گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ سوپاى توركیا شپرزه‌ ده‌كه‌ن بەریتانیا: کوردێک بە تاوانی ئەندام بوونی لە داعش دادگایی كرا نۆتینگهام : یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیکی کوردان به‌رێوه‌ چوو. دەزگای ڕاگەیاندنی پێنوسەکان: پرسەنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا دەکات جەمیل بایک: لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێردا لەگەڵ پارتی ئاگربەستمان هەبوو سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

ریفرادنۆم له‌ نێوان پشتگیری و دژایه‌تیدا

06/14/2017 15:57:00 عیماد عەلی

ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌ كه‌مه‌دا بینیمان زۆرینه‌ی خه‌ڵك له‌ نێوان پشتگیری كردن و دژایه‌تی ره‌های ریفراندۆم  بوون، به‌ دانانی مه‌رج بۆ پیاده‌كردنی پرسه‌كه‌ له‌ لایه‌ك  و به‌حزبیكردنی بێ قه‌یدوشه‌رت له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ بۆچونه‌كان ده‌رده‌كه‌وتن  . ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵته‌نگیه‌ ته‌نها له‌ روانگه‌ی حزبایه‌تی و ئینتیمای هه‌مه‌جۆری له‌خوارگیانی نیشتمانیه‌وه‌ قسه‌ له‌م پرسه‌  نه‌ته‌وه‌ییه‌ یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ ده‌كرێت و، هه‌ر یه‌كه‌و به‌ پشتخانی ئایدیۆلۆجی  و حزبی تایبه‌تی خۆیه‌وه‌ هه‌ڵوێست ده‌نوێنێت . پرسیاره‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ ئایا وه‌ك سیاسه‌ته‌ نێوخۆیی و ململانێی حزبیه‌كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ستیار و چاره‌نوساز و ستراتیجیه‌دا له‌ لایه‌ن هه‌موانه‌وه‌بكرێت یان به‌كاردانه‌وه‌ی هه‌مه‌جۆر و به‌ راوبۆچونی پێشوه‌خته‌ و هه‌ڵوێست و په‌یوه‌ندیه‌ حزبی و كه‌سیه‌ ناكۆك و ئاڵۆزه‌كان لێی بروانین؟

سێ راوبۆچون هه‌ن :

یه‌كێكان: به‌ ره‌هایی و بێ مه‌رج و له‌ پێناو هه‌ندێك مه‌به‌ستی حزبی و شه‌خسی ته‌سك و خۆقوتاركردن له‌ قه‌یرانه‌كان و به‌ مه‌به‌ستی ده‌رچون به‌ روویه‌كی سووره‌وه‌ له‌م وه‌زعه‌ی كه‌ كوردستانی تێخستووه‌ و به‌ ته‌نها و دوور  له‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كان و به‌م زه‌مینه‌ زۆرناله‌بار و لاواز و پر مه‌ترسیه‌دا به‌هه‌ر نرخێك بێت ده‌یه‌وێت ریفراندۆمه‌كه‌ بكات؛ بێ ئه‌وه‌ی نه‌رێنیه‌كانی پشت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ و پاش ئه‌نجام دانی ئه‌م یرۆسه‌یه‌ بخوێنێته‌وه‌ و ته‌نها به‌ ته‌كتیكی رۆژانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، جا ئه‌گه‌ر ریفراندۆم له‌ پێناو ریفراندۆمدا بێت به‌ته‌نهاش و هیچ هه‌نگاوێكی له‌مه‌ر سه‌ربه‌خۆیی به‌دوایدا نه‌یه‌ت ئه‌و پشتی ریفرادنۆمه‌كه‌ی له‌ باری حزبیه‌وه‌ مه‌به‌سته‌ نه‌ك ده‌رئه‌نجام و ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی پاش ریفراندۆمه‌كه‌ .

دووه‌میان : خوازیاری پیاده‌كردنی پرۆسه‌كه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆیی بێت و بۆ مه‌رامی حزبی و خۆڵ كردنه‌ چاوی خه‌ڵك و بۆ ئاامانجی ته‌سكی ململانێ نێوخۆییه‌كان و خۆ قوتار كردن له‌ زه‌لكاوه‌ هه‌مه‌چه‌شنه‌ حزبیه‌كان نه‌بێت، كه‌  به‌ دروستكردنی ئه‌م قه‌یرانه‌ زۆر ئاڵۆزانه‌وه‌ خه‌ڵكیان توشی  نه‌هامه‌تی كردووه‌ و ته‌نها مه‌به‌ست و هه‌ڵوێستی ئه‌م جۆره‌ خه‌ڵكانه‌  له‌ روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌ل و دوارۆژ و ئاواته‌كانی شه‌هیدانی گه‌لی كوردستان و ئه‌ركه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌، ئه‌مانه‌ش چه‌ند جۆرێكن له‌ خه‌ڵكی رۆشنبیری بێلایه‌ن و تاكوته‌رای دڵسۆزی خه‌باتگیر و به‌شێك له‌ كادرانی هه‌ندێك له‌ حزبه‌كان كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌م باره‌وه‌ به‌ میانره‌وی پرسه‌كه‌ یه‌كلایی بێته‌وه‌ و دوار ۆژی میله‌ت نه‌بێته‌ قوربانی هه‌نگاوێكی هه‌ڵه‌ی ئه‌م و ئه‌و كه‌سی بێت یان حزبی و به‌ تۆكمه‌یی پرۆسه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت  .

سیێه‌میان : ئه‌میش به‌ بۆچونی حزبی ته‌سك و به‌ كاردانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی به‌ پشتخانی ئایدیۆلۆجی و حزبی و هه‌ڵوێست و رێره‌وی په‌یوه‌ندیه‌ پێشوه‌خته‌كان، ده‌یه‌وێت له‌ ركابه‌ریدا كارتێك نه‌داته‌ ده‌ست لایه‌نی بانگه‌شه‌كاری ریفراندۆم و بێ ئه‌وه‌ی ئه‌رێنیه‌كانی پشت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ بخوێنێته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت بێ دیراسه‌ت و وردبونه‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نی پرۆسه‌كه‌ بانگه‌شه‌ی شكستهینانیشی ده‌كات .

بۆیه‌ له‌م تێكهه‌ڵپژان و پشێویه‌ی حزبه‌كان له‌ تێكه‌ڵكردنی ریفراندۆم و هه‌وڵی پشتگیریكارانی و نه‌یارانی له‌ دوو لاوه‌  ده‌ردانی زۆر سه‌لبی ده‌بێت بۆ پرسی گه‌وره‌ی گه‌لی  كوردستان و دوا رۆژه‌كه‌ی :

یه‌كه‌م : هه‌روا و بێ زه‌مینه‌ سازی ودوور  لێكتێگه‌یشتن و ته‌بایی و به‌هه‌ر نرخێك بێت و بێ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كان هه‌نگاو بنرێت، جگه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامی نه‌زانراوی پاش پرۆسه‌كه‌ هیچ شتێك به‌رده‌ست نابێت و، په‌یوه‌ندی نێوخۆیی و ده‌ره‌كه‌یكانیش ده‌چنه‌ قۆناغێكه‌وه‌ هیچ شتێكیان لێ نابینینه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ ده‌ستی قه‌ده‌ر نه‌بێت .

دووه‌م :  هه‌روا بێ دراسه‌ت و خوێندنه‌وه‌ی خاڵه‌ ئه‌رێنیه‌كانی پرۆسه‌كه‌ و به‌ مه‌رامی حزبی و عینادی و هه‌وڵدان بۆ ئیستغلال كردنی هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر و بێ پشت به‌ستن به‌ پاڵنه‌ری نیستمانی و له‌ حزبایه‌تی باڵاتر و ته‌نها له‌پێناو خواستی ململانێ حزبیه‌كان و كه‌له‌ ره‌قی هیچ شتێك سه‌وزناكه‌ن و مله‌تیش به‌ ده‌ردی گه‌وره‌ ده‌برێت . واته‌ خوێندنه‌وه‌ی ریفراندۆم به‌ نرخی ململانێ حزبی رووت و به‌ پێ په‌ویه‌ندی و گوێ نه‌دان به‌ هیچ ئامانجێكی له‌ حزبایه‌تی گرنگتر و له‌ روانگه‌ی دژایه‌تی ئامانجی نه‌یاران و له‌بیر كردنی قازانجی پشت پرۆسه‌كه‌، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی حزبی نه‌یاریش بكرێت، چاڵه‌كه‌ش قولتر ده‌كاته‌وه‌ و زه‌لكاوه‌كه‌ش خه‌ستر ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش دووباره‌ كردنه‌وی هه‌ڵه‌ی پێشینانه‌ و له‌به‌رچاو نه‌گرتن و عیبره‌ت وپه‌ند وه‌رنه‌گرتنه‌ له‌ مێژوو .

سێیه‌م : به‌م شێوه‌یه‌ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم، جگه‌ له‌ گه‌رانه‌وه‌ی وه‌زعی كوردستان و شهكستی گشتی و ملكه‌چی بۆ نه‌یارانی كورد و گه‌رانه‌وه‌ی بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م هیچ سه‌وز نابێت .

بۆیه‌ هه‌ڵوێستی تایبه‌تی و كه‌سی خه‌ڵكی كوردستان به‌ دوور له‌ ململانێی حزبی، یه‌كێكه‌ له‌ پێویستیه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌ نه‌یار و پشتگیریكاری ریفرندۆمیشه‌وه‌ . ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش به‌ لێكنزیكبونه‌وه‌ ی هه‌مووان ده‌وێت كه‌ به‌ لێبورده‌یی و گه‌وه‌رییو ته‌نازولكاری ده‌كرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستی به‌ كۆبونه‌وه‌یكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی هه‌موانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی  بگه‌نه‌ خاڵی هاوبه‌ش و ئاستی ناوه‌راست له‌ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل پرسێكی گرنگی وه‌ك ریفراندۆمدا .

بۆیه‌، به‌ تایبه‌تی زۆر پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی به‌رامبه‌ر یه‌ك و كه‌له‌ره‌ق و  له‌ خۆبایی كه‌ بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بێنه‌ پێشه‌وه‌ ئه‌وانیش خۆیان  له‌ گۆران و پارتی ده‌بینێته‌وه‌ له‌م كاته‌دا هه‌نگاوی ریشه‌یی بنێن :

یه‌كه‌م : هه‌ردولا به‌ چاره‌سه‌ری ناوه‌راست رازی بن كه‌ به‌هه‌ر شێوازێك بووه‌ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكرێت به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی بریار له‌سه‌ر ریفراندۆم بده‌ن وه‌ك بابه‌تێكی گرنگی میله‌ت نه‌ك بكرێته‌ موڵكی كه‌س و حزبێك و، شتی لاوه‌كی و هه‌نگاوی گه‌وره‌ و ئامانجی گرنگ به‌ شه‌خسه‌وه‌ نه‌به‌سنه‌وه‌ .

دووه‌م : كیشه‌ لاوه‌كیه‌كانی تر ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه‌ ده‌رئه‌نجام بخه‌نه‌ دوای ریفراندۆم و به‌ سندوقی ده‌نگدان میله‌ت یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌، به‌و مه‌رجه‌ی ریفراندۆم ته‌نها نه‌بێته‌ كارتێك به‌ده‌ست لایه‌نی ده‌سه‌لاتدار و بۆ موزایه‌ده‌ به‌كاری بێنێت  و هه‌موان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكبكه‌ون كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی ئاشكرا بێت یان نهێنی بریار له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن،  نه‌ك وه‌ك كاترێك بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ لانه‌كانی تر به‌كاربێت .

سێیه‌م: بژێوی خه‌ڵك و ده‌رامه‌ت و مه‌عاش و پێویستیه‌ گرنگه‌كانیان دابین بكرێت، كه‌ ده‌توانرێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ بنرێت وجگه‌  ململانێی حزبی هیچ شتێكی تر رێگه‌ی لێنه‌گرتووه‌ .

 بۆیه‌ له‌م كاته‌دا زۆر پێویسته‌ كۆببنه‌وه‌ لێكنزیك ببنه‌وه‌ و كاری زۆر گه‌وره‌ له‌ كاتێكی زۆر كه‌مدا ئه‌نجام بده‌ن و میله‌ت ئاشت بكه‌نه‌وه‌ ودوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌سته‌یی ئه‌م و ئه‌و، ئه‌مه‌ش به‌ عه‌قلی گه‌وره‌ و سه‌ركرده‌ی راسته‌قینه‌ و بیر فراون ده‌كرێت، كه‌ ئه‌مرۆ زیاتر له‌ هه‌ر رۆژێكی ترمان پێویسته‌ و هه‌نگاوی واقعی و دوور له‌ خه‌یاڵ به‌ سه‌عاتێك ئه‌نجام ده‌درێت .