی هەرێم "انشا اللە ئەگەر دەوڵەت دروستبوو ئەڵێین سەرۆکی  هەرێمی پێشوو"چۆن ئەوکات  فکری لە دەوڵەتی قانون کردبێتەوە،دەمگوت حەتمەن کەسێک پێی وتووەو ئەویش لەبەری کردووە،چونکە مرۆڤ  باوەڕ لەبیرناکات ئەگەر شتێک لەقوڵایی دەرون و هزرەوە بێت بیر ناچێتەوە ،بەس عادەتەن  ئەگەر شت لەبەر بکەی مومکینە هەرچی زوتر لەبیر بچێتەوە.انجا   ئەڵێن فستەق و بادەم و زەیتون و کولەکەو لیبرالیزم و فاشیزم و ئەو جۆرەخواردنانە و ڤیتامینانەی بۆزاکیرە باشن،  من نیوموچەم هەیە جار جارە زەیتون و ئەم شتانە ئەخۆم لە بەر خاتری زاکیرەم،ئێ تۆ نیوەی دنیات هەیە بۆ ئەم شتانە ناخۆن تاکو نەجاتمان بێت و ئەوشتە  دەوڵەتی کانونمان  بۆدروست بکەی.ئەزانم پێ ئەکەنی ئەڵێی خۆی لێکردوم بە دکتۆر و پسپۆڕیش نییە لەبوارەکە،ئێ خۆ منیش زۆر پێ ئەکەنم بە تۆ چونکە  تۆش وەک من پسپۆڕنیت  لەبوارەکە پزیشکی ناڵێم،سیاسەت ،بەڵام بیستم ئەڵێن خەریکی دەوڵەتی ماد دروست ئەکەیت،باشە ئەی ئەگەر مادەکان کورد نەبوون ،کەواتا دەوڵەتەکەشت کوردی نابێت باوکم تۆزێک مەنتیقی بیرکەەوە.سەرۆک لەم ڕۆژانەدا کتێبێکم خوێندەوە هی مامۆستایەکی زانکۆ ئەیگوت ئێستا بچۆ گۆری مادێک هەڵدەوە بڵێ تۆ کێیت،کوردی یان ماد ئەویش ئەڵێت قوربان بە برایەتی سۆمەڕیەکان و ئەشوریەکان مادم توخودا حەق نییە  ئەو مادە لەسێدارە بدەی.
باشە ئەوە بۆ وەک قڕژاڵ هەر بۆدواوە ئەگەڕێنەوە،برای بابم تۆزێک مەنتیقی بیربکەنەوە.
ئەوە نییە ئەرنست ڕینان ئەڵێ نەتەوە ڕاپرسی ڕۆژانەی خەڵکە .
شتێکی تر زۆر کۆمیدی  نازانم بۆهێندەی پیاتا هەڵدەدەن  کەناوت دێنن "بەڕێز جەنابی بارزانی"ئێ خۆ سەردەمی خولەفای ڕاشیدین بایە  دەیانوت تۆ سێ ناوت لێن و سەرانەی سێ کەسیان لێ دەستاندی .یانی بەحیسابی ئەوانەی ئێمە دەبوو سەرانەی پانزە ملیۆن بدەین.
سەرۆک من لەجێگای تۆبام هەرچی مامۆستای زانکۆی سەربەخۆتانە  بڕوانامەکەم لێدەستاندنەوە ئەزانی بۆ؟لەبەر ئەوەی تۆ خۆت باش ئەزانی  ئیمانت بەمدیوی دێگەڵە نییە کەچی ئەڵێن سەرۆک بسمارکە تو موقەدەساتت ئەوە کوفرێکی عەقڵی نییە نا ڕەنگە ئەسڵەن کوفرێکی جوغرافیایێ بێت،توموقەدەساتت  ئەوە تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی نییە بە گوێرەی وتاری ڕۆشنگەریەکەی کانت.
سەرۆک بڕواکە تەکلیفی وات لێدەکەن   پێچەوانەی عەقڵ و ئاینە،خودا تەکلیفێک لەبەندەکەی ناکات کە لەتوانای دانەبێت،ئاخر تۆ و یەک  خستنی ئەڵمانیا کو جا مەرحەبا،بەئیمانم دێگەڵە مەرحەبا